نێچیره‌ڤان بارزانی ... نا‌توانێت ببێته فریاد ڕه‌سی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی!
Thursday, 12/01/2012, 12:00
ئه‌مڕۆهه‌واڵه‌کانی زۆربه‌ی سایته‌کانی کوردستان باسیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی کرد بۆ کوردستان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکی به‌ناوحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان...!!
سه‌ره‌تا باسه‌که‌م به‌م ووته و په‌نده فه‌لسه‌فی یه ده‌ست پێده‌که‌م:
هه‌یه ئه‌زانێ که ئه‌زانێ.... ئه‌وکه‌سه هۆشیاره و هه‌میشه له گۆڕانی به‌رده‌وام دا ده‌بێت... !
هه‌یه نازانێ که ئه‌زانێ ....ئه‌وکه‌سه له‌وانه‌یه ڕۆژێک بێت و بزانێت که ئه‌زانێت وهۆشیاربێته‌وه وخۆی بگۆڕێت...!
هه‌یه ئه‌زانێ که نازانێ.....ئه‌و که‌سه فێڵبازو ساخته‌چی یه به‌ڵام له‌وانه‌یه ڕۆژێک بێت وهه‌وڵبدات بۆقازانجی خۆی به‌شداری له گۆڕانکاری یه‌کاندا بکات، به‌ڵام نا‌توانێت به‌ته‌واوه‌تی خۆی بگۆڕێت.!
هه‌یه نازانێ که نازانێ...ئه‌وکه‌سه گێله و مه‌حاڵه ڕۆژێک بێت که هۆشیاربێته‌وه و خۆی بگۆڕێت..!
هه‌موو دیکتاتۆره‌کان و ده‌سه‌ڵاته بنه‌ماڵه‌یی یه‌کانی دنیا به‌گشتی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی وهه‌ردووبنه‌ماڵه به‌تایبه‌ت په‌ندی سێهه‌م ده یانگرێته‌وه، چونکه ئه‌وان ئه‌زانن که نازانن و ناتوانن ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی و شارستانی یانه دروست بکه‌ن، وه‌لێ بۆ گه‌وجاندنی خه‌ڵکی کوردستان هه‌میشه خۆیان به گه‌وره زانا و دانا پیشان ئه‌ده‌ن، ئه‌مان له شاخه‌وه تا شار هه‌ر به‌وشێوازه سیاسه‌تیان کردووه و21 سالێشه له شاردرێژه‌یان پێداوه، ئه‌وان توانیویانه به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان به‌رگێکی درۆینه و پڕساخه‌ت و ڕووکه‌شێکی ده‌ستکرد بۆخۆیان دروستک بکه‌ن، به‌ناوی هه‌رێم وپه‌رله‌مان وحکومه‌ت! وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین له کوردستان هه‌رێمێک بوونی نی یه تا بتوانن په‌رله‌مان و حکومه‌تێکی بۆ دروست بکه‌ن...!!
له‌وبه‌شه‌ی کوردستاندا که ناویان ناوه هه‌رێم، بارزانی و تاڵه‌بانی دابه‌شیان کردووه به‌سه‌رخۆیاندا و ڕێکه‌وتنێکی سه‌قه‌تی ستراتیجی بنه‌ماڵه‌یی له نێوانیاندا بۆته بنه‌مایه‌کی دابه‌شکردنی پاره و ده‌سه‌ڵاته کانی کوردستان به‌سه‌رخۆیاندا...!
له‌به‌رڕۆشنایی ئه‌و ڕاستی یانه‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ده‌مێکه گه‌یشتووه به‌وئه‌نجامه‌ی که هه‌ردووبنه‌ماڵه چیترناتوانن کوردستان بکه‌نه خاوه‌ن هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆبه ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێزی په‌رله‌مانی و حکومه‌تێکی دیموکراتی!!
ئێستاش به‌پێ ی ڕێکه‌وتنی ستراتیجی یان سه‌ره‌ی پارتی یه به حساب بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌ی که بوونی نی یه، بۆ وه‌رگرنته‌وه‌ی ئه‌وپۆسته کارتۆنی یه ش نێچیره‌ڤان پارزانی یان کاندیدکردۆته‌وه....!
گه‌رله کوردستان په‌رله‌مان و حکومه‌تێکی شارستانی و دیموکراتی و یه‌کسانی خواز هه‌بووایه، ئێستا خه‌ڵک هیچ کێشه‌ی نه‌بوونی و بێ‌کاری و کاره‌با و بێمافی وته‌ندروستی و ...هتد. به‌کوردی و به کورتی هیچ تاوان و بێمافی یه‌ک نه‌ده‌کرا له دژی ده‌نگی ناڕازی و ئازادیخوازانی کوردستان، وه‌ک تاوانی تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان سه‌رده‌شت عوسمان وه سۆرانی مامه حه‌مه و پاشان له 17ی شوبات ڕێژوانه‌کان...!!!!
پێش ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپیش دوای سیناریۆکه‌ی بادینان که پارزانی خۆی دروستی کرد...!
به حسابی خۆی نێچیره‌ڤان بارزانی ناڕازی وبێزارو زیزبوو له‌م جۆره سیاسه‌تانه‌ی مامی و کۆڕی مامی مه‌سرور بۆیه تۆرا و ڕۆیشت بۆ ئه‌مریکا و بڕیاری دا که پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌ی بنه‌ماڵه وه‌رنه‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له سینارێۆی دروستکراوی خۆیان ده‌چوو بۆ شیرینکردنی نێچیره‌فان، یان له‌وانه‌یه ئه‌و تۆزێک خۆی تۆرانبێت تا مامی زیاترنازو نیعمه‌تی دزراوی بداتێ.....!! به‌ڵام نێچیره‌فان بارزانی ئه‌مڕۆ کتوپڕگه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان....!؟
دیاره له‌ناوهه‌ردووبنه‌ماڵه و یه‌کێتی و پارتی دا ده‌نگی ناڕازی هه‌یه له دژی سیاسه‌تی سه‌رکرده‌کانیان، به‌ڵام له ڕاستی دا ناکۆکی ئه‌وان له ناوخۆیاندا له‌سه‌رشێوازی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستانه نه‌ک له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌لاته‌کانی کوردستان به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و دیموکراتی یانه ودوور له ده‌ستی بنه‌ماڵه‌کان!!
سه‌دامیش کاتی خۆی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ عوده‌ی هه‌بوو، به‌ڵام زۆر له قوسه‌ی ڕازی بوو....!!
مه‌سعود بارزانی مامی نێچیره‌ڤان بارزانی یه وهه‌میشه هه‌وڵی داوه که زیاتر هێزو ده‌سه‌ڵات بدات به مه‌سروری کوڕی!
ئه‌مه‌ش نیچیره‌ڤان بارزانی نیگه‌ران کردووه، نه‌ک نیگه‌رانه له‌وه‌ی که له کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی دیموکراتی و مۆدێرن بوونی نی یه و له دژی دزی و تاوانه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه بێت، به‌ڵکو ئه‌و خۆی به‌شێکه له‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه و ئه‌مڕۆش که گه‌ڕاوه‌ته‌وه وبه نیازه پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌ی بنه‌ماڵه وه‌ربگرێته‌وه، گه‌واهی ئه‌وراستی یه ئه‌دات!
نیچیره‌ڤان بارزانی وه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا نا‌توانێت ببێته هێزێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی بوون و مێژوو وه چاره‌نوسی نێچیره‌ڤان بارزانی به‌ستراوه‌ته‌وه به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌وه که له ناو پارتیدا باڵا ده‌سته ....!
نه‌وشیروان مسته‌فا بۆیه توانی ببێته ئه‌وهێزه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه چونکه ئه‌و سه‌ربه بنه‌ماڵه و خێزانی تاڵه‌بانی و هێرۆ نی یه! له هه‌مان کاتدا جیاوازی یه‌کی گه‌وره هه‌یه له نێوان ئاستی ته‌مه‌ن و ئه‌زمۆن وهۆشیاری و ڕۆشنبیری نه‌وشیروان مسته‌فا و نێچیره‌ڤان بارزانی دا که نه‌توانێت ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێت و شکست بهێنێت..!! نه‌وشیروان مسته‌فا به توانا و فێڵبازی خۆی گه‌یشتووه به‌و ئاسته‌ی ئێستای، به‌ڵام نێچیره‌ڤان بنه‌ماڵه گه‌وره‌ی کردووه‌و بێ بنه‌ماڵه هیچ نی یه...!
نه‌وشیروان مسته‌فا ووریایانه به‌کرداربووبه فریاد ڕه‌سی تاڵه‌بانی و یه‌کێتی، به‌ڵام نێچیره‌ڤان بارزانی نا‌توانێت وه‌ک ئه‌و ببێته فریادڕه‌سی پارتی و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی یه‌کان...!!
17 ی شوباتی پارخه‌ڵکی ناڕازی کوردستان هاتنه سه‌رشه‌قام بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی بهێنن به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و له جێگای خوازیاری ده‌سه‌لاتێکی شارستانی و مۆدێرن بوون دوورله ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه....!!
نێچیره‌ڤان بارزانی خۆی به‌شێکه له هه‌موو گه‌نده‌ڵی و تاوانه‌کان و پاش نزیکی سالێک له 17 ی شوبات، ده‌یکه‌نه‌وه به سه‌رۆکی حکومه‌تێکی بنه‌ماڵه‌یی که خه‌ڵک خوازیاری گۆڕینێتی نه‌ک جوانکردنی و گۆڕێنی که‌ساێه‌تی یه‌کان....!!
بارزانی و تاڵه‌بانی به ڕێککه‌وتنی ستراتیجی یان کوردستانیان تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵات کردووه...!!
گۆڕێنی که‌سایه‌تی یه‌کانیش نه‌ک کێشه‌کان چاره‌سه‌رناکات بگره قووڵتری ده‌کاته‌وه بۆ کاتێکی نادیار....!!
خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ده‌توانن به پشت به‌ستن به هێزی ڕێکخراو له ئه‌نجومه‌نه‌کان وشوراکانی خۆیاندا له شوێنی کار‌و ژیان و شه‌قام، فشاری گه‌وره دروست بکه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و پاشان هه‌وڵبده‌ن له جێگای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، ده‌سه‌ڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن و دیموکراتی دروست بکه‌ن، تا بتوانین هه‌موومان به ئازادی و یه‌کسانی ژیانێکی نوێ بۆ خۆمان و نه‌وه‌کانی داهاتوومان دروست بکه‌ین...!
مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی هه‌یه ده‌ڵێت: "به‌ته‌مای نانی دراوسێ بێت، بێ شێو سه‌رده‌نێیته‌وه"!!!
خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانیش گه‌رچاوه‌ڕوانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کان بن، ئه‌وا بێ ئازادی و یه‌کسانی سه‌رده‌نێنه‌وه....!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست