له سلێمانی چی باس بوو؟ (به‌شی دووه‌م)
Monday, 19/10/2009, 12:00
عومه‌ر فه‌تاح پێش ماڵئاوایی له جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌رماڵه‌ی ڕێکخراوی ژیانێکی نوێ بۆ ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال ده‌بڕێت. ئه‌م ڕێکخراوه تائێستا چه‌ندین کار‌و خزمه‌تی به ژنانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان کردوه خه‌رمان به‌ره‌که‌ت کاک عومه‌ر ده‌ڵێن ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ سه‌ر‌په‌رشتی ده‌زگای زانیاری پیرۆزه ئێره شوێنی تۆیه ئه‌زیزم..
له‌ماڵی شه‌هیدی سه‌رکرده ئارام چاوه‌کانم تژی بوون له فرمێسک و ڕوحم پڕ بوو له خۆشه‌ویستی بۆ ئه مرۆڤه مه‌زنه‌ی ده‌یان کادررو پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی پێ گه‌یاند و ئه‌نجامه‌که‌شی ده‌سه‌ڵاتێکی تاسه‌ر ئێسقان گه‌نده‌ڵ و نانیشتیمانی..
وه‌زیری مافی مرۆڤ له‌سه‌ر لێداونی که‌سێک که ده‌ڵێ وه‌زیری مافی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر شه‌هید بوونی سۆرانی مامه حه‌مه بێ هه‌ڵوێست بوو, داوای یاسایی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی تۆمار ده‌کات ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێت په‌نجه مۆری سه‌رنوسه‌ره‌که‌شی بکه‌ن..
گاڵته‌جاری ئاشکرا کردنی سه‌روه‌توو سامانی تاڵه‌بانی، داماوه ته‌نیا 9 دۆنم زه‌وی به‌ناوه‌وه له ده‌شتی کۆیه ئه‌ویش له پیره نه‌نکیه‌وه بۆی ماوه‌ته‌و ئه‌ی بۆ بوختانی ده‌یان و سه‌دان ملێۆن دۆلاری بۆده‌که‌ن..
به‌ڕێکه‌وت سه‌یاره‌یه‌کی پارتی که‌بانگه‌شه‌ی بۆ لیستی کوردستان ده‌کرد هێنده‌ی نه‌مابوو بکێشێ به‌هه‌مان سه‌یاره که منی تێدابوو، پارتی چالاکیه‌کی باشی له‌ده‌ست چوو ئه‌گینا تۆڵه‌ی عیسای په‌ژمانیشیان لێ ده‌کردمه‌وه. که‌ئاڵا زه‌رده‌که‌ی پارتیم بینی به‌خۆم نه‌بوو دڵم تێکه‌ڵ هات ووتم خه‌ڵک ناحه‌قیان نیه ده‌نگ به لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن..
براده‌رانی پارتی له‌سلێمانی ده‌ڵێن وینه‌ی مام جه‌لال زیاتر هه‌ڵواسراوه وه‌ک ئه‌وه‌ی مامه خۆی هه‌ڵبژاردبێ نه‌ک کاک مه‌سعود، له‌زۆر شوێنیش پێکه‌وه‌ن، دیسان براده‌رانی پارتی له‌سه‌ر وێنه‌ی که‌ره دێزه‌که ببووره عه‌لی مه‌حمود گیان ئێستره سه‌وزو زره‌ده‌که گوایه پاشه‌ڵه‌که‌ی به‌ر پارتی که‌وتوه..
نازانم ڕێکه‌وت بوو یان یان شوفێری تاکسیه‌کان زوربه‌یان گوێیان له ڕادیۆی گۆڕان ده‌گرت، ته‌نیا تاکسیه‌ک که ڕادیۆکه‌ی گۆڕان نه‌بوو ، که‌رکوکیه‌کی توڕه بوو، بۆ کردنه‌وه‌ی قسه‌و باس وتم خێره ڕادیۆکه‌ت گۆڕان نیه به‌توڕه‌ییه‌وه ووتی کاکه به‌خوا من باوه‌ڕم به‌که‌س نیه، وتم ئه‌ی ئه‌وه نیه گۆڕان به‌ڕێوه‌یه، ووتی ئه‌مه هه‌ر له سلێمانیه به‌شی که‌رکوکی تێدانیه درێژه‌ی به‌قسه‌کانی دا‌و ووتی..من پرسیارێکت لێده‌که‌م ووتم فه‌رموو کاتێ دزی بێته سه‌ر‌ماڵه‌که‌توو دزیت لێ بکات تۆش بیگریت ئایا خه‌ڵاتی ده‌که‌ی یان به‌پێی یاسا لێپیچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ی..وتم ده‌بێ لێپیچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت ووتی ، له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه ڕێک پێچه‌وانه‌یه دز خه‌ڵات ده‌کرێت و خاوه‌ن ماڵ سزا ده‌درێت..
درێژه‌ی به‌قسه‌کانی دا‌و ده‌رباره‌ی که‌رکوک وتی..
که‌ست دیوه له‌و دنیایه شکی له‌خاوه‌نداریه‌تی ماڵی خۆی هه‌بێت داوا له‌هاوسێو هاوشاریه‌کانی بکات بڵێ وه‌رن به‌پێ بڕیارێکی خۆتان پێم بڵێن ئێره ماڵ منه‌و به‌پێی ماده‌ی 140 مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن..
ته‌ڵاقت بۆ ده‌خۆم دوای سه‌عات سێی نیوه‌ڕۆ به‌رپرسێکی پارتی و یه‌کیه‌تی نابینیته‌وه، وتم ئه‌ی له‌کوێن؟
ووتی، یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێرو سلێمانی، یان له‌قومارخانه‌کان و نادیه‌کان که‌وتوون، یان له‌باوه‌ش سوزانیه‌کاندان ئاخر که‌رکوک به‌م که‌سانه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم..
تائه‌وقسانه‌ی کرد گه‌یشتینه به‌رده‌م هوتێله‌که‌م ، پێم وت من شت ده‌نوسم قسه‌کانی تۆ ده‌که‌مه بابه‌تێک، که‌زانی نوسه‌رم نه‌یهێشت بڕۆم ته‌کسیه‌که‌ی وه‌ستاندوو زیاتر له پێج خوله‌کی تر ناخی توڕه‌ی خۆی خاڵی کرده‌وه به‌کۆمه‌ڵێ قسه‌ی حه قو ڕه‌قی سه‌روێردی زمانی ئه‌مڕۆی شه‌قامی کوردی و که‌بۆ بڵاو کردنه‌وه ناشێن..
بۆخوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌م کلیکی ئه‌م لینکه بکه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0f2b8cf5 ماویه‌تی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست