هەردو دەزگا بەدناوەکەی سەرانی جاش بەتاڵ بە بەرنامە دەیانەوێ ڕاگەیاندنی ئەهلی و لیستە جیاوازەکان لەکەدار بکەن
Wednesday, 13/05/2009, 12:00
2040 بینراوە
لەم ماوەی ڕابوردو کە مقۆ مقۆی هەڵبژاردن هاتۆتە ئاراوە. سەرانی جاش بەتاڵی یەکێتی و پارتی لە بەر ئەوەی سور دەزانن کە زۆرینەی خەڵک ئامادە نیە دەنگیان پێبداتەوەو ڕۆژانەش کەناڵ و ڕۆژنامە و سایت و راگەیاندنە ئەهلیەکان تهنانهت ههندێ له هونهرمهندانی گۆرانی بێژیش بە بڵاو کردنەوەی وتارو بابەتی هەمە جۆر گۆرانی خەڵکی کوردستان وشیار دەکەنەوە کە دەنگ نەدەنەوە بە سەرانی سوکو ڕیسوای بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و بەرپرسانی دزو داوێن پیس و ڤیاگرا خۆرەکانی ناو ئەم دو حیزبە. لە ناو جەماوەریش باس هەر باسی گۆڕان و لیستی جیاوازە بە تایبەتی لیستی گۆڕان کە کاك نە وشیروان و کاك جە و هەر نامیق سەرۆکایەتی دەکەن. بۆیە ترسیان لێ نیشتوەو بە بەرنامە لە ڕێگەی هەردو دەزگا کورد کوژو بەدناوەکەی پاراستن و زانیاریە وە بە بەرنامەو بە تاکتیك خەریکی لەکەدار کردن و ناو زڕاندنی ڕاگەیاندنە ئەهلیەکانن . بەرنامەی مایکی ئازاد کە بەرنامەیەکی گشتگیرەو لە ڕادیۆی نەوا پێشکەش دەکرێت. هاوڵاتیان بە بێ سانسۆر دەتوانن بیروڕای خۆیان دەر ببڕن بە هەر مەبەستێك بێ کە ئاشکرایە ئەم بەرنامەیەی ڕادێۆی نەوا زۆرترین خزمەتی گەیاندوە بە خەڵکی کوردستان. خەڵکی لە و بەرنامەیەوە بە ئازادی دەتوانێ دزی و داوێن پیسی و بێ سەرو بەرەیی یاسا و کەم و کوڕیە خزمەتگوزاریەکان باس بکات . ئەوە جگە لەوەی هەمان کات ڕادیۆی نەوا بەرنامەیەکی تری ڕاستەوخۆی هەیە بە ناوی (بێ سانسۆر) ئێستاش ئەم دو دەزگایەی سەرانی جاش بەتاڵ و بێ ئابڕو بە تاکتیك ئەو هەڵەیان قۆزتۆتەوە . رۆژی 9/5/2009 لهبهرنامهی (مایكی ئازاد) ی ڕادیۆی نهوا كچێك بهناوی (ئاواز) كهگوایه كچه شههیدهو كهمئهندامهو خوێندكاری قۆناغی پێنجهمی بهشی تهلارسازیی كۆلێجی ئهندازیاری زانكۆی سهلاحهددینه، ئاماژهی بهڕووداوێك كردووه گوایه بۆ وهرگرتنی یارمهتی سهردانی ئهنجومهنی وهزیرانی كردووه، ئهوانیش پێیان وتووه مادام تۆ یهكێتیی سهردانی پهرلهمان بكه، بهقسهی خۆی بۆ ئهم مهبهسته نامهی بهكر لێپرسراوی مهڵبهندی 3ی ههولێری هێناوه بۆئهوهی لهلایهن سهرۆكی پهرلهمانهوه یارمهتی بدرێت، بهڵام لهلایهن سكرتێری سهرۆكی پهرلهمانهوه لە لایەن عهلی یهعقوبی چهند ڕۆژێك هاتووچۆی پێكراوه تائهنجامی نامهكهی وهربگرێتهوه، دواجار پێی وتووه یارمهتییهكهت بۆ سهرف كراوه، بهڵام پێتی نادهم تا كاری سێكسیم لهگهڵدا نهكهی. دواتریش هەر خۆیان بە تاکتیك ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە گوایە ڕادیۆی نەوا یاسای پێشێل کردوەو تەشهیری بە پەڕلەمان و سەکرتیرەکەی کردوە. ئاشکرایە ئەم تاکتیکە خودی هەردو دەزگای بە دناو لە ڕێگەی باندەکانی خۆیان پیی هەڵساون چونکە ئەوانە دەیان باندی ئافرەتیان هەیە بۆ ئە و مەبەستەو زۆری کارەکانی ئەم دو دەزگایە لە ڕیی ئافرەتەوە دەکرێت وەك چۆن لە ڕابوردوش ئەم دو دەزگایە لەبەرامبەر بەر پرسانی باڵایی ناو حیزبەکانی خۆیان ئافرەتی لەم شیوازەیان بەکار هێناوەو بە کامیرای تەسویری و شاراوە وێنەیان گرتون بۆ کاتی پێویست تا ڕۆژێ لە ڕۆژان نەتوانن لە بەرنامەی ئەوان هەڵگەڕینەوەو هەمیشە ئەوە وەك کارتێک لە بەرامبەر ئەوانە بەکاربێنن کە ناڕەزایەتی دەر دەبڕن . وەك چۆن بەر پرسانی مەکتەب سیاسی پارتی فازیل میرانی ڤیاگرا خۆرو داوێن پیس و عیزەدین بەرواری و زەعیم عەلی و کەریم سنجاری و حەمە کوێری مەلا قادرو حەمیدە فەندی و قادر قادرو زۆرانی تریان لە بەر ئەوەی کلکیان لە ژێر دەستی دەزگای پاراستنە و کەوتونەتە ئەم داوەوە ناتوانن بچوکترین ناڕەزایی لە بەرامبەر سەرانی بنەماڵە دەر ببڕن هەر لەترسی ئەوەشە دەیان جار لە لایەن سیدادو براکانی مەسعودەوە بە ئاشکراو لە ناو مەکتەبی سیاسیدا پڕ شەق کراون و تەنانەت ژن و کچ و خوشکیان کەوتۆتە بەر ڕەحمەتی جنێوەکانی نیهادو سیدادو مەسرورو مەنسورو بابۆو باقی کار بەدەستە باڵاکانی بنەماڵەی بارزانی.. دەزگای زانیاری بنەماڵەی جەلالیش دەیان فاکو فیکو تاکتیکی ژێر بەژێریان لە گەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیەکەی خۆیان کردوە تەنها بۆ ئەوەی تاماون چاو بەرەژێری بنەماڵە بن و هەرکات ویستیان نەهێنیەکانی بنەماڵە ئاشکرا بکەن ئەوانیش لە بەرمبەردا ئەو داوێن پیسی و ڕابواردنانەیان کە لە مەکتەب و دامو دەزگاکان پێی هەڵساون بۆ خەڵکی کوردستان بڵاو بکەنەوەو سوکو ڕیسوایان بکەن. ئەوانەی خۆیان پاك بون و دەزگا نەیتوانیوە زەفەریان پێ بەرێت و تا مردن ژێر دەستیان بێت نمونەی کاك جەهەر نامیق وخورشید شیرەو سەید کاکەو دکتۆر وینس ڕۆژ بەیانی و عەلی عەبدوڵا ساڵح وله ناو یهکێتیش کاك نهوشیروان بهنمونه و زۆری تر له سهرکردهو کادره ڕهوشت پاکهکان به ههندێك لهوانهش که بهداخهوه بونه سوتهمهنی شهرێ ناوخۆو بونه قوربانی نیازی گڵاوی مهسعودو جهلال. ئەوانەن کە ناترسن لە ناڕەزایی دەر برێن بەرامبەر ڕەفتارە نابەجێکانی بنەماڵە کە هەر چەندە ئەمەی دواییان تائیستاش لەسەر ئەوەی سیدادی برای سەرۆکی بنەماڵە خەریکی چاو باشقەڵی دەبێت لە گەڵ کچێکی خزمی عەلی عەبدوڵا ساڵح ئەوێش لای مەسعود دەڵێت ئەگەر سیداد دڵی پێوەیەتی با داوای بکات ئەگینا من ڕازی نابم وەك لەش فرۆش کاری خۆی لەگەڵ ئەنجام بداو دواتر پۆلی پێوە بنێت لەسەر ئەوە سیداد لە ناو مەکتەبی سیاسی عەلی عەبدوڵا ساڵحی کە بە تەمەن زۆر پیریشە پڕ شەق ئەکات و لەوساوە هەتا ئیستا ئەو کابرایە دەست بەسەرە لە ناو مەکتەبی سیاسیدا. ئەوەی ئەمڕۆش دەزگای بەدناوی زانیاری و پاراستن لە نزیك بونەوەی هەڵبژاردن دژی راگەیاندنە ئەهلی و سەر بەخۆکان دەستیان داوەتێ لەم چوار چێوەیەدایە و تەنها مەبەستیانە وای نیشان بدەن ئەوان زۆر پاکن و ئەوتا ڕاگیەندن وسایتەکان بوختانیان بۆ دەکەن تا لەو ڕیگەیەوە بتوانن کەسانی ساویلکە تەفرە بدەن و لە دەنگدان بە لیستە جیاوازەکان و لیستی گۆڕان پەشیمانیان بکەنەوە ئەگینا لە هەمومان دەزانین کە لە ڕابوردو لە لایەن لێپرسراوانەوە سەدان جار دەستدرێژی کراوەتە سەر کچان و ژنان و بە ئاشکرا و بەزەبری پارەو هەڕەشە کردن ئەتکیش کراون و نەك دەسەڵات و ئەم پەڕلەمانە فشۆڵەی ئێستا یاساش نەی وێراوە لێپێچینەوە لە گەڵ ئەنجام دەرانی بکات . بۆیە دەبێت راگەیاندنەکان زۆر وریای ئە و فێڵ و تاکتیکانەی دەزگای زانیاری و پاراستن بن و بە وریاییەوە مامەلە بکەن. ئەگینا کێ و کەی ؟ ڕۆژێ لە ڕۆژان بینیوتانە یان بیستوتانە ئەوانە ئەوەندە لە خەمی دایکو کچ و خانەوادەی سەر بەرزی شەهیدان بن تاوانباران ڕاپێچی دادگا بکەن.؟ بەڵکو ئەوان هەمو هەوڵیان بۆ پەردە پۆشکردنی داوێن پیسی بەرپرسان بوەو خۆیان لێ دزیوەتەوە ئەی لە بیرتان چۆتەوە گەوادێکی وەك دکتۆر حەمە خۆشناو چی بە ژن و کچانی ئەم کوردستانە کرد ئەی لەبیرتان چۆوە خولە سەنگاوی داوێن پیس چۆن قوتابیەکی زانکۆی ئەتك کرد ئەوە سەرەڕای ئەوەی کوڕەکەشی ڕۆژانە خەریکی داو نانەوە بو بۆ کچانی شارەکەم. ئەی لەبیرتان چۆوە کاتی خۆی حەمیدە فەنی لە بەغدادەوە ئافرەتی لەش فرۆشیان بۆ هێنا بو یەك هەفتە لەگەڵی ڕایبواردبو دواجار 100 دۆلاری تەزویری دابویە و دەری کردبو کاتێك ئافرەتە لەش فرۆشەکە چوبو لە بازاڕ بیگۆڕێتەوە لەبەر ئەوەی تەزویر بوبو کابرای نوسینگە خەباری ئاسایشی لێدابو کاتێك ئاسایش ئافرەتەکەیان گرتبو وتبویا ئەم تەزویرەت لەکوێبو وتبوی حەمیدەفەنی لە بەرامبەر یەك هەفتە ڕابواردن داومیەتێ و زوڵمی لێکردوم کاتێکیش ئاسایش بەوەی زانی لەترسان خۆیان پارەیان دابویێ و تا نزیك سەیتەرەکەی ڕژێم بەڕێیان کردبو بۆ ئەوەی خەڵکی مەسیف نەزانێ کە حەمیدەفەنی لە و تەمەنەدا بە پاڵپشتی ڤیاگرا چ سێکس بازێکە وچند داوێن پیس و چەند بێ ئابڕوە
ئەمانە کە ئێستاو ڕابوردویان هەموی پڕە لە خیانەت و کورد کوشتن و داوێن پیسی و دزینی داهاتی خەڵکی کوردستانو هێنانی داگیر کەران بۆ سەر خاکی کوردستان و دەست تێکەڵاو کردن لەگەڵیان لەسەر خوێنی براکانمان لە کوردستانی باکور. چی ماوە نەیکەن .؟ وادەزانن خەڵکی کوردستان وەك جاری جاران بە درۆو فشەکانیان تەفرە دەخوات و ڕابوردویان لەیاد ئەکات... با باش بزانن تەنانەت مناڵیش شارەزای تاکتیکو بەرنامە ژێر بەژێرەکانیان بوەو چاویان زیت و کراوەیە و ئەو زەمەنە بەسەر چوکە بترسن و ئەم دو دەزگایە وەك دێوەزمە تەماشا بکەن بەڵکو ئێستا هەردو دەزگای بەدناوی پاراستن و زانیاریش وەك گەواد خانەیەك دەبینن و هیچی تر