لە یادی شەهید کردنی دکتۆر قاسملودا
Friday, 13/07/2012, 12:00
دکتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له شه‌وی یه‌لدای رێكه‌وتی 22ی دیسامبری ساڵی 1930 زایینی‌دا له شاری له دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی، پێشان له ورمێ‌و دوایه له تاران ته‌واوكرد. هێشتا زۆر منداڵ بوو كه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له سیاسی‌یه‌كان ئاشنا بوو‌و بیر‌و باوه‌ڕی ئازادیخوازانه له مێشكی‌دا جووڵا.
مامۆستا هەر لەتەمەنی منداڵی‌دا خولیای نەفەسی ئازادی سەربەخۆیی نیشتمان بوو، بۆیە هەر زوو تێکەڵ بە بیری سیاسی و خەباتی چەکداری بوو، تا لەو ڕێگەوە بتوانێ داری ستەم لە خاکی کوردان‌دا لە ڕیشەوە دەربهێنێت و جیهانێکی ئاشتی فەراهەم بکات بۆ گەڵ مەزڵوم و ستەم دیدەکەی.
هەنگاوەکانی دکتۆر قاسملو هەمیشە دووربین بوون، لە گۆشەی عەقڵانییەوە دەیڕوانییە مەهامی نەتەوەیی و کلتوری.
دکتۆر قاسملو سەرەتای تێكۆشانی سیاسیی خۆی به دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات له شاری ورمێ ده‌ست پی كرد. ساڵی 1325 كۆماری كوردستان له مه‌هاباد رووخا. به دوای ئه‌و دا ئه‌ویش بۆ خوێندن چووه تاران. ساڵی 1327 بۆ درێژه پێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس پایته‌ختی فه‌رانسه. گه‌یشتنی به پاریس هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ته‌قه كردن له شا له زانستگه‌ی تاران (25ی رێبه‌ندانی 1327) كه بوو به هۆی له نێو چوونی ئازادی‌یه دێموكراتی‌یه‌كان له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا.
دوای ئەوەی کە چانسی دیموکراسی لە ئێران خرایە ژێر گڵەوە، بە بۆنەیەوە خوێندکارانی ئێرانی کۆڕێکیان لە پاریس بەست، تێیدا دکتۆر وتارێکی دا‌و ئه‌م كاره بوو به هۆی فشاری باڵیۆزخانه‌ی ئێران له پاریس، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی فه‌رانسه بۆ سه‌ر قاسملوو. سه‌رئه‌نجام ناچار بوو پاریس به جێ بهێڵی‌و وه‌ك یه‌كه‌م بوورسیه‌ی ئێرانیی "یه‌كیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندكاران" چوو بۆ پراگ پێته‌ختی چیكوسڵۆواكی. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كه له فه‌رانسه بوو، به هاوكاریی چه‌ند خوێندكاری دیكه‌ی كورد"كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئورووپا"یان دامه‌زراند.
ئەمانە سەرتای دەستپێکردنی ئەو خەباتە نەپساوەیە بوو لە ڕۆژهەڵات و کە بڵێسەکەی لە سەردەمی سکۆی شکاک و قازییەوە دەستی پێ‌کردبوو.
له كۆنفرانسی سێهه‌می حیزب‌دا كه مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی 1350 گیرا، دوكتور قاسملوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و پاشان به سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌ڵ‌بژێردرا‌و له‌و كاته‌وه له هه‌موو كۆنگره‌كانی حیزبی دا وه‌ك سكرتێری گشتی هه‌ڵ بژێرایه‌وه. به‌م جۆره بۆ ماوه‌ی هه‌ژده ساڵ وه‌ك رێبه‌رێكی كارزان‌و شاره‌زا له پله‌ی یه‌كه‌می مه‌سئوولییه‌ت‌دا كاروباری جیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی له یه‌كێك له سه‌ختترین قۆناخه‌كانی خه‌باتی ئه‌م حیزبه‌دا به‌ڕێوه‌برد.
مامۆستای رێبه‌ر دوكتور قاسملوو رۆژی (13ی‌تەموزی 1989) له كاتێك‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له ئێران‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند نوێنه‌ری حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی له وییه‌ن له سه‌ر مێزی وتووێژ دانیشتبوو له‌گه‌ڵ هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك عبدالله قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی كۆمیته ی‌ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزب له ئورووپا به ده‌ستی به ناو نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت بۆ وتووێژی ئاشتی، شه‌هید كرا. له‌و تیروره ناجوانمێرانه‌یه‌دا دوكتور فازل ره‌سووڵ كوردی عێراقیی مامۆستای زانستگه له‌وییه‌نیش هه‌ر به ده‌ستی ئه‌و تیروریستانه شه هید بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست