کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێکه‌وتنه‌ نهێنییه‌که‌ی تورکیا، له‌گه‌ڵ بارزانی و تاڵه‌با‌نی، به‌مزوانه‌ ده‌که‌وێته‌ بواری جێبه‌جێکردن

Tuesday, 18/05/2010, 12:00


جه‌ماوه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و باشووریش به‌ تایبه‌تی، له‌ مێژه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندیی وهاوکاری پته‌ویان له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تی تورک و حیزبی AKP ی ئۆردۆغاندا هه‌یه‌.هه‌روه‌ک ده‌شزانن که‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌ مه‌وپێش شاندێكی تورکی له‌ به‌غدا و هه‌ولێر بوون له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی کۆبوونه‌وه‌و له‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێکی نه‌‌هێنی ڕێکه‌وتوون بۆ لێدان و له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی باکوور (پ.ك.ك). بۆ ئه‌مه‌ش بارزانی وتاڵه‌بانی داوایان له‌ تورکیا کردووه‌، که‌ تاکوو دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕیک که‌وتنه‌که‌ به‌ نه‌هێنی بمێنێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌رنا خه‌ڵک ده‌نگیان پێ نادات.
ئێستا وا خه‌ریکه‌ تورکیا به‌هاوکاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی خۆی ئاما ده‌ ده‌کات بۆ هێرشکردنه‌ بۆ سه‌ر پ.ک.ک .
تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌مان شکستی عه‌سکه‌ری نه‌بێته‌وه،‌ که‌ له‌ شوباتی 2008 به‌ سه‌ری هات، ئه‌م جاره‌یان ده‌یه‌وێت له‌ هاویندا هیرش بکات به‌ پێی ئه‌و ڕیکه‌وتنه‌ نه‌هێنێی، که‌ پێش چه‌‌ند مانگێک له‌گه‌ڵ بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ به‌غدا و هه‌ولێرله‌ سه‌ری ڕێکه‌که‌وتوون. ئه‌وه‌بوو نێچیرڤان بارزانیش پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک هه‌ربۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ چوو بوو به‌ ڕوکه‌شیش به‌ ناوی شاندی بازرگانی یان گوایه‌ بێپرسی به‌رهه‌م ساڵح چووه‌ وپ ارتی یه‌کێتی هه‌رایه‌کی شانۆگه‌رانه‌یان دروست کرد. به‌دوای ئه‌م سه‌رانه‌ مه‌سعودیشیان ده‌عوه‌ت کرد، که‌ وه‌ک سه‌رۆك جاشێک سه‌ردانی تورکیا بکات نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان.
تورکیا ئێستا ده‌ستی کردووه‌ به‌ ناردنی 100 هه‌زار سه‌رباز بۆ سه‌ر سنوری باشووری کوردستان و له‌ هه‌مان کاتیشدا ده‌ستی کردووه‌ به‌ ناردنی چه‌کی قورس بۆ ئه‌و 4 بنکه‌ سه‌ربازییه‌ی که‌ له‌ ئامێدی و ناوچه‌کانی تر له‌ باشووری کوردستان، که‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدان. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ تورکیا به‌ هه‌زاران چاش و جه‌ندرمه‌شی ناردۆته‌وه‌ ناو کوردستانی باشوور، ئازادانه‌ له‌ ناچه‌کانی نزیک قه‌ندیل و زاب جموجۆڵ ده‌که‌ن و گه‌ریلاکان له‌ دووره‌وه‌ ئاگاداریانن، ده‌بینن باره‌گایان بۆ دروست کردوون هه‌رهه‌مووی به‌ هه‌ماهه‌نگی پارتی.
جاش ومیلیشیا وسه‌ربازی تورکی به‌ جۆرێکی ئازادانه‌ هاتووچو ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردستانی باشوور پارێزگا یان هه‌رێمێک بێت له‌ تورکیا. ئه‌گه‌ر وا نییه‌ ئایا هیچ ووڵاتیک له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی ئا به‌و شیوه‌یه‌ قه‌بوولی له‌شکری ووڵاتێکی تر ده‌کات به‌ئازادانه‌ له‌ ناو خاکی خۆیدا هاتووچۆ بکات ؟
 ئێمه‌ وه‌ک کوردستانپۆست به‌ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، که جه‌ماوه‌ی کوردستانی باشوور ئاگادار بکه‌یه‌نه‌وه‌، که‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی خه‌‌ریکی خیانه‌تێکی تری نیشتیمانییه‌ زۆر ترسناکتر له‌ 31ی ئاب.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە