کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەمبانە بۆرینەی هەڵبژاردن لە باشوری وڵات

Wednesday, 09/04/2014, 12:00


بەرکوڵێکی هەژارانە:
هەرچی لە خۆم ڕامووسام بە چاوێکی رەخنەگرانە کەسایەتی بیرمەندو بەتوانای / هەژار موکریانی / هەڵسەنگێنم لە خۆم رانەدیت. نەوەش بەو مانایە نییە کە ئەو بەهرەمەندە بێ کەمو کورتی بوو بێ. ئەوەندەی من ئاگاداربم دەزانم لە ئاستی کام بارودۆخی نالەبارو سەختی ژیاندا ، بە لەشی بیمارو تەمەنی پیری لە سەردەمی خۆیدا هەمبانە بۆرینەی تەواوکرد(هەمبانە زێڕینە) ئەو پەڕاوە ئاستی کۆڵەکەیەکی قاییمی زمان ئەدەبی کوردی کردەڕستە بۆ داهاتووان وبۆ هەنگوین زمانی کوردی.من لە دوو خاڵی کەسایەتی هەژاری مەڕحوم ماتماییم.یەکەم: گومان لەوەدانییە نە ئیسلامی سەلاحەددینی ئەیوبی ونە ئیسلامی عەڕەبستانی ناوەند ی دونیای ئیسلام نە عەشیرەگەری سەردەم و نە چەپ نەڕاست بۆ چارەسەر کێشەی کورد چییان لە باراندا نییە. نازانم هەژاری نەمر لەو بوارەدا بۆ هێڵێکی بۆ خۆی و داهاتوان دیاری نەکردووە پێم وایە لەو رێڕەوەدا سنوری بەزاندووە.(دەزانین کە کورد وەکی نەتەوەیەکی ئاییندارو موسڵمان پێناسە کراوەو رێزی بۆی هەیە ئەوەش پیی دەڵێن ماف) هەر چەند مافی خۆی بووە چۆن بیر بکاتەوە.
خاڵی دووهەم : بێ گومان مەڕحومی مەلا مستەفای بارزانی رەنجێکی زۆری بۆ کورەد کێشا و چەرمەسەریەکی فراوانی تووش هات. شۆڕشەکەی زوو دوچاری فرتو فێڵی زلهێزو خێرنەخوازی کورد بووو زۆر زوو بەدەستی خۆی پاشەکشەیان پێکرد وبەرو بومی ئەو شۆڕشەش بیانی بردی وبێبەختیش بۆ کوردی هەژار بە جێ ما.رادەی خۆشەویستی هەژاری نەمر بۆ بارزانی وەکی کەس ناچێ! ئایا مێژوو درۆی لە گەڵ کردین؟ یا بۆ خۆمان دوور ناس نەبوین؟ یا هەژاری ڕەحمەتی لەم بوارەدا یادگارییەکی باشی بۆ بە جێ نەهێشتین؟ جوابی ئەو پرسیارانە با رووناکبیری کورد بیداتەوە. بەڵام قسەیخۆم:
بچۆو بۆ دەنگدان:
ئیمپریالیزمی گیرفان مۆنۆپۆل، بە هی پێشوو وسەردەم لە هەر کوێ بخوازێ نەتەوەیەک تووشی بێ بەختی چارەڕەشی بکا سیستمێکی وەکی کۆماری ئیسلامی بۆ قووت دەکاتەوە بۆ خۆشی دووروادوور لێی دەنەڕێ.لەو سیستمەدا دامودەزگایەک هەیە بەناوی ،، کۆگای پارازتنی بەرژەوەدیەکانی نیزام. بەوواتایە لە ٣٥ساڵی رابوردوودا لە هەر هەڵبژاردنێکدا کەسی دڵخوازی خۆیان دادەنێن ئەگەر پێغەمبەری ئاخری زەمان دەنگ بەدەست بێنێ دەتوانن بۆ پارازتنی خۆیان لایدەن و جێگری بۆ دیاری بکەن ! خەڵکیش کە بەکۆ بەشداری هەڵبژاردن بووە بایی فلسێک حیسێبی بۆ ناکەن! جا دەبێ بیر لەخۆمان بکەینەوە کە بکوژی شەهید قاسملو بێ وکێشەکانمان بۆ سارێژ کا!ودەسەڵاتی زەردو سەوزیش دەهۆڵی هەڵبژاردن بوکتن! بچین بۆ دەنگدا ن وسەرەلەسەرسەرە ریز بین هیچ ئاڵگۆڕێکی نوێی لە هەمبانەی سیاسەتی ئەو دەسەڵاتە بەدی ناکرێ!
مەچۆ بۆدەنگدان:
لە وڵاتێکی وێنەی ئیتۆپی کە یەک لە وڵاتە هەژارەکانی دونیایە کاتێک هەڵبژاردن دەکرێ رێز لە ئیرادەی خەڵک دەگیرێ.لە ماوەیەکی کەمو زۆردا سیستم پێک دێ. بۆ ٦مانگ زیاتر دەچی ئیلهامی شاراوە ئەو خاکە بریندارە بەڕێوە دەبا! کوا پاڕڵمان ؟ کوا دەوڵەت؟ کوا رووناکبیر؟ کوا پێشمەرگە؟ کوا نوسەر؟ کوا بازاڕی؟ کوا کارساز؟ کەچی هەژارو داماو وەک خۆڵێ! م،،سەنگاویەکانیش خەریکن بۆ بەشداری داهاتویان لەو دەسەڵاتە خۆ تەیار دەکەن! وڵاتی پەڕجوویانە دەنگ بدەی هەر ئەوانە رکێفسوارن ! دەنگ نەدەی هەرئەوانە ڕکێفسوارن وئێمەش پیادە!
ئاکام :
خەڵکی کۆت لە ملی دەستی زۆرداری کاوەکوژەکانی سنوری زەردو سەوز ئیرادەی ئاڵوگۆڕی سیاسی وفەرهەنگی وکۆمەڵگاییان نییە.لەوەش بترازێ دەستی هەنگویناویان لەزار رۆکەی چون سپڵەن دەتگەزن. کورد لە باشوور لەو وڵاتە عەڕەبییانە کەمتر نیە (هەموویان نا) کە توانیان پەیامی خۆیان بدەنە دونیا. ئەگەر چی کێشەکانیان لە دەستپێکی ڕێی دایەو
ئەوەش سرووشتی ئەڵوگۆڕی مەزنە لە وڵاتێکدا.هەمبانە بۆرینەی ئەو هەڵبژاردنانە لە باشور دوو لایەنی هەیە. رووی دەرەوە پڕە لە درووشی قەبە قەبە کە بە حەزرەتی فیل جێ بەچێ نابن! رووی ژوورێ بکەیەوە هەوای ، گەندەڵی. درۆ. هەڕەشە،کرووزانەی بۆ نەیار، ساختەکاریو......... دێنەدەرێ. دەسەڵاتی هەولێر مێژووی بابو باپێرانیمان بۆ دەقبڵێنێ و دەسەڵاتی سلێمانیش بە ئاشکرا مردوومان بۆ لە قەبری دەردێنێ. خەمی هەری مێژویی بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی وڵاتە! سێ دەیەزیاترە تووشی ئەو حاڵەبون کە تێدا دەژین لە داهاتوودا ئەگەر ئاڵوگۆڕێک لە ئێران پێک بێ (وازوو پێک نایە) دەبێ خەڵکی ئێمە دووچاری کام رۆژگار ببن؟ حیزبەکانی رۆژهەڵات لەسەر ناوی حیزبی شەڕیانە دەبێ بۆ دەسەڵاتی داهاتوو چمان بەسەر بێنن. هەموو جارێک کە بیر لەو رۆژگارە دەکەمەوە ترس تەواوی لەشم دادەگرێ. وناهومێدی خەریکە بمخنکێنێ.
جەعفەر کەریمی
٩/٤/٢٠١٤


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە