کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


رێکه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌که‌ی نێوان یه‌کیه‌تی و پارتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ناگرێته‌وه‌

Thursday, 29/01/2009, 12:00

1518 بینراوە


ماوه‌یه‌کی یه‌کجار زۆره‌ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌دوای رێکه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌که‌یان بۆ یه‌ک گرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تێک چه‌ندین کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و پاشان به‌ناته‌یوات رێک ده‌که‌وتن، به‌ڵام بۆیه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌و ناته‌یواته‌ش ناگه‌نه‌ هیچ ده‌رنجامێک و ده‌یانه‌وێ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ اعفابکه‌ن له‌و رێککه‌وتنه‌.

دیاره‌ پارتی له‌هه‌مو وه‌زاره‌ته‌کانی تر به‌پرۆشتره‌ بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ڵام یه‌کیه‌تی له‌مه‌یاندا داشی سواره‌و هه‌رجاره‌و عه‌رقه‌له‌یه‌کی بۆدروست ده‌کات و مه‌به‌ستیشی نیه‌ ، هۆکاره‌که‌یشی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ جلال تاڵه‌بانی له‌ به‌غداد فێڵی له‌ حه‌لیفه‌که‌ی خۆی کردو موچه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی له‌ به‌غداد ته‌سپیت کردوه‌و هه‌مو مانگێک له‌ 28 ی مانگ موچه‌ ده‌گاته‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌کانی و له‌و روه‌وه‌ هیچ کێشه‌و گرفتی موچه‌ی نیه‌ به‌ڵام پارتی به‌ پێجه‌وانه‌ی یه‌کیه‌تیه‌وه‌یه‌ و تا ئێستاش نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر بکات و له‌ کاتی دیریکراودا موچه‌ بگه‌یه‌نێته‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌کانی ،هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ریکه‌وتنه‌ ده‌یان کۆبونه‌وه‌یان گرێداو ئه‌نجامه‌که‌شی بێ هوده‌یی لێ که‌وته‌وه‌ دوا بریاریشیان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت واخه‌ریکه‌ به‌سه‌ریدا تێده‌په‌رێ و هێشتا یه‌کیه‌تی وه‌ڵامی پارتی نه‌داوه‌ته‌وه‌و وه‌ک هه‌رزه‌کارێکی لاساری وه‌ک نێچیر هه‌ر له‌قه‌ له‌ ئه‌ستێره‌ ده‌ده‌ن .

دواکۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌ناو فیدراڵ رێژه‌ی پیشمه‌رگه ‌و دیاری کردنی بوجه‌ به‌هه‌ڵپه‌ستراوی ماوه‌ته‌وه‌و چاره‌نوسی پێشمه‌رگه‌ی پارتی به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یه‌کیه‌تی پێشمه‌رگه‌ی نیه‌ که‌ بێ چاره‌سه‌ر مابێته‌وه‌ بۆیه‌ یه‌کیه‌تی ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه‌یان زۆر به‌لاوه‌ گرنگ نیه‌ ، بۆئه‌م گرفتانه‌ش ته‌نها پێشمه‌رگه‌ی پارتی ده‌بێ باجه‌که‌ی بدات و چاوه‌روان بێ 2مانگ جارێ یان 40 رۆژ جارێ موچه‌ وه‌ربگرێ ئه‌ویش گه‌ر به‌رپرسان شعوریان بریندار نه‌که‌ن و له‌ شاشه‌ی میدیاکانیانه‌وه‌ نه‌ڵێن قه‌رزمان بۆکردوون ، ئه‌وه‌شی که‌ جێگه‌ی سه‌ر سورمانه‌ سه‌رۆکی پارتی پێشمه‌رگه‌ی به‌ئازیزترین که‌س وه‌سف کردوه‌ به‌ڵام بڤه‌یه‌ جارێک به‌رپرسێک بڵێ ئه‌مه‌ که‌مو کوری پێشمه‌رگه‌یه‌ یان پێشمه‌رگه‌ برسیترین چینی کوردستانه‌، هه‌روه‌ک ئاشکراشه‌ نه‌بونی و بێ ده‌رامه‌تی پێشمه‌رگه‌ بوه‌ جێگای به‌زه‌یی مامۆستایانی ئاینی و له‌ مینبه‌ره‌کانیانه‌وه له‌ نوێژی هه‌ینیدا‌ داوایان له‌خه‌ڵکی خێرخواز کرد که‌ حه‌ڵاڵه‌ چی زه‌کات و سه‌رفتره‌و خێرو خێراتتان بده‌ن به‌ پێشمه‌رگه‌ چونکه‌ پێشمه‌رگه‌ پارێزه‌ری نیشتیمانه‌و ئه‌مرۆ هه‌ژارن وه‌ هه‌ر خیرێکتان بۆ پێشمه‌رگه‌ لای ربول عاله‌مین به‌دوقات بۆ ده‌نوسرێ، ته‌نانه‌ت مامۆستایانی ئاینی هه‌ستیان به‌ هه‌ژاری و که‌م ده‌رامه‌تی پێشمه‌رگه‌کردو بون به‌جێگای به‌زه‌یی به‌ڵام سه‌رانی پارتی تائێستاش به‌قه‌ده‌ر یه‌کێک له‌ مه‌لای مزگه‌وته‌کان ویژدانیان نه‌جوڵاو ئاورێکیان له‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌دایه‌وه‌ چجای ئه‌وه‌ش که‌ 2مانگ بو پیسمه‌رگه‌ موچه‌ی وه‌رنه‌گرتبو وه‌زیری پێسمه‌رگه‌ له‌ سه‌ربازگه‌یه‌کداو به‌ره‌و روی کامێراوه‌ گوتی جا کێ ده‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ موچه‌ی وه‌رنه‌گرتوه‌ یان له‌ کاتی سه‌رفی موچه‌دا ره‌شیدتاهر ده‌ڵی قه‌رزمان کردوه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌، که‌واده‌زانن هه‌رکاتێک پێشمه‌رگه‌ موچه‌وه‌ربگرێ خێرێکه‌و ده‌بێ هه‌مو دونیا بزانێ که‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دراوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ بریندار کردنی شعوری پێشمه‌رگه‌یه‌، له‌هه‌مو ی مه‌خسه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌دام وده‌زگاکانی حکومه‌تدا سه‌رۆکی کوردستان تابلۆیه‌کی نوسیوه‌و ده‌ڵێ داواله‌ پێشمه‌رگه‌و ئه‌فه‌سه‌رو کادیره‌ سه‌ربازیه‌کان ده‌که‌ین که‌ ته‌داخلی کاروباری ده‌وئیره‌کان نه‌که‌ن ونه‌بنه‌ هۆی ماندو کردنیان ، هه‌ر بۆیه‌ ده‌یان ئه‌فسه‌رو کادیرو پێسمه‌رگه‌ کاریان ده‌که‌ویته‌ دائیره‌کان به‌مه‌رجێ به‌ به‌رگی نیزامیشه‌وه‌ موراجیعه‌ده‌که‌ن به‌ڵام له‌ لایه‌ن پۆلیسێکی سه‌رجاده‌وه‌ سوکایه‌تیان پێ ده‌کرێ وته‌نانه‌ت رێزی هاو وڵاتیه‌کی مه‌ده‌نیان لێ ناگیرێ که‌ ده‌چێته‌لای به‌رێوه‌به‌رو ئه‌م سوکایه‌تیه‌ی بۆ باس ده‌کات به‌رێوه‌به‌ریش پێی ده‌ڵێ ده‌توانی ئه‌م شتانه‌ له‌ شوێنی خۆت باس بکه‌ی ، ئیتر پێشمه‌رگه‌ کام سقل و وه‌زن و رێزی هه‌یه‌ و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ کامانه‌ن جه‌نابی سه‌رۆک که ‌لای ئێوه‌ ئازیترین که‌سه‌ ؟زۆر له‌وه‌ دلنیابه‌ جه‌نابی سه‌رۆک که‌ بۆخۆم ده‌یان جار له‌ دائیره‌کاندا بینیومه‌ که‌ پۆلیسێک چۆن سوکایه‌تی به‌ئازیزه‌کانتی ده‌کرد که‌ زۆر له‌وه‌ش دڵنیام ئازیزه‌کانی ئێوه‌ ته‌نها منداڵه‌کانی خۆته‌و له‌ناو له‌شکری تایبه‌تدانو پیشمه‌رگه‌ن ئیتر ئه‌ موزایده‌یه‌ بهۆ به‌سه‌ر پێسمه‌رگه‌وه‌ ده‌که‌ی چی خوا به‌رداریه‌تی منداڵه‌کانی تۆ له‌ گه‌رم بخۆن و له‌ نه‌رم بنون به‌ڵام منداڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ چاوه‌روانی باوکیدا بێت که‌ چوکلاته‌یه‌کی بۆ بێنێته‌وه‌ ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و دیموکراسیه‌ته ی که‌ ته‌پڵی بۆلێ ده‌ده‌ن ،ئه‌مه‌یه‌ داد په‌روه‌ری ، ئه‌مه‌یه‌ ئایدیاو په‌رنسیپه‌کانتان ، ئاوا خه‌ڵکی کوردستانتان خۆش ده‌وێ، ئاوا میلله‌ت به‌خێو ده‌که‌ن ، ئه‌مه‌یه‌ به‌ری ره‌نج و خه‌بات ، به‌ڵێ بۆ خۆتان، ولیسه‌ پیشمه‌رگه‌.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)