گۆم شڵەقاو شەڕ گەیشتە پێدەشت
Friday, 06/02/2009, 12:00
1948 بینراوە
دوایى بڵاو بونەوەى ئەو هەواڵەى كە كاك نەوشیروان بۆ هەڵبژاردنەكانى كوردستان و عێراق لیستى سەربەخۆى دەبێت ئەم هەواڵە گۆمی مەنگى ئەو بێ دەنگیەى شڵەقاند كە دەمێك بوو خەڵك چاوەڕێى بوو ، ترسێكى زۆر باڵى كێشاوە بە سەر یەكێتیدا ، دوایى كۆبونەوەكەى دوكان سەعدى پیرە سەردانى كاك نەوشیروانى كردبوو باسى لیستى جیا ى كردبوو كە نابێت شتى وا هەبێت چونكە وەعدى بە تاڵەبانى داوە ، هەتا سەعدى باسى ئەوەى كردبوو كە كاك نەشیروان بێتەوە ناو یەكێتى ، كاك نەوشیروانیش پێى ووتبوو ئێوە بڕۆن وەعدەكانتان جێ بەجێ بكەن ئەو كاتە قسەیەك دەكەین ،ئیتر لەو ڕۆژەوە تاڵەبانى خیشى كردوە و ئەڵێن لە ماڵەكەى دانیشتوە و هەر ماست و شیوت ئەخوات ، بیرمە لە كۆبونەوەیەكى كادرەكان لەگەڵ كۆسرەتدا باسى ئیسلامیەكان كرا كە زیادیان كردوە ، كادرێك هەستا و بە مەلا بەختیارى ووت خەڵك ئیسلامیەكانى خۆش ناوێت بەڵام لە ڕقى پارتى و یەكێتى دەنگیان ئەداتێ ، ساڵ بە ساڵ ئەكرێ بڵێن ڕۆژ بە ڕۆژ پارتى و یەكێتى لە ناو خەڵكدا ناشیرین و سوك و ڕیسوا ئەبن ، ئیتر لەم كاتەدا هەر لیستێك بێتە ئاراوە خەڵك ئامادە یەدەنگی بداتێ ، بۆیە ئەم دیكتاتۆرانەى ئێستا لە هەوڵى ئەوەدان كە ڕێگە بگرن لەو لیستانە ، چونكە خۆیان زۆر باش ئەزانن ئەمجارە ئەگەر دەریش بچن زۆر بە لاوازى و سەر شۆڕى دەر ئەچن ، چوار حیزبەكە نمونەیەك بووبۆ ئەوەى ببنە دەنگێكى باش بەڵام هەر زوو فشیان كرد و سەردانێكى لاى تاڵەبانى هەمویانى كردە بڵقى سەر ئاو ، بەڵام پارتى چەندە لە یەكگرتوو ئەترسێ لە بادینان و دهۆك ، یەكێتیش دوو ئەوەندە ئەترسێ لەو لیستەى كاك نەوشیروان ، بڕوا بكەن دوو ڕۆژە یەكێتى ئەلێى خۆڵ و دۆى كراوە بە سەردا و ترسێكى زۆریان هەیە لەو لیستەى كە باسى ئەكەن ، كەسیش بە قەد تاڵەبانى كاك نەوشیروان ناناسێ و باش ئەزانێ كاك نەوشیروان لەو كەسانە نیە بە دەمانچەیەك یان بە هەندێ دۆلار خۆى بدۆڕێنێ و پەشیمان بێتەوە ، بۆیە ترسیان لێى هەیە ، ئینجا ئێستا ستافى گەندەڵ كەوتونەتە باس كردنى ئەوەى كاك نەوشیروان لە یەكێتى جیا بوەتەوە و وەعدى بە تاڵەبانى داوە و ئێستا پەشیمان بۆتەوە و هەندێكیان دەڵێن خیانەتى كردوە و ئیتر كەوتونەتە قسەى بێ سەرو بەر ،بەڵام لە ڕٍوویان نایەت باسى ئەو كردوە ناشیرینانەى خۆیان بكەن كە واى لە هەموومان كردوە ئەگەر لیستى تریش نەبێت دەنگەكانمان بسوتێنین ،ئەوان باش ئەزانن لەگەڵ ڕاگەیاندنى لیستەكەیدا نیوەى زیاترى ئەو دەنگانەى یەكێتى هەیەتى دەچێت بۆ ئەو ئیتر بێجگە لە كەسانى بێ لایەن و توڕە و گەنجان و ئەوانەى بە دزى و گەندەڵى و ناوگەڵ پیسى نامۆ نین جارێكى تر دەنگ نادەن و دەنگەكانیان دەدەن بە لیستێك كە لە سەر بناغەى ئەوە دامەزرابێت خزمەت بكات نەك خەڵك قوت بدات و نانى دەمى مناڵەكانمان بفڕینێ ، لە ئێستاوە كەوتونەتە پە لە قاژە و چوار حیزبەكەشیان هەر بۆ ئەوە بانگ كردوە ، بە بیانوى ئەوەى وەزعى كورد ناسكە و نابێت هاوپەیمانى كوردستان هەڵوەشێتەوە ، بۆ ئەمە وەزعى كورد ناسكە بەڵام بۆ پارە خواردن كورد وەزعى زۆر باشە ، دەمێكەپارتى و یەكێتى لەو بۆمبەى كاك نەوشیروان ئەترسان وا ئەڵقەى ئەو بۆمبە دەرهاتوە و حازرە بۆ تەقاندن ، ئیتر شەڕەكان لە ئێستا بە دواوە دەست پێ دەكات چونكە دیكتاتۆرەكان كە زانیان ترسێك هەیە بۆ سەر بەرژەوەندیەكانیان ئیتر كام كارە قێزەون و نەشیاوە ئەیكەن ، شەڕ گەیشتۆتە ناو ماڵەكانیان ئەزانن چیان بە سەر دێت ،قەت بە قەد ئەمجارە لیستى جیا و دەنگى جیا دڵى خەڵكى خۆش نەكردوە ، ئەچیتە هەر شوێنێك باس لەم مەسەلەیە ئەكرێ ، بۆیە كاتى ئەوەیە هەموومان بەرەو ڕووى ئەو دەنگە جیایانە بچین كە بێ بەرین لە یەكێتى و پارتى و لیستى گەندەڵ و ڕێ خۆشكەر بۆ دزى و گەندەڵى .