کاتێ که تابلۆ خۆی ئه‌دوێ
Tuesday, 17/05/2011, 12:00
ئه‌م کورته نوسینه پوشێکه له ئۆقیانوسی ئه‌و ڕاستییانه‌ی که به ته‌وێڵی دامامککراوی ئه‌زمونی (کوڕ + باوک)ی دهڤهرهکهمانهویه، بابه‌ته‌که پێناسه‌یه‌کی تری پێکهاته‌ی ئه‌و ماڵه‌ن له‌ته‌ک کورد و پرسهکهیا به ستیلێکی ironic گاڵته، گاڵته‌یه‌کی فرمێسک لێچۆڕاو. بونی ئه‌مانه وه‌ک ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتی تاعون ڕونه که باجه‌که‌ی به‌شه به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌ی میلله‌ته‌که‌مان ئه‌یا که زۆرینه‌ین، به خودی ههوادارانهشیانهوه که نوسینه‌که‌م له خۆ‌یا ئاراسته‌یانه. به هیوای ئه‌م برا کوردانه‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریمان که هێلکه‌کانیان له سه‌به‌ته‌ی ئه‌م ماڵه‌یا نه‌بێ، شوێنی تر به خیانه‌ت یا حه‌رام ئه‌زانن. ئه‌م کورده له میلله‌ت کراوانه به باقوبریق و قسه‌ی فوتێکراویان چیتر ههڵنهخهڵهتێنرێن، به ئومێدی ئه‌وه‌ی نوسینه‌که یارمه‌تیده‌رێ بێ و له ئاستێکا که زیاتر به دروستکه‌ر له‌سه‌ر هه‌ستیان نه‌ک به ڕوخێنه‌ر، ئه‌ژماربکرێ وه‌ک له بابه‌تێکی کۆمێدیئامێز، گرنگه و له به‌رژه‌وه‌ندی ههمومانایه که ئه‌مانیش بزانن و تێبگه‌ن له‌وه‌ی ئه‌وان بۆ چێ خۆیان ئه‌ڕه‌تێنن، بۆ ڕاستییه‌کان له مه‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان، ئاشانی به خۆ چونهوههیا بین به ئاست و ئاراستهیهکیی ئه‌رێی، بزانین له کوێین و ئه‌بو یه ئه‌بێ خۆمان و نه‌ته‌وه‌که‌مان و پرسه‌کی له کوێ بوایه، ساکارانه ئه‌و ده‌رکپێکردنه لۆژیکه بناسین و فێربین که تاک و کۆی کورد ئه‌بێ خۆی بۆچی بڕه‌تێنێ نه‌ک بۆچێ!
مـن نازانم هه‌وادارێکی پارتی خێڵه‌کییه‌کی ڕه‌جعی ئاوا کۆڵه‌وار، کۆڵه‌وار بۆ کورد و خاکه‌که‌ی، چۆن له‌و بنه‌ماڵه‌یه تێئه‌گا و لێی ئه‌ڕوانێ و چاوه‌ڕێی چی لێ ئه‌کا. له پای ئه‌مانه‌یا جه‌ند به‌زه‌یم به خۆمانا وه‌ک کورد دێته‌وه بۆ ئه‌م باره‌ی ئه‌مانه بۆیان ناوینه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نه‌ش نیگه‌رانم که چۆن که‌سانێک هه‌بن له‌م عهسهری دیجیتاڵهییهیا، ئاوا به سانای، زه‌لیلی ئه‌و ماڵه ده‌ڵاڵه بن که پرسی سیاسی نه‌ته‌وه‌یمان ئاوا بێبهرپرسیارانه، بگه‌ێنه بنبه‌ست و ئاستی دژواری. به ئاستێکی وا گه‌شی ئاسۆی دوری نه‌ته‌وکه‌مان، به ڕه‌فتاری دهستهوهستننیان و ناپاکییانهیان، لێ لێڵبکهن.
ئه‌و وێنه‌ی ئه‌بینرێ لای سه‌ره‌وه. که سیانی نێرینه‌ی به‌نه‌ماڵه‌ی قهبیلهیهکن، قه‌بیله‌یه‌ک که چاویان به هۆزی تر یا پارتی تر هه‌ڵنایه و له ته‌کیا هه‌ڵناکه‌ن، ئه‌گه‌ر له پڕۆسه و مه‌نهه‌جی فهرهودا کۆمه‌کییان نه‌که‌ن، پشکی شێریش به وریاییه‌وه فرێنهدهنه به‌ر لمۆزیان.
له کافیتهریایهکی نێت بووم، قوڵ له‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه ورد ئه‌بومه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر میللهتهکهما هاتووه و ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ده‌ست به‌رداری نه‌بن، له سایهیانا خراپرتیشمان بۆ دێدێت و ئهبڕدهێتهوه، ئه‌وه‌ی له ته‌نیشتم دانیشت بوو خۆی بۆ نه‌گیرا وتی زۆر به جدی سه‌ری ئه‌و وێنه‌یه ئه‌که‌ی، ئه‌وه‌نه‌ت نه‌ماوه بچیته ناوی، یه‌کسه‌ر لێم پرسی، که ئه‌و چی و چۆن ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌و ماڵه بهدهسهڵته ناشه‌رعییه‌ی کوردستان ئه‌بینێ.
وتی ئه‌و نمونانه کێن؟ وتم ئه‌وه‌ی ناوڕاست باوکه و ئه‌وه‌ی جه‌پی کوڕییه‌تی و ئه‌وه‌ی لای ڕاستیشی (برازا + زاوا) شێتی(بابی ئه‌میان له ئاوده‌ستا له ترسا لار بۆته‌وه ئه‌جینا ئیێستا ئه‌ویش له مه‌جلیسا ئه‌بوو، تابلوکهی لای سه‌ریشیانه‌وه، بابی ئه‌وه‌ی پێشێتی، ئه‌و دوانه‌ش ئه‌بنه کوڕزا و کوڕه‌زای.
که ئه‌و دیمه‌نی مه‌حه‌له‌ی بینی و ناوی تهیارهشی بیست، وتی له کاسب و بیزنیزمان ئه‌چن، وانییه که خه‌ریکی تیجاره‌تی ئارد و فه‌رش یا ناردنی سیاح و گه‌یاندنی حاجیانن.
ئه‌زیزان ئه‌وه نه‌زره‌ی که‌سێکی بێگانه و بیانییه به کورد له مه‌ڕ ته‌وێڵی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی ئه‌و ماڵهیهیه، ئه‌م حیزبه ژهقنهبوده، داگیرکه‌ران نه‌بێ، خۆی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه شه‌ڕ و سه‌رگه‌ردانی نه‌بێ، هیچ خێرێکی تری بۆ لێنه‌که‌وتۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی له وێنه‌که‌یا ئه‌یبینی و نێرینه‌کانی تری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و قهبیلهکهیان ده‌ستیان له ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستان گیرکردووه، وه‌ک لۆتۆ پارتێکیان بۆ ده‌رچووه ناوی پارتی دییموکراتی کوردستانیان لێناوه، لێ هیچ فڕی به دیموکراتییه‌وه نییه و کۆمپلێت له‌و باسه نامۆ وگێلن، پارتێکی بنه‌ماڵه‌یی نێرینه‌ییه، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ته‌نیا به ییاوهکانییانهوه یه‌نه پێشه‌وه، بۆ ده‌رمان بگه‌ڕیی، ناوی ئافره‌تێکی بارزانی، چ له بنه‌ماڵه‌که‌یان چ له قهبیلهکهیانا، بۆیان نییه خۆیان پیشان به‌ن و بێنه پێشه‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێ به ڕوکه‌شیش بێ ئیسپاتێکی بونی خۆیان بکه‌ن وه‌ک هێزێکی مێینه له‌و پارته بێ نمونهیهیا، به غیابی یا به حازری دو شتت بڵێن یا له سوچێکا بنوسن، له دو شارا دهۆک و هه‌ولێر که پایته‌خته و سه‌دام وه‌ک هه‌دییه یایه ده‌ستی ئه‌م مه‌سعوده‌ی کوڕی مه‌لا که زوو زوو ئه‌یا ته‌وه به جاومانا که له 14 ساڵییه‌وه پێشمه‌رگه‌یه! وا له 96 ئه‌م به‌ناو پێشمه‌رگه‌یه و ماڵکه‌ی به داهاتی کورد کۆنتڕۆڵیان کردووه، ده‌ستیان پێوهگرووه ئه‌ڵێن به خواشی نایه‌یین،
وتی هێج ئافره‌تێکی نییه ئه‌و حیزبه قهبهلییه؟
وتم ئه‌وه لای ئه‌وان حه‌رامه، به‌ڵام ئافره‌ت له هی هۆز شارۆچکه‌کانی تر هه‌ن خۆیانیان بۆ که‌ر کردوون، که له‌به‌ر گێلی خۆیان یا دراو و لیستنهوهی شیرینی ڕژاو خزمه‌تییان ئه‌که‌ن و ئاشیان ئه‌گێڕن.
وتی که‌واته سه‌هوم کرد، که وتم ئه‌م جه‌ڵه‌به کاسب و خاوه‌ن کۆمپانیا دیارن،
وتم نه خێر دور له تۆ، حه‌یفت نه‌کرد؟ زۆر باش بۆی چوی، ئه‌مانه نه‌وت و مرۆڤی کورد وه‌ک گریلای ڕۆژ هه‌ڵات و باکورمان ئه‌گرن ئنجا Export تیان ئه‌که‌ن، نه‌وت به ته‌نکه‌ر ئاودیو ئه‌که‌ن، ماڵت ئاوابێ، ڕیزی تانکه‌ر سه‌رێکی له سنوره و سهرهکهکهشی له‌برده‌م ماڵی ئاشتی هه‌ورامی که ده‌ڵالێکی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و ناویناوه وزیری نه‌وت، مه‌گه‌ر هه‌ر بنه‌ماڵه و وزیر و خوا خۆیان بزنن سه‌روبه‌ری ئه‌و بیزنیزی نه‌وته چییه چۆنه، ئه‌نجا خه‌تی ته‌لفۆن و جگه‌ره و به‌رهه‌مه سه‌ره‌کییه‌کانی تری ژیان، له زه‌وی و زاریشا ئه‌وه مهللاکێکی مه‌حه‌لی و دوه‌لی چالاکن. بێوه‌ی بێ سایتی وکیلیکس بۆی کهشفکردین ئه‌م کۆمپانیای دیموکراتی کوردستانه شارێکی به سیاجهکانیهوه، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و مانهوهیانا بۆ زیاتر داته‌پاندنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، به تورکیان فرۆشتۆته‌وه.
وتی جا که ئه‌وه‌نه مهشغوڵبن، چۆن سه‌ریان ئه‌پرژێته سه‌ر باری سیاسی ده‌ڤه‌ره‌که، وتم سیایسهتی چی عه‌زیزم، ئه‌وله‌وییه‌تی بنه‌ماڵه تیجارهیه، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بکه‌ن و بچنه قوڵای دیموکراسییه‌وه و دیموکراسی به‌رقه‌راربێ، ئه‌وا ئه‌بێ کلیلی دوکانه‌که‌یان و شه‌ریکه‌که‌یان، شه‌ریکه‌ی ڕێباز- یان لێ ئه‌سه‌نرێته‌وه و به سزای ڕه‌وای خۆشیان وه‌ک موباره‌ک ئه‌گه‌ن.
وتی عه‌جیب، باشه ئه‌مانه به ڕه‌چڵه‌ک کوردن، خۆ ئێوه‌ی کورد زۆرتان له سته‌م و نه‌هامه‌تی دی.
وتم ئه‌وان ئه‌ڵێن کوردین، لێ به هۆی سلوکی نه‌ته‌وه‌ی و حهزارییانهوه، زۆرمان شکمان له ئه‌سڵ و کورد بونیان هه‌یه. ئه‌و شکهش تادێ ڕوون تر ئه‌بێته‌وه.
وتم ئه‌زانی ئه‌وه‌ی ناوڕاست له 1996 دا مروری سه‌دام بوو له هه‌ولێر؟
سه‌ری سڕما و وتی چۆن
وتم له 96 سه‌دام سیقه‌ی یابوێ و ئیشاره‌تدان و جوڵانی هاتۆچۆی ده‌بابه و زیللهکانی به‌عسی پێ سپاردبوو. ئه‌ویش له حه‌سره‌تی گومرگی کوردستان که له‌سه‌ر خۆی تاپۆی کردبوو و کردی به دوکانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی، سادیقانه چوبووه ژێر ئه‌و پۆسته به‌عسییه‌وه. ئه‌و برازایهشی له‌گه‌ڵ کوڕه‌کانی سه‌داما سه‌رقاڵی ئیشی سه‌رپێ و قجاخچێتی جگه‌ره بوو.
وتی ئه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستی چه‌پی چییه، مهحاسیبیهتی؟
وتم نا، ئه‌وه مێشکی محاسیبی نییه، ئه‌وه مدیری ئیسقبارتی عامه و کام ڕۆژنامهنو و نوسه‌رت بوێ، بۆت ئه‌فڕێنێ و به خێرایه‌کی چاوه‌ڕێنه‌کراو بۆت ئه‌کوژێ.
وتی ئه‌ی بابی گه‌وره‌یان چکاره بووه؟
وتم ئه‌و خۆی بایع موخهڵهس بوو، ده‌ستی له هۆزهکانیتری ده‌وریان ئه‌وه‌شان، کاکه لێیان ببوو به حاته‌می تای ده‌ڤه‌ره‌که، پاشان حه‌مه ڕه‌زا شای ئێران هێنای گرتیه لای خۆی و ئه‌و پاڵتۆ وتاقم و قه‌ره‌باڵغییه‌ی پێوه‌یه‌تی و ئه‌یبینی له تابلۆکهیا، سه‌داقه‌ی شایه و ئه‌و ده‌ستی تیابووه و پۆشته‌و په‌رداغی کردبوو تا ساڵی 1975 پولێکی پێوه‌نا فهسڵیکرد، لێ پاره‌یه‌کی باشی تریشی یابوێ تا ئه‌گه‌ر شۆڕشی پێ نهکراێ پێی تێکبدرێ، فیعله‌ن ئه‌و شه‌ریکه بنه‌ماڵه‌ییه ئه‌وه‌شیان خسته قاڵبی جێبهچیکردنهوه، به ئاربیجی ئهیاننا به وه‌ی بوێرێ سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی به‌رزبکاته‌وه.
وتی ئه‌ی ئێستا په‌رله‌مانیتان هه‌یه
وتم من وه‌ک کورد، ڕهکهش ئه‌ی بینم، به‌ڵام هه‌ست به بونی ناکه‌م.
وتی بۆ، خێر هه‌ستی پێناکه‌ی
وتم یه‌کێ له‌وانه‌ی ئاربیجی بۆ شۆڕشگێرانی نوێی کورد هه‌ڵگرتبوو، به کوردییه‌کی شه‌ل و کوێروه، که‌س نازانێ کونییهوه ناو میهنهکهی به ڕاستی کامه یه‌و چییه، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌و بنه‌ماڵه تیجارهییهیه، په‌رله‌مانێکه له‌سه‌ر وه‌زنی ئه‌شهه‌د و بیللا. حیزبی ئه‌و ماڵه و حیزبی ماڵێکی تریش هه‌یه، که‌له‌مان زۆر شه‌ریفتر نیین، ئێستا بۆ تاڵان سه‌ریان ناوه به‌سه‌ری یه‌که‌وه، تا فه‌رهود ئه‌که‌ن و تا ئه‌دزن ئه‌دزن، ئه‌گه‌ر ده‌سکه‌وت ه حاسڵاتیش نه‌بێ، له‌یه‌ک به‌ر ئه‌بن و ڕۆڵه‌ی خه‌ڵکی به کوشت ئه‌یه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بوو،ئه‌وا که‌ونه یه‌ک و ئه‌و به‌و ئه‌ڵی 66 ئه‌م به‌وی تر ئه‌ڵێ 96 و میلله‌تیش له نێوانیانا له هه‌وڵی دابینکردنی ته‌حه‌مولی پۆڵاینی زیاترایه له ته‌باره‌ک و ته‌عالا بۆ خۆی،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست