سەد رەحمەت لە كفن دز !
Saturday, 31/01/2009, 12:00
2182 بینراوە
جاران كە سەدام مابوو گازندە و گلەیی زۆر دەكرا كە گوایە بێزارین لە وەزعەكە و لێرەو لەوێ خەڵكی دەهۆڵی ئەوەی دەكوتا كە حاكمە خوێنڕێژەكەی عێراق و كوڕەكانی پارە و سامانی عێراق و میللەت بە هەدەر دەدەن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاری دەهێنن ، بەڵام ئێمە بە منی نوسەری ئەم بابەتەشەوە هەموو گێل و نەفام بوین لەبەرئەوەی نەماندەزانی كە خراپتر هەیە و ئێمە هیچمان نەبینیبوو سەبارەت بە دزی و جەردەیی و بەرژەوەندی ، بەڵێ نەماندەزانی و نەمانبینیبوو !! ئاخر كەسێك هەیە پێم بڵێت كە سەدام و كوڕەكانی هێندەی كوردە زۆڵەكەكانی ئەمڕۆ پارە بە هەدەر بدات و بیدزێت ئەوەتا لەلایەك دانای ئەحمەد مەجید بە جیا دەدزێت و شاریش مەبەستم شاری سلێمانیە وێرانەیە و تەنا ئەو باڵەخانە و بینایانە بەرز دەبنەوە كە موڵكی ئەو دزە و ئەوانی ترە هەرباشیشە خۆ شوكر بۆ خوا پیاو نەماوە كەسێك بۆتە پارێزگاری سلێمانی كەس نازانێت كوێی تەواو كردووە نازانێت دوو كەلیمە عەرەبی قسە بكات نەك زمانی دیكە و وەستای شایگەرە و پێشتر كارگەی بلۆك و شایگەری هەبووە و ئەو پۆستەی دراوەتێ ، دواتر هەر ئەو پیاوە نەبوو هاوڕێی كچەكەی خۆیی هێنا كە لە قوتابخانە لەگەڵ كچەكەیدایە و ئێستاش هەر شەوەی لە ماڵێكە لە شاردا بۆ بەسەربردنی شەوە سورەكانی یان لە سوریا و ئوردون یان لە ئەوروپا بەناوی گەشتی كار و بینینی پرۆپۆزڵ! ئەوەتا پارێزگاری دهۆك وەك لە ئێستای كردستان پۆست هاتووە بە وێنەی ڤیدیۆیی خەریكی سەما و خواردنەوەیە! ئاخر بە رەحمەت بێت باوكیشی كاتی خۆی لەو جۆرە جەوانەدا دەژیا ئافەرین كاك مەسعود بەراستی خواناس و پیاوێكی باشی! برادەرینە ئەمە حاڵی هەموو مەسئولەكانە بڕواتان هەبێت دزی و راوروتێكیان دەست داوەتێ مەپرسە ئیتر بێ شوانیە و ئەوەی دەپرسێتەوە كێیە (جەلال و مەسعودە) لە چ زەمانێكدا شكاتی دز براوەتە لای دز ؟ بهرپرسهکانی کوردیش له كەركوك سەردەستەی چەتە و دزەكانی كەركوك، پێکهوه ههموویان وەك برا دەیخۆن و كەسێك نیە بڵێت ئەرێ بۆ هیچتان نەكردووە بە هیچ تا ئێستا كوا سواڵ و منحەكانی بۆ ئەو شارە نێردرا كوا بودجەكانتان بۆ رەسیدی شەخسیتان وەك قارچكە بەهارە هەلتۆقیوە بە چی ؟ لەلایەكی ترەوە ئەم هەموو كەناڵی سەتەلایتە بێ مەعنایە چیە ئەم هەموو پارەیەی بۆ تەرخان دەكرێت ئاخر گوناهە هیچی بە كەنالێكی ناوخۆیی نابێت و هیچیان بەرنامەی سەتەلایتیان نییە كەی سەتەلایت و بەرنامەی جیهانی بەوشێوەیە هەی ریسواینە ؟! كورد بۆ ئەوەنەی حەز بە لاسایی كردنمەوەیە ئاخر وەڵاهی خەڵكی وا لەو كەناڵانەوە قسە ئەكەن و خۆیان بە فەیلەسوف دەزانن و دەهۆڵ دەكوتن نرخی تەنها تاكێك قۆندەرەی نیە ! ئیتر ئەم تەفروتوناكردنی پارانە بۆ ؟ بۆ نایدەنە ئەو خەڵكە ؟ كوا سەدام بیست كەناڵی سەتەلایتی هەبوو ؟ كوا كوڕ و دەستە و تاقمی بۆ شەوە سورەكان سۆزانیان لەدەوری خۆیان كۆدەكردەوە ؟ كام بەرپرسیان پیاو بوو رەسیدی بانكی هەبوو ؟
كورە ئاخر ویژدان خۆشە برادەرینە وەڵڵا ئەو كابرایە فریشتەبوو لەچاو ئەم بەشەرانەی ئەمڕۆ ! راستە خوێنڕێژ بوو بێ عەقڵ بوو دەنا ئەوەندەش بێ ویژدان نەبوو گەر لێشی بدزینایە كەمێكی دەدزی كە هەستی پێ نەكەین یان بۆ ئێمە هەرزانی هێنابوو نەك وەك ئەم سەگانەی ئەمڕۆ هەموو شتێك بۆ خۆیان و دزی تاڵانی بێ سەرەو بەرەشیان لەولاوە بوەستێت ؟ خۆیان بە جیا دزی و راو رووت كوڕیان بە جیا خزمەكانیان بەجیا وەڵلا بابە گەر عێراق نەبوایە ئەم وڵاتەو دەوڵەمەند نەبوایە هەر زۆر زوو لەسایەی ئەمانەوە دەبوایە نێر و مێمان دەستمان بكردایە بە سواڵ و شتی تریش! دەك سەد رەحمەت لە كفن دز و رووی بابی من لە پێش هەموو كەسێكا رەشبێت گەر وتبێتم سەدام حسێن خراپ بوو ؟