مووچەبرین هیچ كەمتر نیە لە...سەربرین
Thursday, 25/09/2014, 12:00
2166 بینراوە
لەوەتەی یەكێتی نیشتمانی بنكە جەماوەریەكەی بەرتەسك بووەتەوە و رەوایی شۆرشگێریی و فەلسەفەی سیاسی بوونی وەك پارتێكی سیاسی و كاڵ و پووچەڵ بووەتەوە لەوكاتەوە ئەم پارتە ناسرەوێ لە دارووخانی رێكخراوەیی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و كێشەكانی تا دێت پتر نالەبار و ناهەموار دەبێتەوە بە رادەیەك كە تەنها دەیپەرژێتە بەر داكۆكی كردن لە بەرژەوەندیەكانی و بەرپەرچدانەوەی ئەو پروپاگەندانە كە رۆژانە دووچاری دەبێتەوە لە كوردستان لە كاتێكدا گەلەكەمان تووشی قەیرانی ئابووری و مەترسی هێرشی تووندرەوە ئیسلامێكان بووەتەوە, ئەمجارەیان یەكێتی بەوە تاوانبار دەكەنەوە كە دوو سەركردەی هانی مالكیان داوە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان ببرێت كە چەندین ئەندام و كادیر و لایەنگیرانی خۆشیانی تیادایە, بێ گومان ئەگەر ئەم تاوانە یەكێتی لۆجیكیانە نەیروێنێتەوە ئەوا خەڵكی كوردستان خۆیان وەڵامێكیان دەبێت بۆ ئەو پارتە دیارە ئەمجارەیان كەس باس لە سزادانی هەڵبژاردن و شێوازی دیموكراتیانە ناكات چونكە ئەو هەڵبژاردە لە كار خراوە بە تەواوەتی, برینی نانی دەمی ماڵ و مندڵانی كوردستان ئەبێ چ بەرژەوەندیەكی ئەو پارتە دەستەبەربكات یان ئەبێ چ زیانێك لە نەیارە مێژووەكەی بدات وەك ئەوەی گوایە ئەو دوو سەركردە جوامێرە مەبەستیان لاواز كردنی پێگەی پارتی بووە لەو هەنَگاوە بلیمەتانە نەك برسی كردنی خەڵكی كوردستان ئەگەر واش بێت بۆ ئەبێت سوپای برسی فەرامانبەران باجی ئەو تاكتیكە ئابروبەر و دۆزەخیە بدەن, ئیتالێكان ووتیانە سیاسەت سۆزانیە بێ گومان مەبەستیان سیاسەتمەداران و سەركردەكانی بووە زیاتر لەوەی مەبەستیان پرۆسە و ئارمانەكانی, یەكێتی لە باتی ئەوەی بكۆڵێتەوە لەو بابەتە هەستیارە و داواای لێ بوردن لە خەڵكی كوردستان بكات و چرو چاوی ئەو دوو ناجوامێرە دوور بخاتەوە لەك كاتەدا لە بەرچاوی جەماوەر هەر نەبێت تاوەكو تەپ و تۆزی ئەم شەرمەزارییە بڵاوەدەكات لە بری ئەو هەرزوو دەستی كرد بە هێرش و چەواشەكاری میدیایی و سیاسی لە راگەیاندنەكانیەوە بۆ ئەوەی كێشەكە بباتە بارێكی ترەوە و خۆڵەمێشیش بكاتە چاو دۆست و لایەنگیرانی خۆیەوە و نەهێڵێت راستێكان بزانن و گۆشەگیر تریان بكات بە سیاسەتە چەوتەكانیانەوە, ئەم پارتە دەمێكە بێ باكی دەنوێنێ لە رەفتارەكانی وەك ئەوەی كوردستان و بە تایبەت دەڤەری سلێمانی باخچەیەكی رازاوەی خۆی و بنەماڵەكەیەتی, بە رواڵت دیارە كە قەیرانی یەك بەدوای یەك و كێشە ئابرو بەرەكان و بەر كەوتنی گورزی گورچك بر هیچ كاریان تێناكات بەڵكو لە ئەنجامدا بە هێزتر دەبن بەڵام ئەوە تەنها بابەتێكی پارادۆكسیكاڵیە چونكە هەردەم لە مێژوودا رژێمە پۆلیس و دیكتاتۆریەكان لە ئەوپەری مل هوری و ستەم كاری و هێزی تەواوی خۆیان بوونە كاتێك دارماوون و تەخت و سەولەجانیان تێكشكاوە بە سەریاندا لە كۆتاییدا,
شرۆڤە كاری سیاسی, ......مامۆستا محمد