داوادەکەین خەلکی ئازادیخواز هەلویست بنوێنن بەرامبەر دۆسیەکانی کاوە گەرمیانی و نیاز عەزیز
Sunday, 20/07/2014, 12:00
2439 بینراوە
لەکاتێکدا لەکوردستانی باشور بانگەشەی ریفراندوم بۆ مافی بریاردانی جارەنوسی سیاسی دەکەن ، بەلام دەسەلاتی هەرێم دڕیژەبە پێشیلکاری مەترسیدار بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادی بیرورا دەدا، کەنوێترینی هەرەشەی دەست برینی پارێزگاری دهۆک لەخەلکی باتوفە و گرتن ورفاندن و ئەشکەنجەدانی خۆپیشادەرانی خەلکی مەخمور لەسەر داواکردنی بی ئاویدا ، ئەو تاوانانەی دەسەلات سەرباری ئەو هەموو فشار و نارەزایەتیە بەردەوامانەی لە ناوەندو ڕێکخراو و کەسایەتیە جیهانی و ناوخۆیەکان دژ لەبێ ريزی بەیاسا و دادگا یی و ئەشکەنجە و رفاندنی تاکی کورد لەژێر دەسەلاتیان دا ، راستی ئەمانەش ئیمە باس لەو دوو دۆسیەیە دەکەین
١/ نیاز عەزیز لەرۆژی ٥/١/٢٠١٢گیراوە و تا ئیستاش دادگایی نەکراوە و نەبردراوەتە دادگا لەکاتێکدا ٦٥ رۆژ مانی لەخواردن گرتبوو تەنیا بۆ ئەوەی ڕێجکەی یاسایی دادگایی کردنەکەی بچیتە پێشەوە ، سەرەنجام ناوەندە سیاسی و مرۆڤ دۆستە جیهانیەکان و رێکخراو و کەسایەتی و رۆژنامەوانان هاتنە پالپشتی و سالیك لەمەوبەر بریار درا کەرێچکەی یاسایی خۆی بگرێتە بەر بەلام تا رۆژگاری ئەمرۆ ١٨ جار کاتی دادگایی کردنی دادەنرێ بەلام ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان بێ هیچ رونکردنەوە و بەهانەیەک نایهینیتە دادگا
٢/ دۆسیەی تیرۆری کاوە گەرمیانی ، یەکیک لە وانەی تۆمەتی تیرۆرکردنی ئاراستە کراوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان(مەحمود سەنگاویە) ، کەچی بەبەرچاوی بنەمالەی کاوە گەرمیانی و ئەو هەموو رۆژنامەنوس و خەلکە ئازادیخوازە راگەیاندنی یەکیتی وەک قارەمانێک رۆژانە لەمیدیاکانی یەکیتی نمایشی دەکەن و هەستی خەلک زامدار دەکەن بەمەش یەکیتی نیشتمانی کوردستان بوە هیزێکی بەشدار لەتیرۆری شەهید کاوەدا
، ئەو هەلوێسە مەترسیدارانە ئیمە بەسوکایەتی یەک بەیەکی خەلکانی بەمورال و ئازادیخواز و بونی هەیبەت بۆ دادگا و یاسا دەزانین ، هاوکات بەشەریکە تاوانە سەرجەم ئەو حزب و لایەنە سیاسیانەی دەزانین ئەمرۆ بەناو حکومەتی بنکە فراوان بەشداری ئەو دەسەلاتەن ئیمە لیرەدا داوا دەکەین
١/ بەهیج بەهانەیەکی تر نابێت دۆسیەی رۆژنامەنوس نیاز عەزیز لەرێچکە گرتنی دادگا دوا بکەوێ
٢/ داوا دەکەین بەپەلە دام ودەزگا ئیداریەکان تۆمەتبار بەتیرۆری کاوە گەرمیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی (مەحموسەنگاوی) روبەروی لێپێچینەوەی یاساییی بکەنەوە ٣/ داوا دەکەین رۆژنامەنوس و ئازادیخوازان ئەو سوکایەتیانەی دەزگا ئەمنی و حزبیەکانی پارتی و یەکیتی و بێدەنگی حزبەکانی تر رسوا و مەحکوم بکەن و لەمە زیاتر بێدەنگ نەبن ئیمە پەیمان دەدەین هەردوو دۆسیە لەدەرەوە لەسەری بوەستینەوە و لەماوەیەکی نزیکدا کارو چالاکی لەگەل رێکخراو کەسایتیە کوردی و بیانیەکان بجولێنینەوە کاریان لەسەر بکەینەوە
گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
٢٠١٤/٠٧/٢٠