کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسرەت ڕەسوڵ خەڵك گێل ئەکا یان خۆی..؟

Saturday, 05/12/2009, 12:00


دوای ئەوەی کاك نەوشیروان لە ژێر ناونیشانی (لە نێوان من و مام جەلالدا) وتارێکی نوسی و لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کرایەوە. کە لەو وتارەدا گەلێك نەهێنی ئاشکرا کرد. ئاشکراشە کاك نەوشیروان هیچ کات لەهیچ وتارو نوسین و لێدوانێکدا شتێك ناڵێ کە نەبوبێت و ڕوی نەدابێ‌ . چونکە کاك نەوشیروان لەو کەسانە نیە کە پێویستی بە هۆنینەوەی درۆو بوختان بێت. ناشیەوێ شتێك بڵێ کە ئەسڵ و ئەساسی نەبێ‌ چونکە دەزانێ هەر ڕاستیە گرەوەی خۆی ئەباتەوە ئەگەر لە حاڵێکدا وتنی ئەو ڕاستیە تاڵیش بێت.کاك نەوشیروان هیچ کاتیش وەك بەرپرسانی تری پارتی و یەکێتی پێویستی بە درۆکردن نەبوە... کە سەرانی ئەو دو حیزبە هەمیشە و هەرکات فاک و فیکی ژێر بەڕەکانیان و ئەو خیانەتە زۆرانەی بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان کردویانە و ڕۆژانە بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا دەبێت . ئینجا دێن پەنا بۆ درۆی شاخدار ئەبەن. خۆیان دەکەنە فریشتە و خەمخۆری خەڵکی خێر لەخۆ نەدیوی کوردستان.. کۆسرەت ڕەسوڵ بە و ڕاستیوتنانەی کاك نەوشیروان تەنگە تاو بوو.. هەر خێرا لە ژێر ناونیشانی (پەنجەکانی کاك نەوشیروان خەباتی هاوڕێکانی دەشێوێنێت) وتارێکی بڵاو کردەوە کە من نامەوێ لێرەدا یەك بەیەکی وتارەکەی کاك کۆسرەت وەڵام بدەمەوە. بەڵام تەنها لەسەر ئەوەی کە کاك کۆسرەت لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردوە و دەڵی من ئەوکات کە بومە سەرۆکی حوکمەت په‌رله‌مان به‌ته‌واوی له‌ده‌ستی پارتیدا بوو حكومه‌تیش وه‌ك یه‌ك بووین كه‌ سه‌ره‌تا چوومه‌ حكومه‌ت، كوردستان له‌به‌رده‌م دوو ئابڵوقه‌ی ئابوورییدا بوو، ئابڵوقه‌ی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر عیراق و هی عیراق له‌سه‌ر كوردستان بوو، ئەوکات پژێوی خەڵکی کوردستان تا ڕادەیەکی ترسناك وخراپ بو موچەی فەرامنبەران بە ئاسانی دابین نەدەکرا. حوکمەت هیچ ئیمکانیاتێکی نەبو.کارو کەسابەت نەبو.خەڵکی کوردستان لە مەینەتیدا دەژیان... دواتر لە سەرو هەموو ئەمانەوە شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسا.

ئەو کاتە وەفدێکی میتی تورکی هاتە کوردستان کە بڕی 12 ملوێن دۆلاریان وەك هاوکاری هێنا بۆ حوکمەت بە مەبەستی ئەوەی لە پەنای ئەو هاوکاری کردنەدا بە هەندێ لە ئامانجە دوژمناکارانەکانیان شاد ببن ئەوئامانجەش جۆشدانی شەڕی ناوخۆ بو کە بینیشمان بە هەزارن ڕۆڵەی کورد تیایدا بونە قوربانی.ئەوە هەرچەندە چەند وڵاتی تریش لە ژێر پەردەی هاوکاری کردندا یان بەدزی هاوکاری پارتی دەکرد یان یەکێتی هەر لایەو بڕێك پارەی وەك هاوکاری دەهێنا تا لە پەنای ئەو هاوکاریەدا گورزی خۆی لە کورد بوەشێنێ.. ئەوکاتیش وەك کاك کۆسرەت دەڵێ ژیانی خەڵک لە ئەو پەڕی ناخۆشیدا بو . بەڵام سەرکردەکانی کورد بەتایبەتی یەکێتی و پارتی بە خودی کاك کۆسرەتیشەوە . چونکە هیچیان نەدیبو ئەوەندەی خوا خوایان بو لەو وڵاتانەوە پارەیان بۆ بێت ئەوەندە شێت و ئاشقی دۆلار بووبوون بێئاگابون لەوەی هەڵسەنگاندنێك بۆ ئەوە بکەن کە ئەو دوژمنانەی کورد خێرە وا بەو بڕە زۆرە دۆلارە هاوکاری کورد دەکەن..بەڵکو ئەوان هەر لە هەوڵی چنینەوەی دابون زۆربەی ئەو پارەشیان بۆخۆیان لوشدا یان دایان بە گوللە و باروت و لە سینگی ڕۆڵەی کوردا بەکاریان هێنا.. ئەوکات کە ئەو وەفدەی میتی تورك هاتە کوردستان لە ئوتێلی هەورامان لە هەولێر. لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان وەفدەکەی میتی تورك لە لایەن کۆسرەتەوە میوانداری کران ئەو میوانداریە کە هەمو جۆرە خواردنەوەیەکی گرانبەهای تیادا ئامادە کرابو لە هۆڵی ئەو میوانخانەیە بە درێژایی 20 مەتر مێز ڕیزکرابون و بە سەدان شوشەی مەشروبی گرانبەها دانرابون بۆچوار میتەکەی تورك و بۆ بەرپرسانی یەکێتی و پارتی و ئەوە جگە لەوەی هەر بەرپرسێکی یەکێتی و پارتی بە دەیان حیمایەی لەگەڵ بو جه‌گه‌ له‌ یه‌ك له‌شکر حیمایه‌ی کاك کۆسره‌ت خۆی. سەرەتا چوار میەتەکەی تورك و بەرپرسانی تورك تا توانیان خواردیان و خواردیانەوە و مڕ بون دوایی حیمایەی بەرپرسەکان کە خۆشم ئەوکات حیمایەی بەر پرسێك بوم لەگەڵ ڕێزما بۆ پێشمەرگە . وەك گەلە گورگ شاڵاویان بۆ سەر بەرماوەی بەرپرسەکان و چوار میتە تورکیە کە برد هەر لەو شاڵاوبردنەدا بۆسەر مێزی خواردن و خواردنەوەکان لەسەر شوشەیەك ویسکی دو پێشمەرگەی دو بەر پرس خەریک بو یەکتری کەلەپاچە بکەن تا ئاستی ئەوەی میلیان لە یەك ڕاکێشا. ئەوە لەکاتێکدا کۆسرەت دەڵێت خەڵکی کوردستان نان نەبو بیخوا و کارو کاسبی نەبو کەچی زۆربەی بەرپرسانی ئەوکاتی حوکمەتەکەی کۆسرەت هەر خەریکی خواردن و خواردنەوە نۆشکردن بون لەسەر حسابی خوێنی شەهیدان. لەباتی ئەوەی کۆسرەت وەك چۆن لەو وتارەیدا خۆیمان لێدەکاتە فریشتە وا خۆی نیشان دەدات کە خەمخۆری خەڵکی کوردستان بووە . دانی بە ڕاستیدا بنایە کە ئەوکات زۆربەی زۆری داهات و ئەو یارمەتیانەی کە دوژمنان بەهەر هۆیەك بووبێت بۆ کوردیان ده‌هێنا .کە تەنها بۆ ئەم جۆرە خواردن و خواردنەوانە لە باڕو نادیەکانی هەولێردا سەرفکردوەو باقیەکەشیان ئەدا بە فیشەک و چەك بۆ لەناوبردنی ڕۆڵەکانی کوردستان بە فیتی داگیرکەران... بۆیە ئەوکات کاك نەوشیروان ناهەقی نەبوە بزا‌نێ حوکمەتکەی کۆسرەت ڕەسوڵ چۆن ئەو پارەیە سەرف دەکات و چی لێبەسەردێت، ئەگەر وەك کاك کۆسرەت دەڵێت کاك نەوشیروان یەکەم کەس بوە دەسەڵاتی حیزبی بەسەر حوکمەتدا زاڵکردوە وای کردوە حیزب دەستبخاتە کارو باری حوکمەتەوە ئەوە بێگومان کاك نەشیروان دەشیتوانی بزانێ ئەو داهاتەی ئەوکاتی حوکمەت چەند بووە و چۆن سەرف دەکرێت و ئەدرێت بەچی و کێ دەیخوا. ئێستا لەو وتارەیدا نەی دەگوت کەس نەیدەزانی ئەو داهات و پارەیەی وەك یارمەتی بۆ حوکمەت دەهات چی لێدەهات و چۆن سەرف دەکرا . بەڵام دیارە کاك کۆسرەت بە ڕونکردنەوەی ڕاستیەکان تای لێدێت و سەری ژان ئەکات بۆیە دەیەوێت ڕاستیەکان چەواشە بکات و تەبریریان بۆ بێنێتەوە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە