تكایە سەرۆکە بەسەرچووەکەی هەرێم، نە هەرەشە بکە، نەپەیمانی درۆ بدە
Friday, 07/03/2014, 12:00
1714 بینراوە
گوتارەکانی بارزانی دەتوانین لەم خالەنەدا چر بکەینەوە:
١/ هەست بزوێن و کوردستانیانە قسە دەکات !
٢/ هەرەشەی بەردەوام لەسەرە
٣/ پەیمانی درۆ و بێکردار زۆر دەدات
٤/ بەردەوام دەلێت پیلانمان لەسەرە واتا دوژمنەکەی دەدۆزێتەوە
٥/ گوتارەکانی وەک تالەبانی درێژ دادڕ نییە، بەلام بێ سودە !
بەلام وەرن سەیری دەیان لەوهەراشانەی بەرامبەر داگیرکەران بکەن لەسەر مادەی ١٤٠، دەرکردنی کوردان لەناوچە نەگەڕێنراوەکانی (داگیرکراوەکان) سەر هەرێم و کورد لەسوپای عیراق ، نەناردنی بودجە، تێپەرینی سوپای تورکیا بەسەر لاشەکەی، قبولی دیکتاتۆریەتی بەغدا ناکەین .......... لەفشەی سیاسی چیتری پێکراوە ؟ بەلام بۆ بجوکترین هەرەشەی لەخەلکی کوردستان دەیان کارەسات و تاوانی بەدوا داهاتوە ؟
یان دەیان پەیمانی چاکسازی و گیرانی تەقەکەران ، فایلدارەکان ، مەزرەعەکان ، لیکۆلینەوەی تیرۆری شەهیدەکانی قەلەم ....هەموی بوە فشەو گالتەکردن بەخەلک و خۆی
بۆیە تکایە سەرۆک زۆرمان گوێبیستی ئەو هەرەشە وگورەشانەت بوین هێجمان لێنەبینی لەقسە و موزایەدە زیاتر ، بۆیەچیتر نەهەرەشە بکە نەپەیمان بدە چونکەسەنگی قسەکردنی خۆت لەدەست داوە ؟
هاوکات لێ گەرێ کەموچەی خەلکتان پێ نادرێ و بوار بدە ئەو خەلکە برسیە با موچە ی بۆ بگەرێنتەوە فیتنەیەکی تر بەو هەرەشەیەی ئەمرۆت مەکە؟
ئاخر دەرکەوت ئیوە وەک ئەو باوکانەن ، هەموو پارەی مالەوە ، لەقومار و مەشروب و رابورادنی خۆتان تەرخان دەکەن و ئیتر با سندانیش لەمالەوە بدات ؟ ئەگەرنا مەنتقە پارەی یەک مانگی موچەخورانی هەرێمێکتان پێ نادرێ کە ٢٢سالە حوکمتان بەدەستە ؟ مەگەر تەنیا لە بەغدا ٧٠ملیار دۆلارتان لەم ١٠ سالەی دوایی بۆ نەهاتوە ، جگە لەو هەموو باجی بازگە و فەرمانگەکان و نەوت دزینەبەردەوامەکانی ئال بارزان و تالەبان)
بەلام سەیری حوکمی ئەو شیعانە لەناو ئەو هەموو پیلانو تەقینەوانە بکە ١٠سالە حوکومەتن ٧٦ ملیار دۆلار و ٣٠ تەن زێریان هەلگرتوە بۆ کاتی تەنگانە!
بەداخم ئەمرۆ ٣ دەرزەن حزب هەیە بەلام یەک حزبی جەماوەر و شەقام نییە کەپێشرەوایەتی نارەزایەتی نەدانی موچە بکات؟
هاوکات دەمێکە هەموو مان دەلێت فەرمون داهاتی ئەو نەوتە ئاشکرا بکەن؟
ئەوە داخوازیەکی رەوایە ئەگەر مالیکیش داوا بکات . هەربەراستی ئەم میللەتە بەچی تێدەگەی گەمژە یان هی سەدەکانی ناوەراست! دەتانەوێ پارەی نەوت بەرۆژی روناک بەخۆتان و ئال تالەبان و مەکتەب سیاسیە دزەکانی هەردولاتان وا دەدزن و بەکوردایەتیش پیمان بفرۆشنەوە؟
بۆیە هەرەشە هیچی تر مەکەن ، چونکە لەوەتەی لەشاخی و باسی پێشمەرگایەتی دەکەی ، تەنیا باسی یەک شەری خۆت و بنەمالە کەتم بۆ بکە کە لوتی یەکێکیان بریندار بوبێ ، یان کەسێک ئیوەی لەسەنگەرێکی پێشەوەی بینیبێ ، ئاگرێک وەک سەدان ئاگرەکانی پێشوتان هەلمەکە کەلەدەرەنجامی سیاسەتی هەلەو هەلپەرستی وململانێی شەخسی و دەستکەوتی بنەمالەکەت بەسەدان هەزار گەنج و پیرو و ژنی ئەم ولاتەت بەخۆت و تالەبانی بەرەو مەرگ برد!؟ ولاتێکیتان وێران کرد بەناوی شۆڕش بەلام ئەوا هەمومان دەبینن ٢٣ سالە بەس ئیوە و بنەمالەی ئال تالەبان بەروبومەکەی دەخۆن
بۆیە تکایە سەرۆکی ماوەبەسەرچوو هەرەشە و پەیمانی بەسەرچوش مەدە