هەواڵێکی گرنگ: ئیتلاعاتی ئیران کۆرەک تێلێکۆمی کۆنتڕۆڵ کردووە
Saturday, 31/08/2013, 12:00
1810 بینراوە
لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە کوردێکی رۆژهەڵات، کە لە ئیتیلاعاتی ئیرانیەوە نزیکە، زانیارییەکی گرنگی بە کوردستانپۆست داوە، ئەویش ئەم زانیارییەی خوارەوەیە:
ئيتلاعاتى ئيران پەیوەندییەکانی کۆرەک تێلێکۆمی کۆنترۆل کرد.
بۆ زانینی پەیوەندییەکانی خەڵکی کوردستان، کۆرەک تێلێکۆم چەند جۆر پێوەندی تۆمارکردووە لەوانە ناوى (تلياك)، (ديمقرات)، (پەژاک)، (ريكخستن) (ئاسايش).. چەند ناوێکی تر.
هەر کەسێک ئەم ناوانە بەکار بهێنێت راستەوخۆ کۆی پەیوەندییەکانی دەگیرێت و ناوی تۆماردەکرێت، ئەمە یەکێکە لە سەرەنجامی پەیوەندییەکانی نێچیرەڤان بارزانی بۆ وڵاتی ئێران، کە لەگەڵ ئیتیلاعاتی ئێراندا رێککەوتوە، تا پەیوەندییەکانی هێڵی ئینتەرنێت کۆنتڕۆڵ بکرێت.