بۆستۆن و کۆشکوربایفهکانی کوردستان
Saturday, 12/02/2011, 12:00
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان 29.01.2011، که‌خۆی له حه‌وت خاڵدا فۆرمولهکردبوو، ناخه ڕاسته‌قینه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هێنایه قسه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه و وه‌ڵامه ترسناکه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ئیتر هیچ گومانێک نه‌ما له‌وه‌ی ئه‌م دوو زلحیزبه به‌درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتیان ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دیموکراسی و بیروڕای ئازاد گووتوویانه ته‌نها چاوبهسێک بووه بۆ له‌خشته‌بردنی خه‌ڵک و شه‌رعیه‌تدان به‌مانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و وه‌ڵامه ئه‌وه‌شی پێگووتین، ئاستی تیفکرین و تێگه‌یشتنی ئه‌و دوو زلحیزبه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر کام سه‌رچاوه‌ی ئایدۆلۆژی شکسخواردووی به‌سه‌رچووی سه‌ده‌کانی ڕابردوو.
ئه‌و دوو به‌یاننامه دیالۆگێکی نێوان دوو کاراکته‌ری یه‌کێک له ڕۆمانه‌کانی جه‌نگیز ئایتماتۆڤ به‌ناوی "خه‌ونه‌کانی دێڵه گورگ" بیرهێنامه‌وه، که ئاوا ده‌ستپێده‌کات:
بۆستۆن یه‌کێکه له‌گه‌نجه دێرینه‌کانی سه‌رده‌می خۆی، که به‌کاری مه‌ڕو ماڵاته‌وه سه‌رقاڵه‌و زۆر که‌سێکی بڕوابه‌خۆو کارکه‌ره، ڕۆژێک بانگی ده‌که‌ن بۆ کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی حیزب، ئه‌ویش باسی گرفته‌کانی خۆیان ده‌کات و ده‌ڵێت: (هه‌رکه‌سێک ده‌بێت هه‌ست به‌وه بکات له کاره‌که‌ی خۆی ئازاده، ده‌بێ قازانجی تایبه‌تی تا ئه‌و جێگایه‌ی کار ناکاته سه‌ر گشتی له‌به‌رچاو بگیرێت، ڕۆژانه‌و دهسههق له‌گه‌ڵ کار بگونجێ، ده‌بێت شوانه‌کان و خێزانه‌کانیان یارمه‌تی بدرێن، ڕێگایه‌کی تر بۆ چاککردنی کاروبار نییه).
کۆشکوربایف ی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب به‌شێوه‌یه‌ک توشی هیستریا ده‌بێت، به‌رده‌وام نائاگاهی قسه‌کانی بۆستۆن له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌ڵێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ک لێی ده‌ڕوانێ وه‌ک یه‌کێک بێت له ده‌ره‌به‌گه‌کان، جۆرێکی تازه‌ی دژه شۆڕشه، ده‌بێت بۆ شوێنێکی دی دوور بخرێته‌وه، تا که‌سی تر له‌م قسانه‌ی ئه‌و نه‌کاته‌وه،
(کۆشکوربایف، ده‌ڵێت: هاوڕێ بۆستۆن، تۆ به‌م پێشنیازه تازه تۆوی دووبه‌ره‌کی و کوده‌تا به هه‌موو جێگایه‌ک ده‌گه‌یه‌نیت، یاسا‌و ده‌ستوری سۆشیالیستی هه‌موو شتێکی دیاری کردووه، یه‌ک خاڵ پاش و پێش ناکرێ، به‌ڵام تۆ حه‌زده‌که‌یت هه‌موو شتێک تێک بده‌یت، تۆ ده‌ته‌وێت له‌قه له چاره‌نووسی مێژوو بده‌یت، سۆشیالیزم سه‌رنگون بکه‌یت و هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕشی ئێمه به‌ربا بده‌یت ...تد).
ئه‌م دیالۆگه کورته‌ی ناو ڕۆمانێکی 318لاپه‌ڕه‌یی، که له‌سه‌ر بونیادێکی قوڵی ڕه‌خنه‌یی له‌سته‌مکاری سۆسیالیزمه‌که‌ی ستالین نووسراوه، ڕێکوڕاست له‌هه‌ردوو به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان و یه‌کێتی وپارتی ده‌چێت، ئه‌و باسی چاکسازی و نه‌بوونی داد‌و گه‌نده‌ڵی ده‌کات ئه‌وانیش وه‌ک کۆشکوربایف ته‌نها ئه‌و قسانه‌ی ناو مێشکی خۆیان ده‌که‌ن و وه‌ڵامه‌که‌یان هیچ په‌یوه‌ندی به داواکارییه‌کانی ئه‌وانه‌وه نییه. له ڕوویه‌کی تره‌وه ئه‌و وه‌ڵامه ڕه‌نگه به‌سبێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین، تیڕوانین و عه‌قڵییه‌تی سیاسی ئێمه هێشتا له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌کانی ڕابردوودا چه‌قی به‌ستووه‌و ئه‌وانه‌ی هێشتا مه‌ستی ئه‌م جۆره ئایۆلۆژییهته به‌رینه‌داون ده‌یانه‌وێت شکسته‌کانی خۆیان له‌سه‌ر ملی که‌سانی تر ساغ بکه‌نه‌وه، ئه‌و دیالۆگه کورته ناسنامه‌ی نووسه‌رانی به‌یاننامه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانمان به شێوه‌یه‌ک بۆ ده‌دۆزێته‌وه خه‌تی کۆشکوربایفی تیابدۆزینهوه. که‌سێکی وه‌ک بۆستۆن، که هه‌م شوانکارهیهو هه‌م جوتیارێکی کارامه‌یه له‌کاره‌که‌ی خۆیدا، به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌کانی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌یه، که‌نابێت پیاوانی حیزب بڕیار له‌سه‌رکاره‌کانی ئه‌وان بده‌ن، چونکه ئه‌وان خۆیان ده‌زانن کاره‌کان چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت و چۆن ده‌توانن به‌رهه‌می زیاتر به‌رهه‌مبهێنن، نه‌ک پیاوانی حیزب، که له‌پشتی مێزه‌کانه‌وه دانیشتوون و له چاوی به‌یاننامه‌کانی حیزبه‌وه له دونیا ده‌ڕوانن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووده‌دات به‌ته‌نها مه‌سه‌له‌ی نان و بێ‌کاری نییه، چونکه نه‌بوونی نان و بێ‌کاری بۆ خۆی ده‌رئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکارییه، ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی دادی کۆمه‌ڵایه‌تییه، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته کۆنه سته‌مکاره نه‌گۆڕه‌یه ووڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵاتی نابود کرد. زۆرێک له ووڵاتانی خۆرهه‌ڵات به‌رهه‌می ئه‌م جۆره ئایدۆلۆژییهن و له منداڵدانی ئه‌ودا گه‌وره‌بوون وه‌ک حیزبی به‌عس، که هه‌ڵگری دروشمی (یه‌کێتی، ئازادی و سۆسیالیستی) بوو، که‌چی له پراکتیکدا فاشیزمی به شاگرد ڕانه‌ده‌گرت، ئه‌مه وانه‌ی مێژووین بۆ ئه‌وانه‌ی پێیانوابێت چیتر ده‌توانن به‌دروشمی گه‌وره و زه‌بروزه‌نگ خه‌ڵک له‌خشته به‌رن و بێدهنگیکهن، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو تاکه سه‌رچاوه به‌ته‌نها میدیای حیزبه‌کان بێت و خه‌ڵک جگه له گوێگرتن له‌وان نه‌توانێت ڕاستییه‌کان وه‌ک خۆی ببیستێت.
یه‌کێتی و پارتی تائێستا به‌م ئایدۆلۆژییه به‌سه‌رچووه بیرده‌که‌نه‌وه، هه‌میشه گووتوومه عه‌قڵی ئه‌م دوو حیزبه قه‌ت ناتوانێت گه‌شه بکات تا خۆی فۆرمات نه‌کاته‌وه، هه‌ربۆیه سه‌د ساڵی تر باسی هه‌رێمی کوردستان بکه هه‌ر ده‌ڵێن: ساوایه، چونکه عه‌قڵی خۆیان گه‌شه‌ی نه‌کردووه، هێشتا به هه‌مان عه‌قل بیرده‌که‌نه‌وه، که چل ساڵ پێش ئێستا له‌شاخ بوون. من داخم ئه‌چێت، له ئه‌وروپا کاتێک که‌سێک ده‌چێته ساڵه‌وه پێی ده‌ڵێن کامڵ بووه‌و پێویسته مرۆڤه کامڵه‌کان ڕاوێژیان پێبکرێت و گوێیان لێبگیرێت، که‌چی لای ئێمه ده‌ڵین: گوناحه پیربووه خه‌ڵه‌فاوه، ئاخر به‌ڕاست له‌کوێی ئه‌م دونیادا چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌دریته ده‌ست پیاوه خه‌ڵه‌فاوه‌کان، ئه‌و پیاوه خهڵهفاوانهی هه‌ندێکیان له ئه‌وروپا له‌به‌ر خه‌ڵه‌فاوی و تێکچوونی ده‌روونییه‌وه خانه‌نشین کراون. کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه خه‌ڵکانێک به حیساب نیو سه‌ده له‌ناو سیاسه‌تدا کاری کردووه تا ئێستا خه‌باتی سیاسی/چه‌کداری و شۆڕش له‌یه‌کتر جیاناکاته‌وه تا ئێستا نازانێت پێناسه‌یه‌کی زانستی بۆ سیاسه‌تی حیزبه‌که‌ی بکات، ناتوانێت بێ پرسی سه‌رۆکه‌که‌ی ڕسته‌یه‌ک بڵێت، له مێژووی په‌نجا ساڵی ناو سیاسه‌ت ته‌نها ئه‌م ڕسته فێربوون "ئێمه شۆڕشمان بۆ ئه‌م ڕۆژه کردووه ئێمه خوێنمان داوه، بۆیه قبوڵ ناکه‌ین که‌س لێمان تێک بدات"، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش به‌م عه‌قڵیه‌ته له شۆڕس بنواڕین ئه‌وا ده‌بێت شۆڕس جۆرێک مافیاگه‌رایی بێت، که گروپێک پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پارێزگاریکردن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵکی هه‌ژار، به‌ڵام له ڕاستیدا شۆڕش چه‌مکێکی پیرۆزه به‌خه‌ڵکی نابودو بچوک ناکرێت، شۆڕش هه‌ڵته‌کاندنی سیسته‌مێکی کۆنه له‌ڕه‌گ و ڕیشه‌وه، نه‌ک مه‌زادخانه‌ی سیاسه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌کردن به ماف و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت، به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی چه‌کداری کورد، که‌ناویان ناوه شۆڕش هه‌میشه مامه‌ڵه به کێشه‌ی کورده‌وه کراوه‌و به شۆڕش به ئێمه فرۆشراوه، له نیوسهدهی ڕابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ وته‌ی سیاسییهکم بۆ نادۆزیته‌وه بۆ جارێک باسی له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کورد کردبێت (مه‌به‌ستم باشووری کوردستانه) هه‌میشه چاویان له‌به‌غداد بووه بۆ ئه‌وه‌ی گڵۆپی سه‌وزی دانوستاندیان بۆ هه‌ڵبکات و وه‌ک شاعیرێک ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر هێلکه‌ی ئۆتۆنۆمی کڕ بکه‌ون". ئه‌وانه‌ی هه‌میشه شۆڕش و شۆڕشگێڕی ئه‌مڕۆ به ئێمه ده‌فرۆشنه‌وه، ته‌نانه‌ت باسکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌م سه‌رده‌مه‌دا به "خه‌ونی شاعیرانه" ناو ده‌به‌ن ، که ده‌توانم بڵێم: سه‌رده‌می نوێی درووستبوونی ده‌وڵه‌ته نوێکانه، ئینجا ئه‌و ئه‌مه به‌خه‌ونی شاعیرانه ده‌زانێت و ئه‌و مافه‌شمان به ڕه‌وا پێنابینێت، که‌چی باسی دزی گه‌نده‌ڵی و نایاسایی و خزمگهرایی و سته‌م دێته پێشه‌وه ئه‌م ده‌ستکه‌وته مه‌زنه به‌ده‌ستکه‌وتی شۆڕش ده‌زانن و دیسانه‌وه ده‌هۆڵه کۆنه‌که ده‌گرن به‌ده‌سته‌وه بۆ لێدانی و خه‌ڵکانیش به نۆکه‌ری بێگانه، ده‌ستی ده‌ره‌کی و خۆفرۆشتن تاوانبار ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان دوای ڕاپه‌ڕین ده‌بابه‌کانی به‌عسیان هێنابێته سه‌ر په‌رله‌مانه کۆرپه‌که! پێم خۆشه به‌کورتیش بێت باسی ئه‌م ده‌سکه‌وته جوانه بکه‌م، که ئه‌وان شانازی پێوه ده‌که‌ن، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مان بێن زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌ی، که ئه‌مان ناویان ناوه جێناکۆکه‌کان زۆرینه کورد بوون، له‌سه‌رده‌می به‌عسدا کورد له جه‌له‌ولا دوو هێنده‌ی ئه‌مڕۆ بووه، ئه‌وه که‌س هه‌ر ناوێرێت باسی شاره‌کانی به‌دره،جهساد و قه‌زانییه بکات ده‌بێت ئێستا کوردی تێدا مابن!. که‌رکوک له‌سایه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مان و له‌ژێر په‌رچه‌می ماده‌ی 140 ی خوالێخۆشبوو وا خه‌ریکه ته‌تریک و ته‌عریب ده‌کرێت، له‌سایه‌ی ئه‌زمونه جوانه‌که‌ی ئه‌مانه کوردستان ڕۆژ به ڕۆژ ده‌چێته ئاو، گه‌لانی تر سه‌رقاڵی ڕیفهراندۆنم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌مانیش سه‌رقاڵی دروستکرندهوهی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالین و به شانازیشه‌وه باسی ده‌که‌ن. ئه‌ی که‌واته سه‌رۆک ئه‌وه‌نده دانا‌و لێهاتووه‌و ئه‌ندازیارێکی سه‌رکه‌وتووه له بنیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تدا هه‌وڵێک بۆ نه‌ته‌وه کڵۆڵه‌که‌ی بۆ نادات، یان ته‌ڵاقیان خواردووه هه‌تا ماون دژی سه‌ربه‌خۆی کوردستان بن و به خه‌ونی شاعیرانه‌ی بزانن.
له شۆڕشی فه‌ره‌نسیدا پیاوێکی شۆڕشگێڕی وه‌ک گیۆرگ دانتۆن، که ده‌یگووت: "نابێت نیشتیمانی باوکمان بخه‌ینه ژێر پێڵاوه‌کانمان" له‌لایه‌ن خوێنڕێژێکی وه‌ک ڕۆبهسپێرهوه سه‌ری په‌ڕێندرا، به‌ڵام ته‌مه‌نی ئه‌م شۆڕشگێڕه، که ده‌یویست ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕشی فه‌ره‌نسی به‌و ئاراسته‌دا ببات خۆی ده‌یه‌وێت، له شه‌ش هه‌فته‌دا شه‌ش هه‌زار که‌سی به بیانووی دژه شۆڕش،ده‌ستی ده‌ره‌کی خیانه‌تکار کوشت، دوای دوو مانگ له سه‌رپه‌ڕاندنی دانتۆن، شۆڕشگێڕه‌کان تێگه‌یشتن ئه‌مه چ مه‌ترسییه‌کی بۆ سه‌ر شۆڕش هه‌یه گرتیان و سه‌ریان په‌ڕاند، بۆیه من هه‌رچه‌ند سه‌یری ئه‌م سه‌رکردانه ده‌که‌م ئه‌و وێنه ترسناکه‌ی ڕۆبهسپێرم دێته یاد، که چۆن هه‌رکه‌سێک له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نه‌بێت ده‌که‌وێته به‌ر ڕه‌حمه‌تی مه‌قسه‌ڵه‌که‌یان.
لێره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سهربهیاننامهکهو ده‌سکه‌وته جوانه‌کانی ئه‌م دوو زلحیزبه، که که‌س ناوێرێت پێیان بڵێت: قوربان پشتی چاوتان برۆیه، له ده‌روونناسیدا ده‌ڵێن: هه‌رکه‌سێک زۆر درۆ بکات، ئیتر پاش ماوه‌یه‌ک خۆی بڕوا به درۆکانی ده‌کات، ئه‌م دوو زلحیزبه ئێستا له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌ژین، بۆیه چیتر ناتوانن گوێیان له‌شتێکی تازه بێت به گوێی ئه‌وان نا ئاشنا بێت، زمانێکی تر له ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتی ئه‌وان ده‌چێته خانه‌ی کوده‌تاو خیانه‌تکردن له‌شۆڕش. ئه‌و وه‌ڵامه حازربهدهستهی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، که به ئاسانی مرۆڤ هه‌ڵچوونی ده‌روونیی و کینه‌یه‌کی پێشوه‌ختی پێوه دیاره به هه‌موو لایه‌کی سه‌لماند، له‌و ووڵاته‌دا که‌س مافی داواکردنی هیچ شتێکی نییه ئه‌گه‌ر له‌به‌رنامه‌ی ئه‌واندا نه‌بێت، هه‌ر شتێک ئه‌وان داهێنه‌ری نه‌بن، ئه‌گه‌ر به‌که‌ڵکیش بێت سه‌نگه‌ری لێده‌گرن و ده‌که‌ونه دژایه‌تیکردنی، ئه‌وان ده‌بێت بڕیار بده‌ن کاره‌با چاکبکرێت یان نا، خه‌ڵک مافی داواکردنی کاره‌باو خۆشگوزه‌رانی نییه. له‌کاتێکدا دابینکردنی کاره‌با یه‌کێکه له‌کارو ئه‌رکه بناغه‌ییه‌کانی هه‌ر حکومه‌تێکی فه‌رمانڕه‌وا له‌هه‌ر جێگایه‌کی ئه‌م دونیادا بێت، بڕوا ناکه‌م هیچ گه‌لێک هه‌بێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا هێنده‌ی گه‌لی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبانه‌دا سه‌بری هه‌بووه هه‌بێت، من ته‌حه‌دا ده‌که‌م له‌م سهرزهمیدا ووڵاتێکم بۆ بدۆزنه‌وه نه‌ک 19 ساڵ 19 کاتژمێڕ به‌بێ هۆیه‌کی دیاریکراو کاره‌بای ببڕدرێت یان نه‌درێت و خه‌ڵک قبوڵی بکات، له چ جێگایه‌کی ئه‌م دونیادا هه‌یه شارێک له‌سه‌ر ده‌ریاچه بێت و 20 ساڵ ئاوی خواردنه‌وه‌ی به ته‌نکه‌ر بۆ بگوازرێته‌وه، نێوان عه‌ربه‌ت و سلێمانی ، که به‌ڕێگای مه‌رگ ناسراوه تائێستا نزیکه‌ی سه‌دان که‌س به‌هۆی هاتووچۆوه بوونه‌ته قوربانی درێژییه‌که‌ی 14 کیلۆمه‌تره، له‌کۆتایی ساڵی 2007 کراوه به دووساید. واته دوای 17ساڵ له حوکمڕانی ئه‌م دوو زلحیزبه، پردی ئۆریسوند ، که کۆپنهاگهنی پایته‌ختی دانیمارک و شاری مالمۆی سوید به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له‌سه‌ر ده‌ریا، ئه‌م پرده لهسێبهش پێکهاتووهم که کۆی درێژییه‌که‌ی ده‌گاته نزیکه‌ی 17کیلۆمه‌تر، 24مه‌تر پانه دووقاته، قاتی سه‌ره‌وه ئۆتۆمبیلی به‌سه‌ردا ده‌ڕوات، ژێره‌وه‌ش شه‌مه‌نده‌فه‌ر له 23.03.1991 یه‌که‌م دانیشتن له نێوان سوید‌و دانیمارک کرا سه‌باره‌ت به دروستکردنی پردێکی لهوشیوه، له18.10.1995 ده‌ست به دروستکردنی کرا، له 01.07.2000 واته به‌که‌متر له پێنج ساڵ پردێکی مێژووی درووستکرا، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ی مێژووییه، ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته باشتر و زیاتر خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش به هاوڵاتییانی خۆیان بکه‌ن. ئه‌و به 5 ساڵ پردێکت بۆ درووست ده‌کات، که مرۆڤ سه‌ری له درووستکردنه‌که‌ی سوڕ ده‌مێنێت، ئه‌میش به 17 ساڵ ده‌شتێکی بۆ ناکرێته دوو ساید، که‌چی ده‌ڵێت کوردستان ده‌که‌ین به دوبه‌ی، له کاتێکدا دوبه‌ی له 21.09.2004 ده‌ستی به بیناکردنی بورجی خهلیفهکرد، که به‌رزترین بورجه له جیهانداو به‌رزییه‌که‌ی ده‌گاته 828 مه‌تر پاش پێنج ساڵ و 4 مانگ ته‌واوی کرد، که‌چی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌کی 400 قه‌ره‌وێڵه‌یی به مانگێک دوای ئه‌و ده‌ستپێکرد واته له 24.10.2004 تائێستا نه قه‌ره‌وێڵه دیاره نه نه‌خۆشخانه، له هه‌مووی خۆشتر له کۆی 87 ملیۆن دۆلار 57ملیۆنی سه‌رفکراوه، ئه‌وه‌شی ماوه وه‌ک پاره‌ی نه‌وته‌که‌یه ئاشتی هه‌ورامی گووتی: زیاده‌و حکومه‌ت ده‌توانێت سودی لێوه‌رگرێت، ئه‌گه‌ر ده‌شپرسیت له‌کوێیه، تۆ ده‌ته‌وێت ڕه‌وشی هه‌رێم تێک بده‌یت و بشێوی بخه‌یته ناو خه‌ڵکه‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌به‌رچاوی هه‌موومان ده‌بینین بته‌کانی خێزانگهراو دکتاتۆره‌کان چۆن هه‌ره‌س ده‌هێنێت، حیزبه‌کانی ئێمه‌ش هێشتا خه‌ونی شۆڕش به‌رینه‌داون و پێیان وایه ئیتر ده‌توانن به‌و قسانه ئاگری هه‌ڵچووی ناخی گه‌نجان خامۆش بکه‌ن، ئه‌و قسانه‌ی 20 ساڵه ده‌یکه‌ن چیتر بازاڕی نه‌ماوه، ئه‌مڕۆ نه‌وه‌یه‌کی خوێنه‌وار له‌دایک بووه، نه شۆڕش ده‌ناسێت نه شاخ و خه‌بات، مافی خۆیه‌تی داوای کار، ئازادی و مافه‌کانی بکات، مافی خۆیه‌تی دوای چه‌ندین ساڵ له خوێندن و ماندووبوون داوای دامه‌زراندن بکات، مافی خۆیه‌تی داوای که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو بکات، گه‌نجی ئه‌مڕۆ هه‌مان گه‌نجی دوێنێ نییه، ئه‌گه‌ر ژیانی بۆ نه‌کرێ به به‌هه‌شت قبوڵ ناکات بیکه‌ن به دۆزه‌خ، سه‌رده‌می تۆتالیتاری و سته‌مکاری کۆتایی هاتووه، هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێی لێبگرێت، ئه‌وه‌شی بییه‌وێت ڕێی لێبگرێت ده‌یشێلێت، ئه‌م داواکارییانه‌ی گۆڕان هه‌مان ئه‌و داواکارییانه‌ن ساڵانێکه گه‌نجه‌کانمان داوای ده‌که‌ن، گۆڕان وه‌ک چارڵی دلێر نه‌هاتۆته ناو حه‌وشه‌که‌ی لویسی 16 و هاوار بکات (هاتووم بۆ شه‌ڕی جاڵجاڵۆکه‌کانی جیهان)، گۆڕان به زمانی خه‌ڵک ده‌دوێت، داوای شتی مه‌حاڵی نه‌کردووه، گۆڕان ته‌نها وه‌ک بۆستۆن چۆن ده‌نگی خه‌ڵکی گونده‌که‌ی به حیزب گه‌یاند ئاوا ده‌نگی خه‌ڵکی به ئێوه گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ک کۆشکوربایف سوورن له‌سه‌ر جوینه‌وه‌ی بنێشته کۆنه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ئه‌وا دڵنیابن زوو یا دره‌نگ لافای تووڕه‌بوون ڕاتان ده‌ماڵێت، به‌ڵام نازانم له‌کام که‌ناری مێژوودا ده‌گیرسێنه‌وه، ئه‌مه وانه‌یه‌که له مێژووه فێربووین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست