شەرَ شەرَی گەندەڵەكانە
Friday, 20/04/2012, 12:00
رَۆژنامەی هاوڵاتی یەكێك لەو رَۆژنامە باوەرَپێكراوانەیە كە من خۆم رّۆژانە دەیخوێنمەوە. پێش چەند رَۆژێ لەهاوڵاتی بابەتێك سەرنجی رَاكێشام بەناوی مالكی هەرَەشە لە كورد دەكات. بەپەلە وبەپەرۆشەوە بابەتەكەم خوێندەوە بەڵام هیچ هەرَەشەیەكم بۆ كوردی تێدا بەدینەكرد. من لێرە بەرەنگاری لە مالكی ناكەم. مالكی چەند ئەندامێكی گەندەڵی كوردی لەكار لابردووە وهەرەشەی لابردنی هەندێكیتر دەكات. دەستگیركردنی فەرەج حەیدەری كەنوێنەری بەرزانییە هەرَەشە ودژایەتی كورد نییە,پەراوێزكردنی بابەكر زێباری یا دوور خستنی عادل بەرواری كە جاشێكی ئەسڵی وئەنفالچییەكی ناسراوە,هیچ پەوەندی میللەتی كوردی پێوەنییە ئەمە شەرَی كورد وعەرەب نییە ,ئەمە هەرَەشە نییە لەكورد ئەمە شەرَی گەندەڵانە.
ئەو هەراوهوریایەی مەسعود بەرزانی لەگەڵ بەغدایا بەرپایكردووە ئەگەر رَاست بێت یان چەواشە ودرۆ میللەتی كورد هیچ پەیوەنیدییەكی پێوە نییە, ئایا بە ئەمری توركە بۆ خزمەتی توركە یان بۆ بەرژەوەندی خۆی وبنەماڵە بەئێمە چی؟ هەردوولا لەسەر نەوت وفرۆشتنی نەوت ناكۆكیان كەوتۆتە بەینەوە, دوو گرووپی مافیا شەرَبكەن بەئێمە چی؟ ئێمە تەنها تەماشاكەرین. خوا ئەكا سەری یەكیان خوارد.خوا بكا هەردوولایان لەناو بچن. بارمان هەندێ سووكتر دەبێت, كارمان ئاسانتر.
چونكە حەیدەری نوێنەری بەرزانییە, كەواتە رَاستە گەندەڵە وحەقی خۆیەتی زندانیبكرێت. خوا ئەكا هەمو گەندەڵەكان دادگایی وزندانی وشەرمەزار دەكرێن. ئەوا ئاڵا تاڵەبانیش سەرەرَای پەیمانی ئیستراتیجی دەڵیت كە حەیدەری دز وگەندەڵە زۆر زیادەرَۆیی كردووە. ئەو بەتەنها نییە. هەررَۆژێ پەردە لەسەر یەكێ لە گەندەڵە گەورەكان هەڵدەماڵرێت وئاشكرا وشەرمەزار دەبن.
پارتی لەسەر داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل شەرَێكی گەورەی لە گەڵ یەكێتی نیشتمانی نایەوە, ئێستاش دەیەوێت لەگەل بەغدا شەرَ لەسەر نەوت وپارەی نەوت بنێتەوە وكوردستان بسووتێنێت, وێران بكات ولەپێناوی بەرژەوەندی خۆی سەدان لاوی كورد بكات بەقوربانی. ئێمە ئەمە پرۆتستۆ دەكەین, ئەمە شەرَی ئێمە نییە, با سی هەزار فیدائیەكان ببن بۆ شەرَ, هیچ حەقمان بەسەرەوە نییە , شەرَ شەرَی گەندەڵانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست