کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کشانەوەی گەریللاکان !

Thursday, 09/05/2013, 12:00







ئەمڕۆ دەستپێکی کشانەوەی گەریللاکان بوو لە باکوری کوردستان بەرەو باشوری کوردستان ، دوێنێ لە سەرۆک وەزیرانی تورکیایان پرسی سبەی هێزەکانی (پە کە کە) دەست بە کشانەوە ئەکەن ، لە وەلام ئەردۆغان زۆر بە توڕەیەوە وتی (چ پێویست ئەکات ڕۆژ دیاری بکەن دەبوو هەر لە یەکەم جارەوە نەهاتنایەتە خاکی تورکیا)! حوکمەتی تورکیا تا ئێستا وای نیشان ئەدات کە ئەمە کێشەیەکی ئەمنی گروپێکی تیرۆرستیەو دەولەت لە ماوەی ڕابردوو نەیتوانیەوە بەڕێگای عەسکەری کۆتایی پێبێنێت بۆیە ئەمڕۆ (میت) بە هاوکاری حوکمەت لە ڕێگای دانیشتنەکانی ئیمڕاڵی کۆتایی بەو کێشە ئەمنیە ئەهێنێت. کشانەوەی گەریللاکان کوردانی زۆر دڵخۆش کردووە بەوەی ئاشتی بەرقەرار ئەبێت بەبێ ئەوەی هیچ لە بەرامبەری وەربگرن ، کەواتە ئەپرسین ئەوەندە تامەزرۆی بەرقەرابوونی ئاشتین بەبێ بەدەست خستنی هیچ لە پای چی چەکتان هەڵگرت ئەم هەموو قوربانیە بۆ ؟
حوکمەتەکەی ئەردۆغان وانیشانی ناوخۆی تورکیا ئەدات کە ئەم کشانەوانە یەک لایەنەیەو لە بەرامبەر ئەمە تورکیا هیچ نابەخشێت ، چونکە ئەوان پێیان وایە ئەو داوایانەی کە کورەدکان ئەیکەن لە ئێستادا لە چوارچیوەی ئەو ئاڵلوگۆرانەدایە کە پارتی دەسەڵاتدار (ئاکەپە) ئەیەوێت بیکات لە ئێستادا بۆ زیاتر بەرەو پێش چونی پرۆسەی دیموکراسی لەو ووڵاتە ، وای نیشان ئەدەن کە تەنها ئەوە نەتەوەی کورد نیە بە زمانی خۆیان قسەناکەن و ئازادی کلتوری و کۆمەلایەتیان نیە بەڵکو زۆر نەتەوەی تریش هەن لە تورکیا ئەژین و هامان مافیان لێ زەوت کراوە ، بۆیە پێویستە گەر تورکیا دەیەوێت زیاتر دیموکراتی تربێت دەبێت ئەو کەمە نەتەوانە مافی قسەکردن و خوێندن بە زمانی خۆیان هەبێت و هەموو ئازادیەکی کەلتوری و کۆمەلایەتیان هەبێت .
ئەردۆغان دەیەوێت سیستەمی وولات بگۆڕێت لە سیستەمێکی پەرلەمانیەوە بۆ سیستەمێکی بەهێزی سەرۆکایەتی تا بەمەش بتوانێت ساڵی داهاتوو خۆی کاندید بکات ، نیشاندانی گفتووگۆکان لە شێوەی یەک لایەنە ئەتوانێت شەقامی تورکیش لە خۆی ڕازیبکات ، بۆ گۆڕینی سیستەم پێویستە دەستورێكی تازە بنوسرێتەوە بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری شەقامی کوردی و ئەندام پەرلەمانە کوردەکان پێویستە لەو دەستورە نوێیە هەندێک مافی کەلتوری و کۆمەڵایەتی بۆ کوردو نەتەوەکانی تر دیاری بکرێت ، لە بەرامبەر ئەمە هەوڵ ئەدات تەواوی ئاڵووگۆرەکان لە دەستی خۆی و حوکومەتەکەی کۆبکاتەوە نایەوێت پارتەکانی تری ئۆپۆسزێۆنی تورکی وەک (جەهەپە) و (مەهەپە) بەشداری پیبکات ئەو پارتانەش ترسیان لەوە زۆرە کە ئەردۆغان هەموو ئەم یاریانە ئەکات بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی کە خۆی ئەیەوێت ئەویش گۆڕینی سیستەمی ئێستای تورکیایە لە سیستەمێکی پەرلەمانی بۆ سیستەمێکی سەرۆکایەتی تابتوانێت دەسەلاستەکان لە دەستی خۆی کۆبکاتەوە .
داواکاری بەڕێز (ئۆجەلان) لە ئیمراڵی جگەلە ئەو ئاڵوگۆرانەی (ئاکەپە) ئەیەوێت بیکات و لەسەرەوە باسمان کرد کە بەشێکیان خواستی کوردانیشە ، کورد داوا دەکات کە تورکیایەکی نوێی دیموکراتی بێتە ئاراوەو دەسەلات بە ناوچەکان بدرێت خۆیان خۆیان بەرێوە بەرن واتا سیستەمێکی شێوە فیدڕاڵی یان لامەرکەزی تەواو لە تورکیا بچەسپیت ، نەک دەسەڵاتەکان لە ناوەند لە دەستی سەرۆک کۆمارو حوکمەتەکەی کۆبکرێتەوە .
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا تورکیای داهاتوو کە دەبێتە سیستەمی سەرۆکایەتی ئامادەیە ئەمە قبوڵ بکات ؟ یان ئەردۆغان کورد وەک داشی دامە بەکار ئەهێنێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە