له فیدڕالییه‌ت شکستیان هێنا باسی کۆنفیدڕالییه‌ت ده‌که‌ن
Saturday, 29/03/2014, 12:00
1306 بینراوە
ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر شکستی ئه‌م به‌رپرسانه‌ی هه‌رێممان بۆ ئاشکرا ده‌بێت ، له هه‌موو بواره‌کاندا به تایبه‌ت به‌ڕێوه‌بردن وپه‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ به‌غدا .
هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م ناکۆکییه‌ی له گه‌ڵ باغدا که هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه وهه‌ڕه‌شه‌ی خستۆته سه‌ر هه‌رێم به ده‌ستی سه‌رۆکێکی زوو هه‌ڵچووی تاکڕه‌وی دکتاتۆری خۆشباوه‌ره .
تورکیا ده‌ورێکی باڵای هه‌یه ، ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌گێڕێت بۆ تێکدانی ئه‌م ڕه‌وش ونیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌ی هه‌رێم بۆیه به نه‌خشه وپلان وبه هێمنی به‌رده‌وامه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م پیلانه گڵاوه‌ی . تورکیا مه‌سعودبه‌رزانی هانده‌دات وبه‌کار ده‌هێنێت نه‌ک ته‌نها یه‌ک ڕیزی کورد له هه‌رێم تێکبدات ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له دژایه‌تی کردنی هه‌رێم بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا وکانتۆنه‌کان وئاژاوه نانه‌وه وهه‌وڵی شکستپێهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تازه په‌یدابووه ، هه‌روه‌ها ده‌ورێکی گه‌وره‌تر ده‌گێڕێت ئه‌مه‌ش خه‌ته‌ره‌که‌یه له تێکدانی په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا وهه‌رێم .
تورکیا به‌رزانی کردۆته دارده‌ستی خۆی بۆ لێدانی کورد بۆ لاوازکردنی پێگه وپایه‌ی هه‌رێم بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه ولاوازکردنی عیراق . ئه‌میش ئه‌و به‌ته‌نها دۆستی دڵسۆز ده‌زانێت .
به‌رپرسانی هه‌رێم ساکارانه له‌و باوه‌ڕه‌دابوون ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ به‌غدا تێکبچن تورکیا ده‌وڵه‌تی کوردی دروستده‌کات ، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی گێلی ونه‌فامییه . هه‌ر ئه‌م نه‌زانییه‌ش هۆی شکسته‌که‌یانه له به‌غدا ، دوای ئه‌وه‌ی تورکیا خۆی له‌و قه‌یرانه کێشایه‌وه و‌هه‌رێمی به‌ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی به‌غدایه‌کی به‌هێز هێشته‌وه وناچارکرا به سه‌ر شۆڕکردن بۆ داواکانی مالیکی وشه‌هرستانی .
ئه‌و کاته‌ی ئه‌م عیراقه نه سوپای هه‌بوو نه پۆلیس ئه‌و کاته‌ی کورد ده‌یتوانی هه‌موو خواسته‌کانی جێبه‌جێ بکات به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی به زۆر که‌م ڕازی بوون وعیراقیان بنیاتنایه‌وه وبه‌هێزکرد ئه‌و کاته‌ی شیعه وسوننه له شه‌ڕێکی ناو خۆدابوون ئه‌م سه‌رکردانه‌ی کورد دژ به‌کورد یه‌کیانخستن ئێستا هاتوون له کاتی هه‌ڵبژاردندا له هه‌ڵچوونێکدا باس له حوکمی کۆنفدڕالی ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش له کاتێکدا به‌رپرسانی عیراق چه‌ند جارێک خۆشحاڵی خۆیان به دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌ربڕیوه .