عباسی باییز باڵوو ئەدهەم بارزانی دوو دۆستەژێر بەژێرەکەی تاڵەبانی
Monday, 07/02/2011, 12:00
جلال تاڵەبانی یەکێکە لەو خائینە دەگمەنانەی میللەتەکەمان کەبەدرێژایی ژیانی لەپەیوەندی ژێر بەژێردا بووە لەگەڵ دوژمنانی گەلەکەمان ونۆکەرەکانیدا تاڵەبانی یەکێکە لەو کەسانەی کەگومانی ئەوەی لێ دەکرێت دەستی هەبووبێ تەنانەت لەبەکوشتدانی سەرکردەو فەرماندەکانی یەکێتیشدا،بەڵگەی مەلموس لەبەردەستدانین بەڵام ئاماژەکان وهەڵوێستەکانی ئەوەمان نیشان ئەدەن ،تاڵەبانی بۆ مانەوەو هەیمەنەی بنەماڵەکەی بەسەر تەواوی داموودەزگاکانی یەکێتی هەرگیز سڵی لەوە نەکردۆتەوە کەئەوانەی ڕێگرن و دەبنە ڕێگر بەشێوازێك لەشێوازەکانی خۆی هەوڵی لابردنیان بدات وتەنانەت ئەوانەشی گومانی ئەوەی لکردبن لەپاشەرۆژدا دەبنە کۆسپی بەردەمی ،من لێرەدا باس لەمێژووی کۆنی جلال ناکەم لەبەر ئەوەی نەلەڕووداوەکاندابووم ونەکەسیش تاکو ئێستا بەلای مەسەلەیەکی ئاوها هەستیاردا چووە وباسی کردبێت دیارە مێژووی ڕەشی بەنەمانی نزیکی ئاشکرا ئەبێت
من لێرە باس لەدووڕوداوی پاش ڕاپەڕین ئەکەم کەبووە هۆی بەکوشتدانی یەکێکیان وئەوی تریش زۆر بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەربازی بوو،یەکم کەسیس کەگیانی سپارد (حسن کوێستانی) بوو،کوێستانی لەسەرەتای سەرهەڵدانیشەڕی نێوان جلال ومسعود لێپرسراوی مەڵبەندی ٤ی بادینان بوو،دوای داگیرکردنی مەڵبەند گەڕایەوە سنووری ناوچەکەی خۆی گەڵاڵە کە ناوچەیەکی گرنگی هەستیار بوو بۆ پارتی،بەهۆی کەسایەتی حسن کوێستانی ناوچەکە حسابی تایبەتیان بۆ ئەکردو مانەوەی بەزیندوویەتی لەوناوچەیە ئاکامی شەڕەکان بەشێوەیەکی تر دەشکایەوە،حسن کوێستانی یەکێک بوو لەوسەرکردانەی کەبەهۆی خەبات وپێگەی خاوەن هەڵوێستی سەربەخۆی خۆی بوو پابەندنەبوو بەکاسایەتیەکی دیاریکراو
دوای گەرانەوەی بۆ ناوچەکە شەڕ لەناوچەکەی بەتەواوی هەڵنەگیرسابوو بەردەوامیش لەهەوڵی ئەوەدابوو کە شەر یەخە بەناوچەی نەگرێت وبەئاشتی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدات گەر هەر نەبێ پارتی بەئاشتی ناوچەکە چۆڵ بکات بەڵام هەمووهەوڵەکانی بەپلانی کوشتنی کۆتایی هات،ئەوڕۆژەی پێش ڕۆیشتنی بۆ حاجی ئۆمەران ئاگاداری جلالی کردبوو کەبەنیازە بۆ بەرگرتن بەشەڕ بچێتە ئەوێ،بەڵا چی ڕوویدا لەلایەن حیزبوڵای شۆڕشگێڕی ئەدهەم بارزانی بۆسەی بۆ نرابۆوە کاتی گەیشتنی بەتەواوی دیاریکرابوو لەدەربەند ڕایات لەچاووتروکانێکدا هەموو شتێك کۆتایی هات وبۆ دڵنیابوونیش لەئەنجامدانی کارەکە لەلایەن چەکدارەکانی ئەدهەم دەزگای بێ تەلی حسن کوێستانیان بەکارهێناو ئاگداری بی تەلەکانی جلالیان کردەوە کەئەوە جیهازەکەی حسن کوێستانیەو تەرمەکەشی لەبەردەستمانە،کەلو پەلی تایبەتی حسن کوێستانی بەتایبەتی جانتا شەخسیەکەی خۆی کەدڵنیام پڕ بووە لەشتی تایبەتی ونهێنی یەکێتی لای خودی ئەدهەم بارزانی بوو لەڕێگەی سید حسن نوێنەری جلال لەنەغەدەو کادری دەزگای زانیاری جانتاکەو کەلوپەلەکان بێ ئەوەی دەستکاری کرابێ لەلایەن ئەدهەم بارزانی تەسلیم کرایەوەو هاتووچۆش لەنێوان سید حسن وئەدهەم بەردەوام بوو
ڕووداوی دووەم لەسەنگەسەرەکەی عباسی بایز باڵو بوو کەلەوێش ویسترا بەهەمان شێوەی حسن کوێستانی کۆتایی بەقادری حاجی علی بهێنن،ئەو شەوەی قادری حاجی علی گەیشتە ڕانیە کەئەوکات مستەفای سید قادر لێپرسراوی مەڵبەند بوو سەرقاڵی گرتنی لقی پارتی بووین لەڕانیە و قادری حاجی علیش بەشداری کرد،بەڵام دواتر لەلایەن تاڵەبانی ئاگادار کرابوو کەلەوێ نەوەستێ وبەرەو ناوچەکەی حسن کوێستانی بەڕێ بکەوێ ،ئەوەبوو لەلایەن مستەفای سیدقادر دەلیلی ڕێگای بۆ ئامادەکراو بەڕێ کەوتن ،بەڵام بۆ بەیانیەکەی هەواڵی کەوتنە کەمینی قادری حاجی علیمان پێ گەیشت کەلەلایەن عباسی باییز باڵو بۆی دانرابوو کەلەو کەمینەدا گەر بەهەڵەدا نەچوبم سەرەڕای کوژرانی دوو پێشمەرگەی هەمەوەندیەکان سەیارەیەکیش سووتا وچەندین برینداریشیان هەبوو،کەڕاستی ڕووداوەکە دواتر کەدەرکەوت بەمشێوەیەبوو،دوای گەیشتنی قادری حاجی علی بۆ سەنگەسەر چبووە کۆمیتەو مسئولی کۆمیتەی راسپاردبوو کەبچێ ئاگاداری عباس بکات ئەم هێزەی لێرەوە تێپەڕ ئەبێت پەیوەندی بەوانەوە نیەو بۆ ئەوان نەهاتووە بەڵکو تەنها لێرەوە تێپەڕ ئەبن بۆیە بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێ تەقەمان لێ بکرێت،دوای ئەوەی عباسی ئاگادار کردبوو لەوەڵامدا ووتبوی ئاساییە باتێپەڕ بن چونکە راستە من پارتیم بەڵام من بێلایەنم لەشەڕکردن وشەڕناکەم!!!وەڵامەکە بەقادری حاجی علی گەیشت وبڕیاری جووڵەیدا،بەڵام بێ ئاگا لەوەی لەم سەر بۆ ئەو سەری ئۆردوگای عباس لەسەر ماڵەکەوە لەکەمیندان لەکۆتایی ماڵەکانیش سەیتەرە دانراوە،بەرەبەیان بەڕێکەوتبون ویەکەم سەیارە لەسەیتەرە ڕاگیرابوو سەیارەکەی قادری حاجی علیش دەستنیشان کرابوو!!لەبری تەقەکردن لەپێشەوە ئاربیجی سەری کردبوو لەسەیارەی دواوەی قادری حاجی علی دابوو،بۆیە پلانەکە سەری نەگرتبوو ،دواتریش کاک عباسی باییز باڵو بەفرمانی تاڵەبانی معزز مکڕم بەرەو ناوچەکانی پارتی ڕەوانەکرا بێ ئەوەی سزای ئەوەبدرێ کەهەوڵی کوشتنی ئەندام مەکتەب سیاسیەکی داوە بەڵکو خوێنی کوژراوەکانیس لەلایەن تاڵەبانیەوە کرا بەقوربانی عباسی باییز باڵوو خوێنی کوێستانیش بەقوربانی ئەدهەم بارزانی دوو دۆستە ژێر بەژێرەکەی جلال تاڵەبانی.
کوردستانپۆست: لهلایهن خزمێک و کهسێکی نزیکی حهسهن کوێستانییهوه چهند زانیارییهکمان بۆ هاتووه، ئاماژه به چهند ههلهیهک دهکات که لهو نووسینهدا هاتووه، ئێمهش به پێویستمان زانی لێرهدا بیخهینه روو، بهبێ ئهوهی نووسینی ئهم بهڕێزه دهستکاریی بکهین:1) ئهو جانتایه گوایه تهسلیم به یهکێتی کراوه، ئهمه ههڵهیه، جانتاکه نه تهسلیم به کوسوکاری، نه بهیهکێتیی نهکراوه، ئهمه راست نییه.2) بڕیاری کهمین دانانهکه بۆ کوشتنی حهسهن کوێستانی به پلانی مهسعود بارزانی و ئهدههم بارزانیی بووه، نهک به تهنها ئهدهههم بارزانی.3) حهباسی بڵو ئاغا که لێرهدا باسی نهکراوه، ئهویش لهگهڵ ئهدهههم بارزانییدا بووه و نهک به تهنها ئهدهههم بارزانی. له کاتی شهڕهکهدا چهند پاسدارێکی ئێرانیش لهو پێکدادان و تهقهکردنهدا کوژراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست