جـههـل ســــــــــــــــازی!
Saturday, 07/02/2009, 12:00
2239 بینراوە
7 / 2 / 2009
مرۆڤ له‌پرۆژه‌ی فیكری و مه‌عریفیدا نابێت زۆر پێداگیری له‌سه‌ر ناو‌و، ناونیشان و، ململانێ، و ده‌مه‌قڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و ده‌ورو به‌ر دابكات. به‌ڵكو به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆ باس و خواسی فیكر تاوتو بكات نه‌ك كینه و ته‌عه‌سوبی حيزبایه‌تی. هه‌تا بۆ ئاین و نه‌ته‌وه‌ش باش نیه چونكه كینه‌و بوغز‌و عه‌سه‌بیه‌ت شت ناشیرین ده‌كات.
ئایه‌تی (وإنّا أو إیّاكُم ڵعَلی هُدیً أو فی ضلالٍ مُبین)) له‌گه‌ڵ ئایه‌تی ((كذلك زیّنّا لكلّ أمّهٍ عملهم)) جوانترین و شكۆدارترین داكۆكیكاره له مافه زه‌وتكراوه‌كان. ڕامالینی بوغز‌و قین و نه‌هێشتنی شۆڤینیه‌ت و عهسهبیهتیشه له هه‌مانكاتدا. گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و تێكچرژان و تێكپرژان و تهشویشاته فیكریانهی له‌ئارا دان، كه هێشتان پروشكی كهستهكهكانیان لێره‌و له‌وێ له وه‌شاندن نه‌وه‌ستاوه به‌تایبه‌ت ئه‌و ململانێ و قه‌یرانه‌ی كه‌وتۆته نێوان قه‌ڵه‌می پڕ ئه‌زموون و قه‌ڵه‌مه تازه بێ ئه‌زموونه‌كان...
ده‌بینین چ كۆست و ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی گه‌وره كه‌وتۆته نێو فیكری قه‌ڵه‌مه بێ ئه‌زموونه پێنهگهیشتووهكان! ناوه‌نده دینی و ده‌زگا حكومی و (مهعریفیهكانمان) نمونه‌ی ناونیشانی ئه‌م باسهیهن: دكتۆرێكی دانا‌و میوان له شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی كراوه‌و تێگه‌یشتوو، زیاتر رووی جه‌هل و ماسكی خه‌ساندنی سه‌ر نێوه‌نده (مهعریفیهكانیان) وه‌لانا تا له‌ئاكامدا مامۆستای كراوه له لائیحه‌ی (صكك الغفران)دا مۆركی (مه‌لعون)یان بۆ به‌ڕادان دا.. سه‌رنجی رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) بده ژماره (355) په‌ره‌گرافی (3) بۆ دڵنیابوون له‌و مۆره! ئیدی مه‌لا مه‌لعون و مه‌لا مولحید بوو به ویسامی شه‌ڕه‌ف بۆ مامۆستای مونفهتیح.....
ئه‌مه جێگای داخه كه به‌دۆخێكی وه‌ها دژوار‌دا ژیانی مه‌عریفیمان ده‌گوزه‌رێنین. ئاخر ئه‌مه جه‌هل سازییه تۆ بێیت عه‌قڵه جوانه‌كان بتۆقێنیت و فیكری به‌رهه‌مدار تیرۆر بكه‌یت و بیری مه‌عریفی گه‌شه‌سه‌ندوو له كۆشش و كۆڕی خه‌بات بوه‌ستێنیت؟؟ باشه ئه‌وانه مرۆڤ نین؟ نامۆ بوونیان به خاك و خه‌ڵك كێ لێی به‌رپرسیاره؟؟ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌سپی زانستیان له‌وان بواران كه تیایدا به‌هره‌مه‌ندن واوه‌تره بۆیه ده‌بێت نامۆ و غه‌ریب بن به ئاو‌و هه‌وای وڵات؟!! ده‌بێت ئه‌م دوو عه‌قڵیه‌ته جێگای حورمه‌ت بن نه‌ك ئازاردانی كه‌رامه‌ت و لێدان له ئینسانیه‌تیان ببێته ئۆقره‌ی دڵ و ده‌روون. گریمان ئه‌وان هه‌ڵه بوون و ــ كه بێگومان مرۆڤ له كه‌موكورتی و بێ خه‌وشی به‌ده‌ر نییه چونكه خودی مرۆڤ موقه‌دده‌س نییه! هه‌تا ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه مرۆڤ یاخود ئینسانی عاریف قهبهسێكی ئیلاهی تێدایه‌و به نوری ئیلاهی ده‌ڕوانی جگه له خورافات و ته‌قوایه‌كی بێ ناوهڕۆك و تهوازوعێكی خوزهعبهلاتی و ساردوسڕانه هیچی دیكه نییه ــ شتگه‌لی پێچه‌وانه‌ی بیر‌و دیدو (موعته‌قه‌دات)ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان گوتووه و له‌وه‌ته‌ری خه‌ته‌ری كه‌لتورو توراسیان داوه و كۆمه‌ڵێك شتیان به‌یان كردووه، ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌یان ئازار داوه به بۆچوونه‌كانیان! باشه ده‌كرێت ئه‌مانه ببنه پاساو بۆ تیرۆر‌و تۆقاندن؟! ئینجا له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كان وه‌ك كه‌رسته بكرێنه ڕێكلامكردن بۆ هاندانی نه‌خوێنده‌واره (ئیمان) لاوازه‌كان تا له‌به‌ینیان ببه‌ن و چرای فیكریان بكوژێننه‌وه؟؟؟!!!
ده‌ی خۆ ئه‌وان بۆ ئێمه له‌مه‌دا ڕابه‌رو پێشه‌واو پێشه‌نگ نین تا به‌رببینه گیانیان و، كه‌ڕامه‌تیان بشكێنین؟ بیریشمان نه‌چێت مه‌عریفه‌ی مهحدودو سه‌قافه‌ی زه‌عیف و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كۆپیكراوی كه‌ڵه‌كه‌بوو به مه‌عاریفی مه‌ندبوو له وێستگه‌كانی تاریخ زۆر جار مرۆڤگه‌لی بیرمه‌ندو ئاوه‌ز به‌رزو ئازای خستۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ و ته‌نانه‌ت كوشتنیش!! ئێستاش به‌هه‌مان نه‌زم و ئاواز، زاتهكان ده‌خرێنه سه‌ر دووڕێیانی مه‌رگ و نامۆبوون له‌به‌رده‌م ترادسیۆن و موعته‌قه‌داتی كۆمه‌ڵگه؟! كه‌واته ئه‌م پێودانگ و مهحهكانه هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ن، ده‌زگا حكومی و مه‌عریفی و نێوه‌نده مهدهنیهكانمان تێی كه‌وتوون بۆ پێناسه‌و تێخوێندنه‌وه بۆ ئه‌وی دیكه..
وه‌ك له‌پێشدا گوتم، گه‌ر سه‌رنجی وردی ئه‌م ته‌شویش و جه‌نگه به‌ناهه‌ق ڕاگه‌یه‌نراوانه‌ی دوێنێ و ئیمڕۆو ئاینده بده‌ین، ده‌بینین چ كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی جه‌هل سازی فهراههمهاتووه بۆ ئیستیهلاك كردن و لێدان له ته‌نمیه‌ی فیكر‌و مههاراتی عه‌قڵ و تاقاتی به‌شه‌ری، له گشت كایه و دام و ده‌زگا مه‌عریفیه‌كان دا..
هه‌ندێ له‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه بوونه‌ته رۆبۆتی ڕووت به چه‌شنێ ته‌نها به‌كۆنترۆلی كه‌ته‌لۆك كراوی چه‌قبه‌ستوی بلۆك كرا‌و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن!! له‌سه‌ر ئه‌م هێله ده‌جولێن و زاده‌ی بیر‌و بۆچوونیان پێل ده‌كه‌ن. پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان خه‌وتنه له‌باوه‌شی نه‌قل بێ مۆتۆری عه‌قڵ! ئه‌مه ده‌یده‌ن و دیدو بیری ئه‌وان كه‌سانه‌یه كه نازانن خودی نه‌قل په‌یامێكه بۆ فه‌عالیه‌تی فیكر‌و ئیعمالكردنی عه‌قڵ..
بێگومان ئه‌مانه زۆر به توندی گیرۆده‌ی قه‌له‌ق هاتوون و، شۆك داماوی سهدهماتی ڕۆحین. نهجمهو نیشانی (شانیان) شاڕاتی بوغز‌و قین و كۆیلایه‌تییه. بهلوهرهی شه‌ڕو ئاوازی مردن و گه‌رمكردنی بازاڕی نه‌خوێنده‌واری و نای ژه‌نی جه‌هلیش په‌یام!! خووی نهێنییان به فڕێدانی حیقد و حه‌سه‌د خاڵی ده‌كه‌نه‌وه و...تد. ئه‌مانه‌و نمونهكانیان كه‌سانی بیر ته‌سك و ته‌مه‌ن (مه‌به‌ستم ته‌مه‌نی فیكره) كورتن. په‌روه‌رده‌ی تاریخ و دیلی توڕاسێكن ــ مه‌به‌ستم له ته‌واوی ئه‌و توراسه‌یه كه هه‌شتا له سه‌تای پێچه‌وانه‌ی هێله گشتی و پره‌نسیپه‌كانی قورئانه ــ كه له‌دووباره كردنه‌وه‌ی فیكری كۆپیكراوو، مه‌عریفه‌ی فیقهی ژێر ناوك و بازنه وه‌ستاوه‌كانی هیچی دیكه به‌رهه‌م ناهێنن. وه‌ك شۆڕه‌بی به‌نێو تونێله‌كانی مێژوودا شۆڕ بوونه‌ته‌وه‌و، كۆششی عه‌قڵیان به به‌هاراتی به‌سه‌رچوو ئه‌رشیف ده‌كه‌ن. مایلی ڕووی سیمای ده‌وروبه‌ریش به‌هه‌مان (به‌هارات) گوڵاو پرژێن ده‌كه‌ن؟؟؟
ئه‌مانه جه‌هلی موڕهككهب، مه‌ره‌كه‌بی نێو قهڵهمهكانیانه بۆیه كه شت هه‌ڵده‌ڕژن، ڕق و كینه زمانی نووسینه. پێموایه گریمان گه‌لێكی گرینگ له به‌رده‌م ئه‌م نهفسیهتانه داهه‌یه بۆ ئاراسته‌كردنی ئاستی فیكری و ڕۆشنبیری و مهعریفیهكهیان بۆ ده‌روازه‌ی قۆناغێكی رادیكاڵترو مه‌ده‌نیانه‌تر، ئه‌ویش به هه‌وڵدان و تێكۆشانێكی زۆری بێ پسانه‌وه و، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر دیراسه و لێكۆڵینه‌وه‌ی قووڵ و فراوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مه‌عریفی و فیكری و فه‌لسه‌فی به تواندنه‌وه‌ی خۆیان و شێلانی شیله‌ی زیهنیان له‌ناو مه‌زنییه‌تی قورئان. ئیدی بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌مومژی كۆیلایه‌تی و شانازی كردن به سهرشێتایهتی و ڕێبه‌رییه‌تی جه‌هل! ده‌بێت ئه‌م گریمانانه له‌به‌رچاو بگیرێن و مه‌شقی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌گینا تیرۆر‌و تۆقین و نه‌خوێنده‌واری ده‌بێته فۆرمی قیامه‌تیان و ماڵوێرانی بۆیان ((اقرأ كتابك! كفی بنفسك الیوم علیك حسیبا)) لێره‌وه تێگه‌یشتن له ئه‌وی دیكه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ زات و موحاسه‌به‌ی زات ده‌بێته سه‌ره‌تا بۆ تێگه‌یشتن له ((انما بغیكم علی انفسكم))!! به‌ڵێ نمونه‌ی ئه‌وانه وه‌ك كه‌سێك وایه كه‌خۆی له ڤاركۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا بزركردبێت، نه‌زانێت كه زیاد له شه‌خسییه‌تی (ئه‌وی) هه‌ڵگرتووه! ئه‌و كه‌سه له‌جیاتی سه‌رجه‌م كایه‌و ڕایه‌له‌كانی نێو ئه‌م (شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌یه) هاتووه به‌مێشكی ئه‌وان و چاوی ئه‌وانه‌وه بیر ده‌كاته‌وه، ده‌ڕوانێت، ده‌خوێنێت، ده‌ڕێژێت، ئیدی خۆی له‌ناو كه‌سێتی ئه‌واندا بزر ده‌كات و، ئه‌وانیش له‌نێو كه‌سێتی خۆیدا ون ده‌كات؟ كه‌واته دۆزینه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته‌كان له‌هاتنه گۆی ناوه‌وه‌ی خودی كه‌سه‌كه دایه به‌رامبه‌ر بێده‌نگی گه‌ردون (كتێبی مهشهود) و، تۆخبوونه‌وه‌ی فیكری سه‌ماحه‌ت و هه‌نگاوی ڕه‌حمه‌ت له ده‌فته‌ری عه‌قڵدا خۆی پێناس بكات و، تۆكمه‌بوونی ڕه‌هه‌نده‌كانی (كتێبی مهقروء)یش له نازی ڕاز‌و نیاز دا ریازه بكات..
بێگومان نوێگه‌ری بێ ئه‌زمونگه‌ری نایه‌ته كایه‌وه هه‌رگیز به‌ڵام ئالییه‌ته‌كانی عه‌قڵ و زیهن، له‌گه‌ڵ مكوڕ بوون و ویست سازی كه دوو فاكته‌ری گرینگن بۆ نوێگه‌ری و ستاك كردنی ئه‌زموونێكی پڕ به‌ها بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌مومژی جه‌هلی مرۆڤه‌كانی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌می پڕ له حه‌یف و فه‌رووی زه‌یف! ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم له‌م ساته وه‌خته‌دا نغرۆ بوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌یه به‌خۆی و سه‌رجه‌م كایه‌و ڕایه‌له‌كانی ناوی به‌ده‌ریای (جه‌هلی خۆشنوود) دا كه كاڵای فیكره‌كانی لێوانلێوه به قه‌د باڵای ئه‌و خۆشنوودیهدا. ئیدی تاكه‌ی ژیان له نێو په‌ڕه‌كانی تاریخ و هاتوچوون به‌نێو تونێله‌كانی توڕاسدا بكه‌ینه سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ ئه‌وی دیكه‌ی له من جیا؟؟ كاره‌ساتی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه كه له‌وێوه تێخوێندنه‌وه بۆ ئاینده بكه‌یت؟؟ پێناسه‌كردنی چه‌مكه‌كان به دیدگای مێژوو ، و كۆپی كردنه‌وه‌ی توراس به‌و هه‌موو فۆڕمه شێلوه له‌م سه‌رده‌مه‌ی عه‌وله‌مه‌دا تێكشكانی جه‌وهه‌ری ئینسانیه‌ت و لێدانه له فیكر‌و ئیجتیهاد به‌هه‌موو ماناكانییه‌وه. قه‌تیس بوونی عه‌قڵه له بازنه‌كانی دۆگما‌و خه‌ساندنی توخمه‌كانی تهرهقیبوونیهتی. ئاخر دووجار كۆیله‌یی بوون واته چێژ وه‌رگرتن له جه‌هل و شانازیكردن به ئالیه‌ته‌كانی!!
پیشه‌ی دكتۆر‌و داناكان به درێژایی میژوو تهشخیسكردنی نه‌خۆشییه‌كان بووه كه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا پێشڤه‌چوونی فیكر‌و جولانی زیهن و شكاندنی قوفڵه بهستهڵهكبووهكانی سه‌ر عه‌قڵه له تابلۆی تاریخ‌دا. كه‌واته تهشخیسكردنی نه‌خۆشی پێش چاره‌سه‌ری پیشه‌ی حه‌كیم و دكتۆرانه له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌رسكردنیان قورس و ئه‌سته‌مه چونكه جگه لهپاشخانێكی خاپورو تهراكومێكی كۆپیكراوی به‌سه‌رچووی هیچ له‌ده‌ست نه‌هاتوو چیدیكه له‌هه‌گبه‌ی جه‌هلی خۆشنوود! دانیه له دونیای هاوچه‌رخی نه‌خوێنده‌وارانی بێ ئه‌زموونی كورد؟!
ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه جه‌هل ئیمڕۆ بازاڕی له هه‌موو بازاڕه‌كان گه‌رمتره له‌ناو دام‌و ده‌ستگه‌كانی حكومه‌تی مه‌ڵبه‌ند و لق دا!! بۆیه بچوكترین هه‌نگاوی فیكر‌و جولانه‌وه‌ی عه‌قڵ له ساحه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندی جه‌هلدا ده‌چێته خانه‌ی خه‌ته‌ر و خیانه‌ت و خهڵافاوی بوون...!!!
به كورتی، گه‌ر سه‌رنجی ژیان بده‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت مرۆڤه‌كان به‌سه‌ر چه‌ند هێلێكی ستووناوی دابه‌شكراون: هه‌یانه بیر ده‌كاته‌وه به‌ر له‌قسه‌كردن. ئه‌مه مرۆڤی ژیر‌و هۆشمه‌ندی پێ ده‌گوترێت. هه‌یانه له‌دووای قسه‌كردن بیر دكاته‌وه. ئه‌مه مرۆڤی بێئاگاو غافڵه. هه‌شه سهربهههشه ــ واته بێ بیركردنه‌وه ــ هه‌ر ده‌فه‌رمووێت و ده‌فه‌رمووێت: ده‌كه‌وێته نێزه‌ی ئه‌م و ئه‌و، بێ گوێدانه داینه‌مۆی عه‌قڵ كه زیهنه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه له ڕیزبه‌ندی مرۆڤه گه‌مژه‌كان دێته ژماركردن.. ئیدی گرفتی مرۆڤی گه‌مژه‌ش هه‌ر ئه‌وه نییه كه بێ بیركردنه‌وه و تێڕامان شت بفه‌رمووێت و بڵێت ـ نا ـ به‌ڵكو گرفته‌كه ئه‌وه‌یه كینه‌و درۆ‌و بوختان ببێته زنجیره‌ی فه‌رمووده‌كان! له پاشان ئه‌م فه‌رموودانه ببنه كه‌لتوور، ئه‌وسا به‌موو له‌م كه‌لتووره‌ی فه‌رموودانه لابده‌یت واوه‌یلا!!! لێره‌دا هێلی سوور! سنووری فراوان ده‌بێت و تێرمی تهكفیرو خهڵافاوی بوونیش ده‌بێته فۆرمی گران بۆ ئه‌وان كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ریفۆرم و چاكسازی بكه‌نه دروشمی ژین و دینیان. ئه‌مه چۆن تراژیدیایه‌كه جه‌هل ڕاحه‌ت بدات به‌خاوه‌نه‌كه‌ی!؟ له‌ولا لاف و گه‌زاف بۆ پێشكه‌وتن و مه‌ده‌نیه‌ت لێ ده‌ده‌ن، له ژێره‌وه‌ش ته‌نزیر ده‌كه‌ن بۆ جه‌هل و نه‌فامییه‌ت! ئه‌مه كوێی ئیجتیهادو كارۆكتیڤی عه‌قڵه؟؟؟
ئه‌مه مه‌رگه‌ساته! وه‌گه‌ڕخستنی كارگه‌ی ئینتاجی جه‌هله به‌هه‌موو پێوه‌رێك و، هێنانه‌كایه‌ی كه‌ش و هه‌وایه‌كی تۆقێنهرو، زه‌نگێكی پڕ مه‌ترسیشه بۆ سه‌ر به‌رهه‌مه فیكری و توانسته زانستییه‌كان له ئاینده دا.
كاتێ درۆ، كینه، سادی بوون ده‌بن به‌كه‌لتوور، خوڕافاتیش له‌به‌رگی قودسییهتدا خۆی نماو به‌یان كرد، ڕووگه‌ی عه‌قڵیش به‌ره‌و جه‌هل وه‌رچه‌رخا، ئه‌وه ڕووداوگه‌لێكی تڕاژیدی و پڕ خه‌فه‌تبار خۆیان ده‌كه‌نه سنووری سێبه‌ری سه‌ری عه‌قڵه سهردارهكان؟! بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م بهزمهساتهش هه‌میشه درێژه به كه‌شتی خوڕافات ده‌درێت! ئه‌مه‌ش جه‌هل سازیی و هونه‌ری خهساندنه بۆ لێدان له ڕابردوو داهاتوو به توراس و (ته‌ور و داس)ی با بردوو به‌هه‌ردوو سه‌ره توندڕهوییهكهیهوه، ڕاست چه‌پ!
ده‌گێڕنه‌وه له‌نێوان هه‌ق و باتڵ‌دا وتووێژێك سه‌رهه‌ڵده‌دات.
باتڵ له‌گه‌ڵ هه‌قدا ده‌كه‌ونه گفتوگۆ به‌ڕێگه‌وه، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاو باتڵ به هه‌ق ده‌ڵێت: له‌تۆ سه‌ر بڵند ترم. هه‌قیش ده‌ڵێت: له‌تۆ خۆڕاگر ترم. باتڵ درێژه ده‌دات: له‌تۆ به‌هێز ترم. هه‌ق: له‌تۆ پش درێژترو به تهمهنترم. باتڵ بهشانازییهكهوه ده‌ڵێت: خۆشگوزه‌ران و به‌تواناكان له‌گه‌ڵ منن. هه‌قیش ئه‌م ئایه‌ته‌ی كرده وه‌ڵام: ((وكذلك جعلنا فی كل قریة أكابر مجرمیها لیمكروا فیها وما یمكرون إلاّ بأنفسهم وما یشعرون)).
ئه‌مجاره باتڵ هه‌ڕه‌شه‌ی كرد‌و گوتی: ده‌توانم ئیستا بتكوژم! وه‌ڵامی هه‌ق: به‌ڵام وهچهكانم تۆڵه ده‌سه‌ننه‌وه (ولو بعد حین).. ئیدی من له‌پێشدا به ئایه‌تێك تیشكم خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌س بۆی نییه هه‌قیقه‌ت قۆرخ بكات و ڕووی هه‌ق به‌لای خۆیدا وه‌رچه‌رخێنێت به‌ڵام زۆر جار هێنانه‌وه‌ی نموونه‌كان پێوه‌ره‌كان سهنگتر ده‌كات. چێژی مه‌عریفه‌ت زووتر به عه‌قڵ ده‌گه‌یه‌نێت و، مه‌تڵه‌بی بۆچوون و مه‌تڕه‌ح و تێخوێندنهوهكانیش روونترو پۆزه‌تیڤانه‌تر خۆی ئاراسته‌ی تروسكان ده‌كات..
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێویسته مرۆڤ هه‌وڵبدات له‌هه‌موو خه‌ڵك باشتر بێت، كهنارگیربێت و خۆی له ناڕه‌وا ببوێرێت، هه‌ق بكات به‌دۆست و هاوه‌ڵ چونكه چاكترینی خه‌ڵك ئه‌و كه‌سه‌یه كاتێك شتێكی پێ ده‌به‌خشرێت سوپاسگوزار بێت كه توڕه‌و تاقیشكرایهوه به‌هه‌مان شێوه پش درێژ‌و خۆ ڕاگر بێت. له‌كاتی بوونی هێزو ده‌سه‌ڵاتیشدا میهره‌بان و به‌خشنده‌یی بنوێنێت. له هه‌ڵه‌شدا داوای به‌خشین بكات. ئه‌مه‌یه سوننه‌تی ژیان، ژین سـازان...