ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له وێ ... له کوردستان ... ته‌نها یه‌ک پرسیار بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم
Thursday, 26/07/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
1- سه‌رۆک کول فیلکول و وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم
هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان داوای ئاشکراکردنی ناوه‌رۆکی یان زانیار‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان ده‌که‌ن له حکومه‌تی هه‌ریم، به‌رپرسانیش ده‌ڵێن ئێمه هیچ زانیاریه‌کمان نیه له‌م باره‌یه‌وه، تا به‌م دوایه‌ش وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان فه‌رموی: (زانیار‌ی ته‌واوی گرێبه‌سته‌کان له لای نێچرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستانه‌و ئه‌ویش وه‌کو وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان ئاگاداری زانیار‌ی ته‌واوی ئه‌و گرێبه‌سته نییه).
پرسیار:
بۆ چی جه‌نابتان نایته‌قێنن و هه‌موشتێک ئاشکرا بکه‌ن و ئه‌وه‌ی له بن به‌ڕه بیخه‌نه سه‌ر به‌ڕ؟
بۆچی ئه‌م شانه‌یه به ته‌نها له سه‌ری جه‌نابتان بشکێ ؟
2- وه‌زیری دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌رێم.
هه‌ر وه‌ک جه‌نابتان فه‌رموتان له چاو پێکه‌وتنیکیدا له گه‌ڵ یه‌کیک له رۆژنامه‌کانی ده‌سه‌ڵات، (ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌گاته 640 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر).
جه‌نابتان هه‌ندێ جار زۆر به‌رون وئاشکه‌را باسی که‌میک شتی شاراوه‌و گوماناوی ده‌که‌ن، له چاوپێکه‌وتنێکی تر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر به ئه‌رکی نازانن.
پرسیار:
ئایا ئه‌و ژماره‌یه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه که ناسراون به فه‌رمانبه‌ری بن دیوار؟
3- وه‌زیری به‌رپرسیاری خۆراک له حکومه‌تی هه‌رێم.
تۆزه‌ک به‌زه‌ێتان هه‌بیت به‌م خه‌ڵکه هه‌ژاره، ئێوه هه‌موو ژمێکتان له تێریه، جا قه‌یچیه‌که ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش یه‌ک ژه‌م به تێری بخۆن له و خۆراکه‌ی وه‌رێده‌گرن له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
پرسیار: بۆچی تا ئیستا نه‌توانراوه برنج و رۆن وووو بایعیه‌که تۆۆۆزه‌ک باش بێت به که‌ڵکی خواردن بێت؟ ده‌کرێ به خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر ده‌ستان که‌وتبێت، ئێوه‌ش پیاوه‌تی پێوه‌ی بکه‌ن، مه‌عقول نیه..... .
1- وه‌زیری ته‌ندورستی حکومه‌تی هه‌رێم.
- نه‌خۆشخانه حکومیه‌کانتان به که‌ڵکی یه‌ک عانه‌ی قۆپاو نایه‌ین.
- ژماره‌ێکی زۆری دکتۆره‌کان پاره‌و پوڵ بوه‌ته دین و ئیمان و وێژدانێان.
- ده‌رمانه‌کانیش هه‌ر باسی ناکه‌ین به‌ڵام...... .
پرسیار: بۆچی تا ئێستا گوێبیست نه‌بوین دکتۆرێک لێپێچینه‌وه‌ی له گه‌ڵ کرابێت، وه‌تا که‌ی ئه‌و کۆمپانیا خوێنمژانه به‌رده‌وام ده‌بن له هاورده کردنی ده‌رمانی ژه‌هراوی و ئێکسپایه‌ر بۆ کوردستان...... ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست