روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ خوێنه‌ره‌کان و خوێنه‌رانی سایتیی سه‌ربه‌خۆ (کوردستانان)
Wednesday, 31/08/2011, 12:00
له دوا نووسینمدا به ناونیشانی هەواڵە گەرمەکانی هەفتەی کوردستانپۆست! که دوێنێ بڵاومکردۆته‌وه، ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ته به کوردستانپۆست، جار جاره له‌و گۆشه‌یه‌دا هه‌واڵه گه‌رموگوڕه‌کانی تێدا ده‌نووسم، ئه‌مڕۆش سایتی کوردستانان (سه‌ربه‌خۆ) به بێ پرسی من، ئه‌و به‌شه‌ی که تایبه‌ته به جاش و موسته‌شاره‌کان، وه‌ک بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ لێیان ده‌رهێناوه، به وێنه‌یه‌کی خۆمه‌وه له سایته‌که‌یاندا بڵاویان کردۆته‌وه، زۆر که‌س پێی وایه من ئه‌و نووسینه‌م بۆ ئه‌وێ ناردووه، ئه‌مه‌ش ناحاڵییبوونێکی له‌لایه‌ن خوێنه‌ر و هاوڕێیانی کوردستانپۆست دروست کردووه، بۆیه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم که من وه‌ک نووسه‌رێکی کوردستانپۆست، ، هیچ بابه‌ت و نووسینێک بۆ شوێنی دیکه نانێرم، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی منه له‌گه‌ڵ براده‌رانی کوردستانپۆست و موڕالی منیشه له هه‌ڵسوکه‌وتکردنم له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌ن و گروپێکدا که کاریان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م. بۆ زانیاریی هه‌موو لایه‌ک، ئه‌وه‌ی دێته نێو کوردستانپۆسته‌وه و کاری تێیدا ده‌کات، چ وه‌ک نووسه‌ر ، یان وه‌ک هه‌ر چالاکه‌وانێکی تر، یه‌کێک له مه‌رجه‌کان ئه‌وه‌یه ته‌نها نووسینه‌کانی ده‌بێت له کوردستانپۆستدا بڵاوبکاته‌وه و بۆ هیچ شوێنێکی دیکه‌ی نه‌نێرێت، پاش به‌ستنی کۆنفڕانسه‌که‌مان من زیاتر به کوردستانپۆسته‌وه به‌ستراومه‌ته‌وه، چونکه به‌ته‌مای کاریی رێکخراوه‌یشین، لێره‌وه به خوێنه‌رانی راده‌گه‌یه‌نم من خۆم به خاوه‌نی ئه‌و نووسینه نازانم، که له‌و سایته یان له هه‌ر شوێنێکی تر بڵاوده‌کرێته‌وه، ره‌نگه ئه‌و سایته مه‌به‌ستێکی خراپیشی نه‌بووبێت، له نێوان ناحاڵییبوونی براده‌رانی کوردستانپۆست لێ داواکارم ئه‌و بابه‌ته لابه‌رێت، که ده‌بوو پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی منی لێ ئاگادار بکردایه‌وه. سوپاسیان ده‌که‌م.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
نووسه‌ر و هه‌ڵسوڕاوی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست