ئەوەى مەلا پاکانە83 پێى نەکرا 2009 دەیکات
Tuesday, 17/02/2009, 12:00
1203 بینراوە
.یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئەو هێزە شۆڕش گێڕو ماندوونەناسەى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان بوو،کەلەدواى ئاش بەتاڵى شۆڕشى کورد لەساڵى 1975 باسکى کوردانەو پێشمەرگانەى لێ هەڵماڵى و هاتە مەیدانى بەرخودان و بەرەنگاربوونەوەى ستەمى داگیر کەرانى کوردستان ئەم هێزە زیندوو بارگاوییە بەفکرى نوێ و هاوچەرخانە سیماى پڕ شۆڕو شەوقى هەر لەسەرەتاوە بەفرە مینبەرى و ئازادى ڕادەربەرین و جۆشدانى گیانى پێشمەرگانە وەڕێزگرتنى بەرامبەرو ئازادییەکان و مافە بێ ئەم لاولاکانى خەڵک نەخشاندبوو.بۆیە توانرابوو هەموو تێڕوانینەکان و سەرجەم فکرە ئینسانییەکانى ئەو ڕۆژگارە مانشێتى خەبات و شۆڕشى پێ وەگەڕ دەخرا لەچوارچێوەى هێزێکى سیاسى وفرە سەکۆى ئازاددا کۆبکرێتەوە ،ڕەنگە ئەم خەسڵەتە شۆڕشگێڕانەو مۆدێرنە یەکیچک لەسیما جوانەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بووبێ لەپاڵ سیما بەرزو باڵاکانى (شەڕى قارەمانانەو ڕێزگرتنى مافەکانى مرۆف وئازادى وپێکەوە ژیان و...هتد) بۆیە هەمیشە خەڵکى کوردستان بەچاوى پڕلە هیواوە لەڕابەران و هەڵسوڕاوان وهێزى لەبن نەهاتووى پێشمەرگەى شۆڕشى نوێیان دەڕوانى .
وەدوژمنانیش بەچاوى پڕلەحەزەرو سڵەمینەوە لەو شۆڕشە گەورەیان دەڕوانى و بەقەڵاى لە گیران نەهاتووى خەڵکى کوردستان و هێزى مەرگ چێنى خۆیان دەزانى بۆیە هەمیشە لەلان گێڕى و داوى دوژمنکارانەو هەرچى بەدژى ئەو شۆڕشە بووبێ سڵیان نەکردووەتەوە بەڵام ئەو هێزە بەحەکیمى ڕابەران و دڵسۆزى کۆمەڵانى خەڵک بۆی و گیان لەسەردەستى پێشمەرگەکانى سەربەرزانە لە هەمووئەو ڕەکڵەى دوژمنکارانەیە دەرچووەو پیلانى پیلان گێڕانى پووچەڵ کردووەتەوە .
بەڵام مەخابن لەهەموو ئەو کاتانە شۆڕشى کورد لەلوتکەى هێزو توانادابووە لەناوخۆدا دەستى دوژمنکارانەى تێ وەردراوەو بەقازانجى دوژمنان تەونى جاڵجاڵۆکەیى بۆتەنراوە.
وەک چۆن مەلاپاکانە لەساڵانى 83ـ84 کەیەکێتى نیشتمانى کوردستان لەئەو پەڕى بەهێزى دا بوو ئاڵاى شۆڕشى قووت کردەوەو بەناوى شەهیدى سەربەرزى گەلەکەمان (کاک ئارام) ەوە ویستى یەکێتى نیشتمانى کوردستان نیوە هێزبکات .
بەڵام ئەم کارەى مەلا جگە لەشەهیدبوونى چەند کوڕە هەژارێکى پێشمەرگە بەڕسوایى خۆیی و زیندان و ڕاکردن بۆناوڕیزەکانى ڕژێم وپاشان گێڕانەوەى و نووسینى پاکانەکەى کۆتایى هات .
وائێستا لەکاتێکدا یەکێتى نیشتمانى کوردستان خاوەنى پێگەیەکى جەماوەرى بەهێزو دەسەڵاتێکى تاگەیشتنە ترۆپکى (سەرۆک کۆمارى عێراقى) هەیە جارێکى تر ڕۆحى شەڕانگێزانەى مەلاو هەوڵە شکستخوواردووەکەى بۆبچووک بچووک کردنەوەى یەکێتى نیشتمانى کوردستان دێتەوە مەیدان و لەمانگى 2 ىساڵى 2009 دا پیلانە گڵاوەکەى بەوەڵامى کوردانەو پێشمەرگانەو شۆڕشگێڕانەى هەڤاڵانى باڵى ڕیفۆرم خوازو دژە گەندەڵى دەدرێتەوەو مەلاجارێکى ترچڵپاوى گەندەڵى و جەردەییەکانى خۆیدا نقوم دەبێ و مۆرێکى ترى ڕەشى تاوان لەنێو چاوانى دەدرێ ..
دژهگهندهڵێک....