کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئازادى رۆژنامەگەرى یان سزاو كەلەپچە و زیندانى؟؟

Monday, 23/02/2009, 12:00

2164 بینراوە


یاساى چاپەمەنى ژمارە(10)ى ساڵی (1993)ى پەرلەمانى كوردستان ئاماژە بە ئازادى رۆژنامەگەرى كردووە،لە بوارى جێبەجێكردنیشدا ئەو یاسایە ناوێكى بێ ناوەڕوكە و لەساییەدا رۆژنامەنووس سوكایەتى پێكراوە زیندانى كراوە،پاش ئەوەى خودى خۆم بۆ ماوەى پێنج رۆژ،بەپێی ماددەى 433ى یاساى عێراقی تایبەت بە (تۆمەتى چەواشە)تەوقیف كرام كە لەسەردەمى رژیمى بەعسیەكاندا ئەو یاسایە كارى پێكراوە لە زیندانى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى كەلار بەندكرام،لە كاتێكدا هێشتا تۆمەتبارم و هیچم بەسەردا ساغ نەبۆتەوە كە چی وەكو تاوانبارێكى مەحكوم مامەڵەم لەگەڵدا دەكرا،چونكە هەر لە یەكەم ڕۆژى بەندكرنمدا بە بێ لێكۆڵینەوەى دادگا خرامە زیندان بۆ ماوەى دوو كاتژمێر لە زیندانى ئینفرادى پۆلیسى كەلاردا بەندكرام،ئەمە لەكاتێكدا پرۆژەى یاساى كارى رۆژنامەنووسی یش نوێ كراوەتەوە لەلایەن پەرلەمانى كوردستان بەسەندكراوە،هاوكاتیش سەرۆكى هەرێمى كوردستان بڕیارى لەسەر داوا كە نابێت رۆژنامەنووس لەسەر كارى رۆژنامەنووسی زیندانى بكرێت،كە چى كارى پێناكرێت و نەك هەر زیندانى كردن بەڵكو وەكوكەسێكى دزو جەردە خرامە ژورى چەقۆكێشەكان و جلرەشەكان كە بە كەلەپچە خرامە دواى ئۆتۆمبێلی جۆرى فۆرد بە پێش چاوى هاوڵاتییاندا برام بۆ شكاندنى رێزم لەناو خەڵكیدا،یاسایەكى لەو چەشنە بەدژى ئازادى رۆژنامەگەریەو،هیچ جیاوازیەكى تێدا بەدى ناكەم لەگەڵ ئەو یاسایەى زەمەنى بەعەسدا،ئەم یاسایە بەچوونە بوارى جێبەجێكردنەوە هەموو ئەو هوتافانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە چیتردەسەڵات ناتوانێت شانازى بە ئازادى رۆژنامەگەرییەوە بكات،هێندەى تر بوارى رۆژنامەگەرى و كارى رۆژنامەنووسی تەسكتر دەبێتەوە،كەلەبچەو سزاو غەرامكردن و زیندانى لە سیما دیارەكانى ئەم یاسایە ئەمەش بەرتەستكردنەوەى ئازادییە و قوڕقۆشمكردنە دەمى رۆژنامە نووسان و ترساندنى قەڵەمەكاندا،وتەیەكى كاسترۆ یەك لە سەرۆكەكانى پێشووى حكومەتى ڤەنزەویلامان بە بیردێنێتەوە كە دەڵێت"ناترسم لە دەرگاى جەهەنم كە بەڕوومدا كرایەوە،بەڵكو لە شتنى مەرەكەبی قەڵەمى محەڕِەرێكى رۆژنامە دەترسم"با چیتر حكومەتى هەرێم شانازى بە ئازادى رۆژنامەگەرییەوە نەكەن و خۆشیان بەنوێنەرى خەڵك وەسف نەكەن،چونكە نوێنەرى خەڵك ئازادییەكانى خەڵك ئەنفال ناكات.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)