ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌واشه‌کار ، نووسه‌رانی له ڕێ لادراو.
Friday, 11/03/2011, 12:00
1- ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان :-
نکۆڵی له بوونی ده‌یان و بگره سه‌دان کۆمپانیا و پڕۆژه‌ی ئێران و تورکیا ناکرێت له باشووری کوردستاندا ، هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئه‌م پڕۆژانه‌ش ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی ئیتڵاعات و میتن ، ئه‌م پڕۆژانه‌ش له ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه هێنراونه‌ته کوردستان و باجده‌ری ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش ته‌نها جه‌ماوه‌ره .
ناکرێت بوونی ئه‌م هه‌موو ده‌زگا هه‌واڵگریه به ڕه‌وا بزانین و پاساوی ڕهوابوونهکهش هه‌بوونی حکومه‌ت و په‌ڕله‌مان بێت ، چونکه به‌ر له ده‌سه‌ڵاتدارێتیش ئه‌م په‌یوه‌ندیانه بره‌ویان هه‌بووه و بوونی په‌یوه‌ندیه‌کانیش له‌سه‌ر حسابی کوردی پارچه‌کانی دیکه بووه . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://saeidsalam.blogfa.com/post-80.aspx درێژه‌کێشانی په‌یوه‌ندیه‌کان ئه‌نجامی بێده‌نگ بوونی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان " دیموکرات و کۆمه‌ڵه " بووه ، ئه‌نجامی ئه‌و بێده‌نگیه‌ش کردنه‌وه‌ی قونسوڵخانه و به کۆڵۆنیکردنی باشووری کوردستان و له هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر بێده‌نگ کردنی خودی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان بووه . که‌چی کاتێک گه‌ل سه‌رهه‌ڵدان ده‌کات و دژ به‌م هه‌موو تاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌نگ به‌رز ده‌کاته‌وه ، ئه‌وا ئاسانترین گوته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بریتییه له تاوانبار کردنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو به ئاژاوه‌گێڕ و بوونی ده‌ستی ئێران له ئاڵۆزیه‌کاندا ، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و گوته‌یه که ده‌ڵێت " کرده‌وه نابه‌جێکانی خۆت دژ به ئازادیخوازان به‌کار بهێنه تاوه‌کو بڕوات پێ بکرێت " . ئاخر ده‌بێت چ که‌سانێک بڕوا به‌م گوته‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بکه‌ن که ئێران هۆکاری پشێوی بێت بۆ پارتی و یه‌کێتی !! ، مه‌گه‌ر هه‌ر خودی ده‌سه‌ڵاتداران تا ئێستا هه‌زاران جار نه‌یان وتوه هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ئێران ستراتێژێکه ؟ بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.kurdistanpost.info/lvin/87.pdf ئه‌نجامی ئه‌و هاوپه‌یمانیه ستراتێژیکهش کپکردنی ده‌نگه ناڕازیه‌کانی دژ به ئایه‌توڵاکان و یادی مه‌رگی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وای هه‌ولێر و به‌رز ڕاگرتنی سه‌رکه‌وتنه‌کانی کۆماری ئیسلامی له باشووردا وه‌ک له‌وه‌ی که سوپای پاسداران له ئێران‌دا ڕایده‌گرن بێت ، ئیتر بۆچی کۆماری ئیسلامی ئێران پشێوی بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه ده‌نێته‌وه ؟ ئایا به نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتداران هاوپه‌یمانێکی ستراتێژیکی باشتر بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رهه‌م دێت تاوه‌کو حه‌ز به نه‌مانیان بکات ؟ بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/balgademokrat.jpg.pdf 2- لایه‌نه کلاسیکیه‌کان:-
هه‌رچی لایه‌نه کلاسیکیهکانیشه خۆیان له سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاتداراندا ده‌بیننه‌وه و بگره گوته‌ی خراپتر له ده‌سه‌ڵاتدارانیش ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن . به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو به دروستکراوی(عاملی) کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌زانن و پاساویشیان بۆ ئه‌م تۆمه‌ته‌یان ئه‌وه‌یه که قونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر به‌ردباران کراوه .
ئه‌وه‌ی قونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی هێنایه هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتداران بوون ، ئه‌وه‌ی ئه‌و قونسوڵخانهیهشی به‌ردباران کرد جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو بوو . به‌رپرسانی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان به جۆرێک ڕووداوه‌کان پێچه‌وانه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر که‌سێک شاره‌زا نه‌بێت وا ده‌زانێت جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ئه‌و قونسوڵخانهیهی هێناوه‌ته هه‌ولێر و ده‌سه‌ڵاتدارانیش به‌ردبارانیان کردووه و کۆماری ئیسلامیش تۆڵه‌ی بهردبارانهکهیان لێده‌کاته‌وه !!! بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.pazadik.org/bash/index.php?pakid=5149 ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئیمڕۆ ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌کرێت هه‌ر هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تانه له ڕابردوودا ئاڕاسته‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک " و ته‌نانه‌ت په‌که‌که‌ش ده‌کرا و به سازکراوی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان پێناسه ده‌کردن ، پاساویشیان بۆ گوته بێ بنه‌ماکانیان ئه‌وه بوو که سه‌رده‌مانێک بنکه‌ی په‌که‌که له ئێران‌دا هه‌بووه . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.dimane.com/index.php?subaction=showfull&id=1056488429&archive=1066254858&start_from=&ucat=13&do=archives هه‌زار نه‌فره‌ت له پاره بێت که هه‌ندێک له به‌رپرسه کلاسیکیه‌کان ڕاستی ڕووداوه‌کان ده‌شێوێنن و خۆپیشانده‌ران به ئاژاوه‌گێڕ و ئاله‌تی ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران پێناسه ده‌که‌ن و داخوازیه‌کانی گه‌لیش وه‌کو پشێوی نانه‌وه ناو لێده‌نێن .
ئاخر که‌سێکی وه‌کو عه‌لی قازی که کاربه‌ده‌ستی سه‌فاره‌تی ئێران بووه له وڵاتی ئه‌ڵمان و دژ به ده‌نگی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه له ڕابردوودا ، ئیتر چۆن ئیمڕۆ چاوه‌ڕوانی له جێگره‌که‌ی "حوسه‌ینی یه‌زدانپه‌نا " ناکرێت بۆ تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن دژ به جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو . ئایا وه‌ڵامی به‌رد به گولله ده‌درێته‌وه وا هێنده کاک حوسێنی یه‌زدانپه‌نا به په‌رۆشی به‌ردبارانکردنی باره‌گایه‌کی پارتییه‌وه‌یه ؟
ئایا ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌که‌مان دژ به ده‌سه‌ڵاتداران سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناچارکرد که گوێ له جه‌ماوه‌ر بگرن و داخوازی خۆپیشانده‌رانیان جێبه‌جێ کرد ئه‌و کات ئه‌م به‌رپرسانه ددان به ڕاستیه‌کاندا ده‌نێن ، یاخود ئه‌و کاتیش به هه‌مان شێوه ده‌که‌ونه ستایشکردنی ده‌سه‌ڵاتداران و وه‌کو به‌خشنده‌یی به‌رپرسان ناو له ده‌ستکه‌وتی خۆپیشانده‌ران ده‌هێنن ؟
3- له ڕێگه لادانی نووسه‌ران :-
جێگه‌ی داخه که له نێو نه‌ته‌وه‌ی کوردی داگیرکراودا مشته‌ری تۆمه‌ته نابه‌جێکانی به‌رپرسه‌کان هه‌یه و به‌شێک له‌م مشتهریانهش به‌لاڕێدا بردنی ژماره‌یه‌ک نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانه که به زمانی عه‌ره‌بی پێیان ده‌گوترێت " المپقفین المتخلفین " .
[ المپقفین المتخلفین :- مه‌به‌ست له ڕۆشنبیری دواکه‌وتوو نییه چونکه ڕۆشنبیر و دواکه‌وتوو یه‌ک ناگرنه‌وه ، به‌ڵکو مه‌به‌ست له‌و ڕۆشنبیرانه‌یه که ئه‌وه‌ی پێویسته به‌جێی ناگه‌یه‌نن و به‌بێ بیرکردنه‌وه ده‌بنه جێبه‌جێکه‌ری کرده‌وه‌یه‌کی دیکه که هه‌م کارهساتهێنهره و هه‌م ویستی ئه‌وانیش نییه ، واته به‌جێ نه‌گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه‌ی که پێویسته به‌جێی بگه‌یه‌نن ] .
ئه‌م ڕۆشنبیرانه له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رکۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بکه‌ن به‌هۆی گوێ نه‌گرتنیان له داخوازی خۆپیشانده‌ران و ببنه پێشه‌نگی خۆپیشاندانه‌کان تاوه‌کو به‌لاڕێدا نه‌برێن که‌چی گورج هه‌مان گوته‌ی به‌رپرسه‌کانیان دووباره کرده‌وه و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو و خوندکارانی زانکۆکانیان خسته ژێر پرسیاره‌وه به ده‌رکردنی داخوازی نامه‌یه‌ک له ژێر ناوی " تکایە رۆژێک بۆ بەرپەرچدانەوەی کۆماری ئیسلامی تەرخان بکەن " . بۆ بینینی ناوه‌ڕۆکی داخوازی نامه‌که و ناوی نووسه‌ره‌کان بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2445 ئه‌م نووسه‌رانه ده‌یانه‌وێت وا نیشان بده‌ن که حکوومه‌تی ئێران به‌چه‌شنێک ده‌ستی له‌و مانگرتنه‌دا هه‌یه و ئه‌گه‌ر وا نییه با خۆپیشانده‌ران دژی حکوومه‌تی ئێران هه‌ڵوێست وه‌ربگرن !. ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و نامه‌یه‌یان بڵاوکردۆته‌وه ئیتر ته‌وزیحی ئه‌وه ناده‌ن که ئه‌و خه‌ڵکه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکی هێنده دیکتاتۆر و ناحاڵیدا ده‌زگیر بووه ، که خودی ده‌سه‌ڵاته‌که ڕێنوێنی له‌و ئاخوندانه‌وه وه‌رده‌گرێت که ده‌ستی ته‌واوه‌تیان له عیراق و باشووری کوردستاندا هه‌یه به‌هۆی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی ناحاڵی و دیکتاتۆره‌وه . ئه‌وه‌ی له وڵاتاندا ڕێگری ده‌کات له ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتدارانن که‌چی له کوردستاندا خودی ده‌سه‌ڵاتداران ئالهتێکن بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی .
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و ڕۆشنبیره به‌ڕێزانه په‌یوه‌ندیه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا و کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت بۆ ژێر پرسیار خستنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانن که خودی نه‌وشیروان مسته‌فاش له سه‌ره‌تادا جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی به تێکده‌ر و ئاژاوه‌گێڕ پێناسه کرد .
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌م که من ڕێزێکی زۆرم بۆ به‌شێکی زۆری ئه‌و نووسه‌رانه هه‌یه و ده‌شزانم که که‌سانێکی دڵسۆز به دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مانن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه زانیاریی هه‌ڵه‌یان پێدراوه و له ڕاستییه‌کان لادراون و ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆشنبیرانهشی له ڕێگه لاداوه بریتییه له بیرنه‌کردنه‌وه‌ی خودی خۆیان له گوته بێ بنه‌ماکانی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان ، چونکه ده‌بێت ئه‌و ڕۆشنبیرانه درک به‌و ڕاستیه بکه‌ن که ئه‌گه‌ر لایهنهایهک ببنه مووچه‌خۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور ئه‌وا به‌بێ به‌رامبه‌ر مووچه‌یان پێ نادرێت و له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت هه‌م ببنه ئاله‌تی ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و هه‌م ببنه به‌شێک له چه‌واشه‌کاریه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش .
4- سه‌رگوزشته :-
ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتیدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی " سه‌رکردایه‌تی + مه‌کته‌بی سیاسی " هه‌ردوو حیزب ئاماده ده‌بن به سه‌رپه‌رشتی تاڵه‌بانی و بارزانی . له کاتی کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌سێک هه‌واڵ ده‌هێنێت که دزییه‌کی زۆر گه‌وره ڕوویداوه له‌و ڕۆژه‌دا . تاڵه‌بانیش چاوێک ده‌گێڕێت به هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که‌دا و ده‌ڵێت :- نه‌خێر ، ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستیه‌وه و ئیمڕۆ به هیچ جۆرێک دزی نه‌کراوه .
که‌سی هه‌واڵده‌ر پرسیار ده‌کات و ده‌ڵێت :- مامه گیان چوزانیت که ئیمڕۆ به هیچ جۆرێک دزی نه‌کراوه ؟
تاڵه‌بانیش ده‌ڵێت :- له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیمڕۆ هه‌موو دزه‌کان لێره‌ن و کۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه .
کاتێک به‌دواداچوون ده‌که‌ن بۆ زانینی هه‌واڵه‌که ده‌رده‌که‌وێت که تاڵه‌بانی ڕاستی گوتووه و ئه‌و ڕۆژه هیچ دزیه‌ک نه‌کراوه (واته هه‌موو دزیه‌کان له‌ژێر سه‌ری ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی‌دا ڕووده‌دات) .
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆشنبیره به‌ڕێزانه که‌مێک ئه‌رکیان بکێشایه و سه‌ردانێکی سه‌رای ئازادی سلێمانیان بکردایه ئه‌وا بۆیان ئاشکرا ده‌بوو که ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری باشووردا نییه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێکی کلاسیکی وجودیان نه‌بووه له نێو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودا تاوه‌کو سه‌لمێنه‌ری گوته‌ی ئه‌و ڕۆشنبیره به‌ڕێزانه بێت .
5- ده‌بوو ئه‌و داخوازی نامه‌یه ئاڕاسته‌ی کێ بکرایه ؟
به باوه‌ڕی من ئه‌و داخوازی نامه‌یه جوانترین ناوه‌ڕۆکی ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئاڕاسته‌ی هه‌ر یه‌ک له ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور و لایه‌نه کلاسیکیه‌کان بکرایه ، به‌م شێوه‌یه :-
ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور :- ده‌بوو داواکاری نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان له ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووربریتی بوویایه له :-
ا- له پای ئه‌م هه‌موو خۆشخزمهتیهتان به داگیرکه‌ران تکایە رۆژێکیش بۆ بەرپەرچدانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیای فاشیست تەرخان بکەن .
ب- ئێوه له سایه‌ی ڕاپه‌ڕینی گه‌له‌وه هاتنه سه‌ر سفره‌ی حازری و ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینی گه‌ل نه‌بوویایه ئه‌وا که‌ره‌ج و تاران دوا مهنزڵگاتان ده‌بوو ، له‌به‌رئه‌وه تکایه گوێ له داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو بگرن و به گولله وه‌ڵامی داخوازیه‌کانیان مه‌ده‌نه‌وه .
لایه‌نه کلاسیکیه‌کان :- ده‌بوو داواکاری نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان له لایه‌نه کلاسیکیه‌کانیش بریتی بوویایه له :-
ا- هێنده‌ی به شان و باڵی ده‌سه‌ڵاتداراندا هه‌ڵ ده‌ڵێن تکایه ڕۆژێکیش بۆ ڕه‌خنه‌کردنی کرده‌وه نابه‌جێکانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ته‌رخان بکه‌ن .
ب- هێنده‌ی گوێبیستی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوورن و پاکانه‌یان بۆ ده‌که‌ن تکایه ڕۆژێکیش بۆ بیستنی داخوازی خۆپیشانده‌ران ته‌رخان بکه‌ن و پاشان قه‌زاوه‌ت بکه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست