کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رسه‌لان بایزی دۆڕاو له‌ کوێیه‌؟!.

Friday, 25/09/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ده‌سته‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریم له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند که‌ حاڵی حازر ئه‌رسه‌لان باییز له‌ ئه‌مه‌ریکایه‌ پێش هاتنی گه‌وره‌ خه‌ڵه‌فاوی کوردان جه‌لال هاتۆته‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ واشنتۆنی پایته‌ختدایه‌..
سه‌رچاوه‌که‌ هۆی هاتنی ئه‌رسه‌لان باییز بۆ کاری دیبلۆماسی یا ووتنه‌وه‌ی موحازه‌ره‌ له‌سه‌ر دۆزی کورد و بینینی گه‌وره‌ به‌رپرسیارانی ئه‌مه‌ریکا نییه‌ ، به‌ڵکو هاتووه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی که‌ له‌ واشنتۆن ده‌خوێنیت کاتێکی خۆش به‌سه‌رببات ، سه‌رچاوه‌که‌ دووپاتی کرده‌وه‌ ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی ئه‌رسه‌لان پێده‌چێت ژنی سێهه‌می بێت ، له‌سه‌ر حسابی گیرفانی خه‌لکی کوردستان هه‌موو خه‌رجییه‌کانی خویندن و مانه‌وه‌ و ژیانی خۆشی له‌سه‌ر بودجه‌ی مه‌کته‌بی رێکخستن که‌ زیاتر له‌ یه‌ک ملێۆن دۆلاره‌ مانگانه‌ خه‌رج ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌که‌ ناوی ئه‌و ژنه‌شی هێناوه‌ به‌ڵام کوردستانپۆست ناوه‌که‌ی شارده‌وه‌ و له‌ کاتی خۆیدا بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی دایێ ووتی: ئه‌و ژنه‌ ئێستا له‌ کۆرسی فێربوونی زمانه‌ و ئینگلیزییه‌که‌شی باش نییه‌ و تێکڕا ئه‌و بڕوانا‌مانه‌ی که‌ له‌ کوردستان له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی و له‌ واشنتۆن له‌ زانکۆ ماسته‌ری زانسته‌ سیاسییه‌کان ده‌خوێنێت، ته‌زویره‌ و ئه‌رسه‌لان به‌ هۆی ده‌سه‌لاتی بۆی ته‌زویرکردووه‌.. سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی زیادکرد که‌ خه‌ڵکی نزیکی ئه‌و ژنه‌ کاتێ پرسیاری خاوه‌ن خیزانی یا مێردی لێ ده‌که‌ن که‌ ئایا هه‌یه‌تی یا نا ،له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: خێزاندار نیم و مه‌کته‌بی رێکخستن خه‌رجییه‌کانم ده‌دات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە