کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قایمقامی هه‌له‌بجه‌ و ژمێریاره‌كه‌ی گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌ باره‌ی گه‌نده‌لی و پاره‌ خواردنه‌كانی پرۆژه‌كان له‌ شاری هه‌له‌بجه‌دا

Friday, 04/09/2009, 12:00


لێدوانێكی ده‌نگی تۆمار كراو له‌ نێوان قایمقامی هه‌له‌بجه‌ و ژمێریارى قایمقامیه‌ت له‌باره‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی كه‌ له‌ پرۆژه‌كانی ناو شاری هه‌له‌بجه‌دا رویداوه‌ له‌ خواره‌وه‌ گوێ بیست ببه‌ كه‌ به‌ی روونى باس له‌ پاره‌ خواردنه‌كانی پرۆژه‌كان له‌ شاری هه‌له‌بجه‌دا كراوه‌ :

قایمقام بۆ ژمێریارى قایمقامیه‌ت : من و تۆ ئه‌م ئیشه‌مان به‌یه‌كه‌وه‌ كردووه‌ ئه‌بێ تاكۆتایی له‌گه‌ڵ یه‌كدا بین و پشتی یه‌كتری بگرین

قایمقام : كاك عبدالرحمن وتویه‌تی ئه‌گه‌ر حاله‌تێك سجنیشی تێكه‌وت تۆ نزیكه‌ی شه‌ش مانگێك ته‌وقیف ئه‌كرێیت و من له‌ وماوه‌یه‌دا به‌ده‌م مال و منالی تۆوه‌ ئه‌بم ، مه‌بله‌غیك پاره‌ی حه‌لالی خۆم دا ئه‌نێم بۆ مال و منالت له‌و فه‌تره‌یه‌دا.

قایمقام : ئه‌گه‌ر ئه‌ندازیاره‌كان ،یان كه‌سێك سبه‌ینێ بڵێن ئه‌و ئیمزایه‌ی كه‌ كراوه‌ هی ئێمه‌ نیه‌ ئێمه‌ ئه‌وكاته‌ چی بكه‌ین ؟

ئه‌نجومه‌نێك هاوولاتیه‌ك یه‌ك نامه‌مان بۆ بنوسێت به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا ، ئه‌مه‌ خه‌له‌للێكه‌ و هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ .

ژمێریارى قایمقامیه‌ت : كاك فوئاد ئه‌بوایه‌ ئه‌وه‌لی رۆژ ئه‌م ئیشه‌ت نه‌كردایه‌ ماشه‌الله تۆ شه‌هاده‌یه‌كی به‌رزت هه‌یه‌

قایمقام : تازه‌ ئه‌م مه‌وزوعه‌ هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ ، تۆ به‌ من ئه‌ڵێت ئه‌بوایه‌ ئه‌م ئیشه‌ت نه‌كردایه‌ منیش ئه‌ڵێم ئه‌بوایه‌ تۆ ئه‌مه‌ت قه‌بول نه‌كردایه‌ ، تۆ تا به‌یانی بڵێی منبووم و منیش بڵێم تۆیت تازه‌ ئه‌م مه‌وزوعه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كراوه‌ .

قایمقام : تۆ وا ئه‌زانیت من كابرایه‌كم قاچ ئه‌خه‌مه‌ سه‌ر قاچ و پشتی لێ ئه‌كه‌مه‌وه‌ و ئه‌لێم فایه‌ق گیرا و ته‌واو ؟ من له‌ تۆ زیاتر ناره‌حه‌تم به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ .

‌ کلیکی ئه‌م نووسینه‌ بکه‌ بۆ گوێبیستیی گفتوگۆکه‌یان له‌ ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه‌‌

سه‌رنج: ده‌نگه‌که‌ به‌ (realplayer) تۆمارکراوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆگرامه‌ت نییه‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ بۆ داگرتنی پرۆگرامی ڕیاڵ پله‌یه‌ر

http://uk.real.com/realplayer/trialpay


ئه‌م ده‌قی هه‌واڵه‌ له‌ سایتی یه‌کگرتوو وه‌رگیراوه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە