مانگی ڕەمەزان و ماف و ئازادی یەکان
Friday, 20/07/2012, 12:00
وا مانگی ڕەمەزان نزیک بۆتەوە و ئامادەیی بۆ دەکرێت لە لایەن ئەو کەسانەی کە بڕوایان بە ئیسلام و بە ڕۆژوو بوونە و بە تەمان لە مانگی ڕەمەزاندا بە ڕۆژوو بن...! ئەوە دەبێت مافێکی سروشتی و یاسایی خۆیان بێت...! ئەرکمانە کە هەموو ڕێز لەو کەسانە و بیرو بڕواکەیان بگرین و نابێت هیج ڕێگری و بەربەستێک لە بەردەمیاندا دروستبکرێت...! بە مەرجێک کە ئەوانەی کە بە ڕۆژووش دەبن، نابێت زۆر لە کەسانی تر بکەن کە بەڕۆژوو بن و ئازادی کەسانی تر پێشێل بکەن، بە بیانووی ئەوەی کە ئەوان بە ڕۆژوو دەبن..!؟
مەسەلەی بڕوا بوون بە دین و بروا نەبوون بە دین...پەیوەندی بە ئازادی تاک و کۆمەڵگاوە هەیە و دەبێت بە یاسا ئەو مافە پارێزراو بێت و لە دەستووردا جێگیرکرابێت...! ئەوەی گرنگە کە هەموو کەس هەست بەوە بکات کە بیرو بڕواکەی ڕێزی لێدەگیرێت و کەسیش بوار و مۆڵەت بە خۆی نەدات کە لە ناو خێزان و شار و شوێنی کار و شوێنە گشتی یەکاندا مافی کەسانی تر بە ناوی ڕەمەزانەوە پێشێل بکات یان بەرتەسکی بکاتەوە...! پێویستە هەموو کەس دلنیابێت لەوەی کە ماف و ئازادی یەکانی پارێزراوە بە یاسا و ئازادە لە بڕیارداندا...! لەبەر ئەم هۆیە زۆر پێویستە کە خەڵکی ئازادیخواز دەنگ بەرز بکەنەوە بۆ جیایی دین لە دەسەڵات، وەک پایەیەکی گرنگی کۆمەڵگایەکی شارستانی و مۆدێرن...!؟
ئەو کاتە دینەکان دەبنە کاری خودی تاکەکانی کۆمەڵگا بی هەڵاواردن و پێشێلکردنی مافی کەسانی تر،،،،!١
ئەم ووتارەی خوارەوە پار بڵاوکراوەتەوە لەسەر جیایی دین لە دەسەڵات
جیایی دین له دهسهڵات... پایهیهکی گرنگی ئازادی تاک ودیموکراتی یه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fcdcf568
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست