کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


٣٣ ڕێکخراو و کۆمەلەی کوردی لێکۆلینەوە لە سه‌ر وتەکانی کارزان کەریم و سەید ئەکرەم دەکەن

Wednesday, 07/11/2012, 12:00


ڕۆژ لەدوای رۆژ دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێم، شیوازی زەبروزەنگ و میتۆدی کارکردنیان بۆ ئازاردانی دەنگە ئازادیخوازەکان وڕەخنەگرە جدیەکانی خۆیان زیاتر دەبێ، لەنوێترین ئەم دیاردانە لە دوو هەوالی مەترسیداردا هەردوو زیندانی سیاسی (کارزان کەریم و سەید ئەکرەم) پەیام بۆ خەلکی کوردستان و ناوەندە جیهانیەکان دەدەن کە لەمەرگی حەتمی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بیان پارێزین ، هاوکات هەردوو زیندانی سیاسی داوا دەکەن ژیانی بنەمالەکانیشیان بپارێزرێ.
ئێمە ئەو کۆمەلەو ڕێکخراوانەی واژومان کردوە ئەم رەفتارەی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەزەنگیکی مەترسیداردەزانین وبروامان وایە لەڕۆژگاری ئەمرۆدا کەم ولاتی دیکتاتۆر هەیە پەیرەوی لە بەکارهێنانی دەرمانی ژەهراوی بکەن بەرامبەر بە زیندانیان، بۆیە ئێمە لێرەدا رای دەگەیەنین:

1. ئیدانه‌ی کاره‌کانی ده‌زگای ئه‌منیه‌کانی پارتی ده‌که‌ین له‌ زیندان به‌رامبه‌ر به‌م دوو که‌سایەتیە.

2. داوا لەسەرجەم پارت و ڕێکخراو و کەسایەتیە سیاسی و مرۆڤ دۆست و ئازادیخوازەکان دەکەین ، نارەزایەتی دەربڕن و نامە ی ئیدانەیان بۆ بنێرن بێدەنگ مەبن بەرامبەر ئەو تاوانە مەترسیدارە ، پێش نەگرتنی دەبێتە دیاردەیەکی بەردەوام کە زوو یان درەنگ روبەروی هەمودەنگێکی رەخنەگری جدی دەسەڵات دەبێتەوە.

3.داوا لە دەزگا بەرپرسیارەکانی هەرێم بەتایبەتی لەپەرلەمان و لیژنەی مافی مرۆڤی دەکەین، بەدواداچون بۆ ئەو زانیاریانەی (سەید ئەکرەم و کارزان کەریم) بکەن کەئاماژە بەوەدەکەن ژیانی خۆیان لەمەترسیدایە، هاوکات ئاماژ بەوەدەکەن چەندین کەس بەوشیوەیە لەزیندان لەناو بردرایە.

٤/ ئێمە پەیمان دەدەین، لەخەبات کردن و گەیاندنی هەردوو دۆسیەی زیندانی سیاسی (سەید ئەکرەم و کارزان کەریم) بەردەوام بین و بیگەیەنینە ناوەندە جیهانیەکان.

ناوی ڕیکخراوەکان:

١/کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان یۆتۆبۆری/سوید.کۆ
٢/چەتری ئازادی ...لەندەن
٣/رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی-هەولێر
٤/تۆرِى به‌ركرى له‌ماف و ئازاديه‌كانى خه‌لَك - كوردستانى عێراق - سلێمانى
٥/رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٦/ڕیکخراوی ژنانی کورد و خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له‌ به‌ریتانیا"
٧/کەمپینی بەرگری لە ئازادی و خواستەکانی خەڵکی کوردستان_دانیمارک
٨/ڕیکخراوی پیشه نگی گه نجان له کوردستان
٩/فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ سویسرا
١٠/ريكخراوى فۆلكلۆرى كوردى له‌به‌لجيكا.
١١/ئەنجومەنی رەوەندی کورد لە فینلەندا
١٢/گۆڤاری باشور / بادینان
١٣.خانەی ئازادی /هۆلەندا
١٤/ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
.١٥/کۆمیتەی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی یۆتۆبۆری/سوید.
١٦/کۆمەڵەی گەرمیان یۆتۆبۆری.سوید.
١٧/کۆمەڵەی مەتین یۆتۆبۆری سوید.
١٨/کۆمەڵەی کلتوری کوردستان یۆتۆبۆری سوید.
١٩/کۆمەڵەی هونەرە جوانەکەن یۆتۆبۆری سوتد.
٢٠/کۆمەڵەی سکۆنە کورد مالمۆ.
٢١/کۆمەڵەی ژنان لە سوید.
٢٢/گەنجانی کورد لە سوید.
٢٣/کۆمەڵەی ئەکادیمیەکانی کوردستان یۆتۆبۆری سوید
.٢٤/بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان
٢٥/گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
٢٦/کەمپینی سەید ئەکرەم / دهۆک
٢٧/کۆمەلەی گەلی کوردستان . سوێد
٢٨/کەمپینی ئازادی بۆکارزان کەریم
٢٩/ڕادیۆ و دەزگای هاوپشتی لە یۆتۆبۆری سوید
٣٠/کۆمەڵەی کەلتوری کوردی دانیمارکی لە ئیسهۆی.
٣١/کۆمەڵەی لاوانی کورد لە یۆتۆبۆری
٣٢/ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
٣٣/ڕێکخراوی مەدوسا لە یۆتۆبۆری/سوێد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە