تو قه‌بری ره‌حمه‌تی، کاک مه‌سعود داوای به‌ڵگه مه‌که (ئاغای به‌نی ئه‌حمد) شاهیده.
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
1390 بینراوە
ناله پێپانی هه‌ورامی نه‌ک ئێستا خۆی و کوره ئیتڵاعاتهکهی دزی دۆلارن . به‌ڵکو دزیشیان له کفنی شه‌هیده‌کان کرد.
ئێستا گه‌وجی و ساویلکه‌یی خۆمم بۆ ده‌رده‌که‌وێت که وام ده‌زانی پارتی به ئابونه‌ی رهشو روتانی کوردستان ئێمه‌ی پێشمه‌رگه به‌خه‌م ده‌کات ، به‌ڵام نهم زانی ناوم تۆماره که هه‌رکات شه‌هید بوم به‌نی ئه‌حمه‌د کفنه‌که‌م بۆ ده‌نێرێ ، به‌ڵام ناله هه‌ورامی ده‌یدزێت و ده‌یکات به ئاوه‌ڵ کراس بۆ.............................. به‌ڵام
درۆت فه‌رمو ناله هه‌ورامی که ده‌تگوت تا گه‌نج بوم په‌رۆیه‌کی سورم نه‌ده‌دی و تا دانی نانم هه‌بو نان نه بو بیخۆم ، ئێستا هیچیانم نه‌ماوه خه‌ڵک بۆ بهغیڵیم پێ ده‌بات،ئه‌ی ئه‌و هه‌مو دزیه ی سه‌رده‌می شاخ حیساب ناکه‌یت که هه‌مو مانگێ به‌لای که‌م 100 هه‌زار تمه‌نی ئه‌و کاته ده‌که‌وتیت که چڵهو که‌بابێک 50 تمه‌ن بو، وابزانم ئه‌وانه ت به‌هیچ حسێب کردوه ، خۆ چاک له یادته جگه له‌وه‌ی که ته‌نازولت بۆ به‌نی ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی قه‌رارگای ره‌مه‌زان کرد تا بیست هه‌زارتمه‌نی پێدایت، درۆت فه‌رمو ناله هه‌ورامی ، تۆ له سه‌دا په‌نجای خاروباره سواڵیهکهی جمهوری ئیسلامی ئێرانت گومرگ ده‌کردو په‌نجاکه‌ی دیکه‌یت ده‌دا به پێشمه‌رگه‌و باره‌گاکان، هه‌ر له یهغزهدهوه تا په‌نیره سوێرهکهو برنج و شه‌کرو هه‌مو پێداویستیه‌کانی تر، له بیرته هه‌مو ئه‌و خارو باره‌ی که وه‌رده‌گیرا به‌ته‌نها خۆت نیوه‌یت ده‌زی و ئه‌وجاره‌شیان حه‌فتا جوت ئهدیداسهکه ی له گهڵدابو لات خست و له بازاری شهبرهنگی مه‌ریوان فرۆشتت، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستای کفنی شه‌هیده‌کانت دزی ، به‌نی ئه‌حمه‌دی قه‌رارگای ره‌مه‌زان (50) تۆپ کفنی نارد بۆ هێزه‌کانمان ، ناردنی کفنیش وه‌ک حیسه پێمان ده‌درا له هه‌مو کات و ساته‌کان و تا ئه‌و کاته‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و ئێران له توند‌و تۆڵیدا بو، له‌یادمه پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌و 10 پێشمه‌رگه‌یه شه‌هید ببن کفنه کان وه‌رگیرابو دواجاریش (نامیق قادر حمه ساڵح) شه‌هیدبو، جارێکی تر داوا له به‌نی ئه‌حمه‌د کرا بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاریمان بکات بۆ ناردنی کفن، ئه‌وه بو وه‌ڵامی به‌نی ئه‌حمه‌د ، گوتی من 50 تۆپ کفنم ناردوه ئێوه 10 پێشمه‌رگه‌تان شه‌هید بوه نامیق قادریش 11 یازده گه‌ر په‌نجا شه‌هیدیشتان هه‌بێ و هه‌ر شه‌هیده‌ی تۆپێک کفنی بۆ بدورن هه‌ر په‌نجا تۆپه که‌فنه که ده‌بات، به‌ڵام دیاره ئێوه دزیش له شه‌هیده‌کانتان ده‌که‌ن ، لێره‌دا تکام وایه له ماڵپه‌ری کوردستان پۆست و رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی کوردستان قسه‌کانی به‌نی ئه‌حه‌مدی به‌رپرسی قه‌رارگای ره‌مه‌زان ته‌رجومه بکه‌نه سه‌ر فارسی تا وه‌ک خۆی ده‌ربچێت، به‌ڵی کوردستانیانی ئازیز به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کان دزی له شه‌هیده‌کان ده‌که‌ن ئایا چۆن دزی له خه‌ڵکی زیندو ناکه‌ن . به‌ڵام توقهبری ره‌حمه‌تی کاک مه‌سعود داوای به‌ڵگه‌مان لێ مه‌که ، به‌نی ئه‌حمه‌د به‌ڵگه‌یه.