کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دوا نامەمان بو سەرمێزى كاك كوسرەت

Saturday, 24/01/2009, 12:00

1820 بینراوە


كاك كۆسرەت ئێمە لە وێبسایتى (كوردستانپوست) نامەیەكى رەخنە ئامێزمان سەبارەت بە سكرتێرى رۆژنامە وانیەكەت ئاراستەمان كردى ،لەو نامەیەدا زۆر بەئاشكرا پێمان راگەیاندبووى كە كەسێكى وەك سكرتێرى رۆژنامەوانیەكەت هى ئەوە نیە لاى بەرێزتان كاربكات وبوونى هەبى .ئێمە چاوەروانى ئەوەبووین دواى ئەو نامەیەمان سكرتێرە (دزودرۆزنەكەتن) یەكسەر دەربكەن ولایبدەن.بەلام لەپڕبینیمان كاكى سكرتێر لە ژمارەى (4775ى 20/1كوردستانى نوى)بەناوى ئێوەوە وەلامى نامەكەمان دەداتەوە!!گوایە ئەو قسانەى ئێمە دوورن لەراستى!!!لەبەر ئەوە ئێمە رەخنەمان لەبەرێزتان هەیە چونكە:
ئەو بۆى نیە كە تاوانباربى بەدزینى ماددى بێت بەناوى سكرتێرى ئێوە وەلام بداتەوە!دەكرى  بە ناوى راستەقینەى خوى قسەى هەبى  ووەلام بداتەوەكە وەلامەكەشى دوورە لەراستى. چونكە لەو وەلامەدا دوو (وەسلى) بلاوكردونەتەوە یەكێكیان بەژمارەى(239)ى بروارى 16/3/2006،وە ئەوەیتریان بە ژمارەى(238)ى بروارى 15/2/2006 هەركەسێك تەماشاى ئەو وەسلانەبكات دەزانى و ەسلەكان ساختەوتەزویڕن!!چونكە ژمارەكان بەدواى یەكن كەچى بروارى وەسلەكان (یەك مانگ ویەك روژیان جیاوازە)!!!ئەوەش ئاماژەیە بو چاوبەستنى جەنابتان وهەموولایەكمان. چونكە دزیەكەى نەئێستاو نە لەرابردووش شاراوەنیەونابى، بویە دووبارەى دەكەینەوەكە دەلێین /كاكى سكرتێرەكەتان دزە!
باشە ئەو دزى لە (دەزگاى خەندان)كردووە،بو  ناتوانى  بەناوى خەندان روونكردنەوە بدات ؟!چونكە باش دەزانى(ستران) وەلامى گورچك بڕى دەداتەوەومستەمسەكاتەكان هەمووى دەخاتەروو. بۆیە لەو روونكردنەوەیە ماستاوبو خەندان دەكات!وە لەهەمان كاتدا پێمان دەلى  /ئەو قسانەى هەموو ناراستن وتەنیا ناشیرن كردنى كەسە دلسوزەكانى ئەو ولاتەیە؟باشە ئێمە ئەو ولاتەمان نەویست كەكەى وەك توى دڵسۆزى تیابى.چونكە تو وهەموو ئەوانەى وەك تون بە مامو ستاو ئاغاكانیشتەوە نەك هەر دلسۆزنین بەلكو هى ئەوەش نین لەم كوردستانە بژن وبوونتان هەبى ،چونكە ئێوە گەندەڵ ومشەخورى سەرسفرەى خەبات وقوربانیدانى هەزاران رۆلەى ئەو كوردستانەن!كەچى ئەوان نانیان نیە بخون وشوێنێكیان نیە تیایدا بژن كەچى ئێوە لە ژیانێكى شاهانەدا دەژن!!كورد گوتەنى (گورگن لە پێستى مەڕدا).
ئێوە گەر توانیبێتان (سەرۆكى حكومەت ودەزگاى خەندان ودواجار كاك كۆسرەت) هەڵبخەلەتێنن ،بەو وەلامە بێسەرووبەرەیەوناراستە هەرگیزناتوانن ئێمەوخوێنەرانى كوردستان پۆست فریوبدەن.چونكە ئێمە هەموو رەفتاروكردارەكانت لە رابردوو وئێستا وەك ئاوێنە لەبەر چاومانەودەیانبینین.خوئەگەر دەشتەوى  لاى كاك كوسرەت بلێى/ئەو نوسینانە هەمووى درون كە دلنیاین ناتوانى ئاوا قسەش بكەیت،ئێمە دەلێین/ئەى باشە بو دواى بلاوبوونەوەى نووسینەكەمان لە كوردستان پۆست پەیوەندیت بە چەندین برادەرى ئێمەوە كردوە بو  بینینى كاك كۆسرەت ووەرگرتنەوەى وەلامى داواوداخوازیەكانمان؟

لەكوتایدا دەبێژین/كاك كۆسرەت تا زووە ئەو دزوناپاك ودروزنە لاى خۆت دەركە،ئەگینا ئێوەش ناشیرین دەكات.چونكە ئەوەى ئێمە دەزانین ئێوە بزانن نەك هەر دەرى دەكەن بەلكو بو ماوەیەكى زور دەیخەنە بەر چاودێرى كۆمەلایەتى تا ببێتەوە بەكەسێكى پاك.بو زیاتر سەلماندنى قسەكانى ئێمەش كاك كۆسرەت خۆتان ستران بانگ بكەن بزانن قسەكانى ئێمە راستە یان نا؟یا با ستران خۆی روونكردنەوە لە سەر دزینى (10) دەفتەر دولارەكە بدات كە لە (نێچیر بارزانى) بۆ دەزگاى خەندان وەرگیراوە !!ئەو دەزگایەى كە هى خوودى (بەرهەم سالح) ى یەكیتى یە!!ئەى باشە بەرهەم بو  دەچى دەروزە لەپارتى دەكات وكەچى (دەزگاى خەندان وهیواى)ى هەیە بو یارمەتى خوێندكارانى كەم دەرامەت! ئەوە بانێك ودوو هەوانیە؟!!
[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)