گه‌ر-شیر-م به‌به‌لاش ده‌ست که‌وێ، مانگام بۆ چیه!
Saturday, 03/04/2010, 12:00
هه‌نووکه مقۆ مقۆی ئه‌وه هاتۆته گۆڕێ، که پێوسته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر خۆی ڕێك بخا و له‌گه‌ڵ باروو دۆخه نوێکه‌دا بتوانێ له‌ڕێگای ئایدێۆلۆژیاکه‌وه خۆی بسازێنێ. ڕه‌نگه هه‌موان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆك و هاوڕا بین که پارت له‌کوردستاندا چه‌ند وێنه‌یه‌کی قێزه‌وه‌ن وناشرینی هه‌یه، چ پارته‌کانی پێشوو، وه‌یان ئه‌وانه‌ی ئێستا، ئاخر له‌خۆڕا نیه ئه‌م پارتانه‌ی کوردوستان مرۆڤی ساغله‌م بێ‌زیان لێ بکاته‌وه‌و نه‌فره‌تیان لێ بکا. ئه‌وه‌تا ئه‌م پارتانه به‌گشتی هه‌موو شتێ ئه‌که‌ن ته‌نها سیاسه‌ت نه‌بێ، له‌بری سیاسه‌ت بارزگانی ودزینی نه‌وت و قۆرخکردنی ده‌سه‌لاته، له‌جیاتی گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌ندامان وهه‌وادارانیان بۆ هۆڵه‌کانی په‌رله‌مان له‌ڕێگای فراکسێۆنهکانیانهوه، له هه‌وڵدانی دیزه به‌ده‌رخۆنه کردنی بودجه‌ی میلله‌تن، ونایه‌ڵن میله‌ت بزانێ چه‌نده‌و چۆن سه‌رف ئه‌کرێ. له‌جیاتی نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بکه‌ن له به‌غداو شوێنه‌کانی تر،بوون به‌بارگرانی و خه‌ریکی سووك کردنی ناوی گه‌لی کوردن و به‌ناوی کورده‌وه سازش بۆ عه‌ره‌ب وتورك وفارس ئه‌که‌ن. له‌جیاتی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌تا ده‌وڵه‌وتی کوردی به‌خه‌ون ئه‌زانن و له قاڵبی ئهستهمیدا باسی لێوه ئه‌که‌ن. له‌جیاتی به‌رنامه‌ی دوور‌و درێژ له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ، هه‌ر له‌خه‌می زیاتر چه‌سپاندن و چه‌قاندن و دانانی پۆستن بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیان ، و ئه‌و هه‌موو پله‌و پۆسته گرنگه‌کان و ئه‌مانیش کاری مافیایی پێوه ئه‌که‌ن وپاره‌ی میله‌ت به‌هه‌ده‌ر ئه‌به‌ن.
جا که‌واته باشتر نیه چی دی که‌سانی تر نه‌یه‌ن وئه‌و وێنانه له‌سه‌ر شه‌قامی کوردی دووباره بکه‌نه‌وه؟
لیستی گۆڕان و دواتر ناساندنی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری پان و به‌رین، وه‌ك هێزێکی بێلایه‌ن وتێکه‌ڵ له‌گشت چین و توێژه‌کان، به‌تایبه‌تی چینه هه‌ژارو زوڵم لێکراوه‌کان ، که‌به‌داخه‌وه له‌کوردوستاندا گه‌لێ به‌زه‌قی دیارن، خۆیان بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ته‌رخان کرده‌و، له‌زۆر حاڵه‌تدا بێ بوونی به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، بێ بوونی ستراتیژیه‌کی سیاسی داڕێژراو له‌لایه‌ن ههڵسووڕاوانیهوه ، بێ بوونی هیچ جۆره ئایدێلۆژیایهکی ته‌سکی سیاسی، له‌خۆوه‌و خۆڕسکانه هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که ئه‌بوو بکرێن ،به‌زیاده‌وه کراوه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چ له‌ناوه‌وه ، چ له‌ده‌ره‌وه‌ی کورودستان ، چه‌ندین خه‌ڵکی خۆبه‌خش کار بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌که‌ن، به‌بێ هیچ به‌رانبه‌رێك وبه‌بێ هیچ چاوه‌ڕوانیه‌ك بۆ سوپاس وپێزانینێك. گه‌لێك له هه‌وادارانی کاری گه‌لێ سه‌رکه‌وتوانه‌ی بۆ به‌جێ هێناوه، ئه‌ی که‌واته چ پێوست ئه‌کا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بیر له‌وه بکاته که خۆی له‌قاڵب بدا‌و دووباره تارمایی بوونه‌وه‌ی پارته ڕێساییه‌کان بکاته‌وه؟
له ووڵاتێکی وه‌ك ئه‌مریکا بۆ نمونه، هیچ کام له‌و دوو پارته سه‌ره‌کیه(کۆماری ودیموکرات)، نه‌خاوه‌نی ڕه‌وه‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ناو‌و نوسکراو نه خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو لق و مه‌ڵبه‌ندو کومیتهیهن وه‌ك ئه‌و پارتانه‌ی لای خۆمان هه‌یانه، به‌ڵکه له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا زۆربه‌ی زۆری هه‌وادارانیان به پاره‌و پیتاکی خۆبه‌خشانه‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌که‌ن ، زۆربه‌ی کات کاندیده‌کان له‌هه‌وڵی بێ ووچاندان تا بتوانن زیاترین ده‌نگ بێنن، بۆ ئه‌وه‌ش گه‌لێکیان پاره‌ی خۆی سه‌رف ئه‌کا، وه‌یان په‌نا بۆ خه‌ڵکانی تر ئه‌با، ئه‌مه له‌کاتێکدا هه‌موو کاندیده‌کان سه‌ردانی ده‌نگده‌رانیان وهه‌وادارانیان ئه‌که‌ن، ئه‌چن بۆ لایان ولهنزیهکهوه گوێ له‌کێشه‌کانیان ئه‌گرن، سه‌ردانی ماڵ وشوێنه گشتیه‌کان ئه‌که‌ن ، بهمانایهیکی دی، ئه‌مان شوێنێکی وایان نیه و تا بتوانن ده‌عوه‌تی خه‌ڵکی بکه‌ن وچاویان به‌هه‌مویان بکه‌وێ و چاو و قاوه‌یان بۆ بکه‌ن،به‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌ك نۆکه‌رو خزمه‌تچی ده‌نگده‌ر نیشان بده‌ن.
که‌چی به‌داخه‌وه ، تائێستا لای خۆمان ئه‌م نه‌ریته به‌ته‌واوی نه‌گۆڕدراوه‌و خه‌ڵکی سه‌ردانی سه‌رۆك حزب وڕێکخراوه‌کان ئه‌که‌ن و وه‌ك میوانێك لێیان ئه‌ڕوانرێ، ئه‌مه له‌کاتێکدا له‌سیاسه‌تدا شتیك نیه ناوی میوان بێ، به‌ڵکه میوان واتا ده‌نگده‌ر.
بۆیه پێوسته له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، چی تر گرده‌که نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌مین وکۆتایی بۆ کاری سیاسه‌ت، پێوسته نه‌ریتی چوونه ناو خه‌ڵك و خۆنیشاندانیان وه‌ك خزمه‌تکاری ئه‌و گه‌له بناسێنن . هه‌روه‌ها گرنگه بۆ بزوتنه‌وه‌که ته‌نها ئه‌وانه بچنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ردا کۆببنه‌وه ، که دواتر خۆیان ئه‌پاڵێون. چونکه ناکرێ ته‌نها سیمبول وسه‌رکرده‌کانی گۆڕان ئه‌م کاره بۆ پالێوراوان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
ئه‌ز پێم وانیه ڕێکخستنی بزووتنه‌وه‌که به‌مانای به حزبکردنی بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه له‌بار گرانی و سه‌رف کردنی بودجه‌یه‌کی زیاتر ، ڕه‌نگه که‌ڵکی زیاتری نه‌بێ.
له‌کاری ڕێکخستندا ئه‌مه‌نده‌ی شیاوی وکارایی ئه‌و کادیره له‌پێش چاوه، نیو ئه‌وه‌نده‌ش ئایدۆلۆژی ئه‌و ڕێکخراوه ڕه‌چاو ناکرێ، ئه‌شێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام خۆی زیاتر ڕێك بخا، لێ ئه‌مه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که وا پێوسته ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پۆشاکێكی خاکی و حزبی به‌به‌ردا بکرێ، ئه‌شێ میکانیزمی به‌خۆداچوونه‌وه‌و چاکسازی به‌رده‌وام بکه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ببن به حزب.
گۆڕان له‌سه‌ره‌تاوه تا هه‌نووکه توانیویه‌تی گه‌شه به‌کارو ئه‌جندا سیاسیه‌کانی بدات و به‌شداری دوو هه‌ڵبژاردن بکات، هیچ ڕێگریه‌ك نیه له‌وه‌ی گه‌ر ڕه‌نگی خۆشی نه‌گۆڕێت هه‌ر وه‌ك ڕابردوو بتوانێ به‌رده‌وامی به‌کاره‌کانی خۆی بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست