ئایا له‌یلاعه‌لی بێژه‌ری کوردسات خۆی کوشت یان تیرۆرکرا…؟؟
Saturday, 31/12/2011, 12:00
پێش 3 ساڵ له‌مه‌وپێش له‌ڕووداووچیرۆکێکی نادیارودورله‌ڕاستی ڕووداوه‌که که بۆله‌یلاعه‌لی بێژه‌ری کوردسات یان دروستکرد، بووبه قوربانی یه‌کی تری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له کوردستان ....!
کۆتایی هاتن به ژیانی له‌یلاعه‌لی ڕووداوێکی سروشتی و نه‌خۆشی یه‌کی کوشنده نه‌بووتا هه‌روا به ئاسانی له‌بیرخۆمانی ببه‌ینه‌وه، به‌ڵکوزۆربۆچوون وای بۆ ده‌چێت ئه‌وه کارێکی تیرۆروداڕێژراوبووه ؟
له‌یلاعه‌لی خۆی هه‌ستی به‌وهه‌ڕه‌شه‌یه‌کردبووله‌سه‌ری، بۆیه نامه‌یه‌کی پێش ماڵئاوایی بۆ کامۆی کوڕی به‌چێهێشتبوو، ئه‌ونامه‌یه ده‌ست پۆلیس که‌وتبوو، به‌ڵام بۆچی بێده‌نگی یان لێکرد وئاشکرایان نه‌کرد...؟
ئه‌وه‌نده‌ی من له‌یلاعه‌لیم له دوورونزیکه‌وه ناسیبێت که‌سێکی هۆشیاروبه‌ئاگابوو، ئه‌وهه‌روابێژه‌رێکی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵکوشێوه‌کار ونووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسێکی جه‌ربه‌زه‌و نووسه‌رێکی ژنی ئازابووکه له‌کتێبێکی خۆی دا باسی له تووندوتیژی له دژی ژنان کرووه، بۆیه هه‌ندێکجار سنووری عورف وعاداتی حیزب وکۆمه‌ڵگای تێپه‌ڕاندووه و هه‌وڵیداوه به ووته‌ی خۆی سنووره‌کانی نێوان پیاووژن بپسێنێت، وه‌ک خۆی ساڵی 2007 له پێشاگای کتێێب له فرانگفۆرت بۆی گێڕامه‌وه،:
"کاتێک له‌یلاعه‌لی له به‌غداد وویستبووی چاوپێکه‌وتن بکات له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم دا بێ له‌چک، له‌لایه‌ن ناوبراووه تووشی ڕه‌خنه بۆته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌خنانه‌شدا توانی بووی ڕای خۆی زاڵ بکات و چاوپێکه‌وتنه‌که بێ له‌چک له گه‌ڵیدا ئه‌ندجام بدات...!
پاش چاوپێکه‌وتنه‌که‌ش عه‌بدۆلعه‌زیزئه‌لحه‌کیم لای مام چه‌لال باسی ئازایه‌تی له‌یلاعه‌لی کردووه، که ئه‌و به بلیمه‌تی و توانای خۆی توانیوویه‌تی قه‌ناعه‌تی پێ‌بکات که بێ له‌چک چاوپێکه‌وتنه‌که ئه‌نجام بدات..!"
له‌یلاعه‌لی زۆر جێگای متمانه‌ی هێرۆی تاڵه‌بانی بووبۆیه بۆ زۆر شوێن له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبرد، ئه‌وێش به درێژایی ته‌مه‌نی وه‌ک بێژه‌رێک خزمه‌تی باشی کردوون، به شێوازوتوانای خۆی....!
ئه‌وه‌نده‌ی که من ئاگاداربووم وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای سمۆره خزمه‌تی باشی کردووه له بواری ئه‌ده‌ب و بڵاوکراوه‌ی منداڵاندا، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی دیاریکراوی حیزبی دا که بۆی دیاری کرابوو...!
دیاره یه‌کێتی وپارتی له‌وسیفاته‌دا زۆرنزیکن له‌یه‌که‌وه که هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که‌سانی به‌توانا بخه‌نه خزمه‌ت خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه، بۆ جوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یان....!
ئه‌وه‌ی بکه‌وێته ته‌ڵه‌ی سیاسی یان ئه‌وا تا مردن ده‌یکه‌نه کۆیله‌وخزمه‌تکاری حیزب و بنه‌ماڵه‌که‌یان...!
هێرۆش وای له له‌یلاعه‌لی کردبوو، بۆیه کاتێک دوومانگ پێش تیرۆرکردنه‌که‌ی بێ پرسی ئه‌وده‌چێت بۆهه‌ولێر وله مه‌سیف چاوی به نێچیره‌ڤان پارزانی ده‌که‌وێت، ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی و تووڕییی هێرۆده‌بێته‌وه، تا کاردانه‌وه‌کان به‌وه ده‌گه‌ن که له‌یلاعه‌لی ده‌نێرێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و له‌کاره‌که‌ی لای خۆیی و کوردسات ده‌ری ده‌کات، ئه‌مه‌ش بۆ له‌یلاعه‌لی زۆر قورس ده‌بێت و پاشان هه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره ده‌کات له سه‌رژیانی له‌لایه‌ن هێرۆی تاڵه‌بانی یه‌وه....!
به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌کان به‌س ته‌نها به ده‌رکردنی له‌سه‌رکاره‌که‌ی نه‌وه‌ستایه‌وه، به‌ڵکو کارگه‌یشت به‌وه‌ی که له ڕووداووچێرۆکێکی نادیارودروستکراودا کۆتایی یان به ژیانی ئه‌وژنه وه‌ک مرۆڤێک هێنا....؟؟؟؟
به‌ڵام وابڵاوکرایه‌وه که ئه‌وخۆی به‌ده‌مانچه خۆی کوشتووه! ئایا کێ به‌م سینارێۆساده‌وسواوه بڕواده‌کات؟
باشه پێ یان نه‌ووتین بۆچی ئه‌وبڕیاری خۆکوشتنی خۆی دا و هۆکاره‌که‌ی چی بوو...؟
له‌دوای ئه‌م تاوانه چه‌ند پرسیارێک بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه، بۆچی له‌یلاعه‌لی تیرۆرکراوکێ تیرۆری کرد؟
بۆچی پۆلیس و دادگا به دواداچوونیان نه‌کرد بۆ ئه‌وتاوانه له به‌رڕۆشنایی ئه‌ونامه‌یه‌ی وه‌ک دۆکۆمێنت له پاش خۆی به‌جێ ی هێشتبوو بۆ کامۆی کوڕی...؟
کێ ده‌بێت به‌دواداچوون بۆکه‌یسی تاوانی تیرۆرکردنی له‌یلاعه‌لی بکات.....؟
به‌بڕوای من دادگاوڕۆژنامه‌نووسان و که‌س و کاری و هاوڕێ نزیکه‌کانی که چیرۆکی ژیانی ئه‌ویان باش ده‌زانی ده‌توانن ئه‌وکه‌یسه زیندووبکه‌نه‌وه و به‌دواداچونی پێویستی بۆبکه‌ن!
به‌ڵام دیاره ئه‌وکاره ئاسان نی یه له به‌رئه‌وه‌ی دادگا ومیدیای ئازاد له کوردستان بوونی نی یه؟؟
هه‌رچه‌نده له ڕاستی دا ئه‌رکی میدیای ئازاده وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م چاودێربێت به سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه!
له‌پاش 17ی شوباتیشه‌وه به کرداردادگاکا و میدیاکان سه‌لماندیان که ئازادنین و نه‌یانتوانیووه به ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵبستن بۆ به‌دواداچوونی تاوانه‌کانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتر....!!!!
دوای ئازادکردنی کوردستان ده‌توانرێت له دادگایه‌کی ئازاد‌دا ئه‌وکه‌یسه وهه‌زاره‌ها که‌یسی کراوه‌ی وون کراو زیندووبکرێنه‌وه بۆ ده‌رکه‌وتنی ڕاستی ئه‌وتاوانانه و پاشان تاوانباران به سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نرێن، هێرۆی تاڵه‌بانی وئازادجوندیانی ده‌توانن له‌ودادگایه‌دا بێ تاوانی خۆیان بسه‌لمێنێت!؟
چونکه له‌پاش ئه‌وتیرۆرکردنه‌وه هێرۆوئازاد جوندیانی به‌رپرسیارکراون وه‌ک پلان دانه‌ری ئه‌و تاوانه!!
بێ ده‌نگ بوونی حیزب و لایه‌نه‌کان و میدیاکانی کوردستان له‌ئاست ئه‌وتاوانه‌وچه‌نده‌ها تاوانی له‌وجۆره مانای به‌شداربوونیانه له درێژه‌پێدانی ئه‌وجۆره تاوانانه و ده‌بنه به‌شێک له به‌رده‌وام بوونی...!!!
کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌بکه که له یوتیوب دا بڵاوکراوه ته‌وه کاتی خۆی دوای ڕووداوه‌که وگوێبگره له چۆنیه‌تی کردنی تاوانی تیرۆری له‌یلاعه‌لی به‌پێ ی قسه‌کانی ناوئه‌م بڵاوکراوه‌یه:
ڕاستی و ناڕاسی ئه‌م قسانه ده‌توانرێت ڕۆژێک له ڕۆژان له دادگایه‌کی ئازاد‌دا بخرێته ڕووبۆمێژوو!؟
http://www.youtube.com/watch?v=aeRtGbOVVOw چەند باسێکی دکە لە سەر تیرۆرکردنی لەیلا عەلی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d62f6536http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c6130f22
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست