کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سه‌رداری خاوه‌نی كۆمپانيای نيسان بۆته‌ شه‌ريكی هێرۆ ،نێچيره‌ڤان، به‌رهه‌م سالح و نيهاد بارزانی

Wednesday, 09/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست، په‌يامنێری٢ هه‌ولێر
سه‌ردار نيسان ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ شه‌ريكی عوده‌ی كوری سه‌دام حسین بوو، له‌ بیناكانی جادريه‌ و سالحییە نيشته‌جيبوو، تا واده‌ی كۆتایی هاتنی ڕژێمی به‌عس سه‌ردار خاوه‌نی گروپی كۆمپانياكانی نيسان بوو، پاش نەمانی رژێمی بەعس، ده‌ستی به‌سه‌ر زياتر له‌ ٤٠٠ ملێۆن دۆلاری عوده‌ی سه‌دام دا گرت، خۆی ده‌رباز كرد و ئيستا بۆته‌ شه‌ريكه‌ برای هيرۆی برایم ئەحمەد و كۆمپانيای نۆكان هەروەها لەگەڵ نيچره‌ڤان بارزانی خۆی گرێ داوە، لە دوای نەمانی عودەی، پەیوەندیی لەگەڵ بەرپرس و سەرانی کورددا خۆش کردووە و دەرگای بازرگانییان بۆی کردۆتەوە، بۆیە به‌رهه‌م سالحیش زياتر له‌ ٣٠ هه‌زار دۆنم زه‌وی له‌ چه‌ند شوێنێكی سليمانی بە ناوی كۆمپانيای سه‌رداری نيسان پیداوە، له‌ هه‌ولێريش زياتر له‌ ٥٠ هه‌زار دۆنم له‌ چه‌ند شوێنێكی هه‌ولێر و دهۆك وەرگرتووە، ئەمڕۆ کۆمپانیای نیسان به‌ گه‌وره‌ترين كۆمپانيای هێنانی سه‌ياره‌ی نيسان بەناوبانگە له‌سه‌ر ئاشتی عێراق و هه‌رێم.
ئازاد بیرواريش یەکێکە لە شه‌ريكە بەسەکانی سه‌ردار له‌ سه‌ياره‌ی (رانجدرۆڤه‌ر)ی به‌ريتانی و به‌ پێی وته‌ی نوری سنجاری، زانراوە، کە دكتۆر عزه‌ت مه‌لا عه‌لی بارزانيش به‌ هۆی نێچيره‌ڤان بارزانی يه‌وه‌ پشكی له‌ سه‌دا ١٠ بۆ دياری كراوه‌.
ئه‌وه‌ی زياتر جيگای باسكردنه‌ له‌ پيكاپی نيسان بۆ جوتياران نرخه‌كان له‌لايه‌ن هيرۆ و نێچيره‌ڤان بارزانیيه‌ دادەنرێت به‌ جۆرێك بۆ هه‌ر سه‌ياره‌يه‌ك قازانجی ٢٠٠٠ دۆلار بۆ هيرۆ نێچير دياری كراوە به‌م شيوه‌يه‌ بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و بارزانی ته‌ماح و دزيان گه‌يشتۆتە‌ جه‌سته‌ی جوتيارانی كوردستانيش.
له‌ چه‌ند رۆژی رابردووشدا نيهاد بارزانی لەگەڵ يه‌كێك له‌ شه‌ريكه‌كانی سه‌رداری نيسان گه‌وره‌ترين وه‌رشه‌یان کردۆتەوە، كه‌ نيوه‌ی نيهاد بارزانی بووه‌ هه‌ر بۆيه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی پارتی ئه‌وه‌ نيشاندرا كه‌ نيهاد بارزانی ئه‌و پرۆژه‌يه‌ی كرده‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە