کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەى كاك رەفعەت هەڵەبجەى باسى دەكات ئەنجامەكەى وەك و كارەساتى هەكارى و (31) ئاب دەبێت یەكەم بۆ كورد ئینجا بۆ تاڵەبانى

Saturday, 24/12/2011, 12:00






هیوادارین ئەو پەیوەندییە تەلەفونیانەى تاڵەبانى بۆ نەوشیروان و دانیشتنیشى لە گەڵ سەلاحەدین بەهادین بۆ ئەوە بووبێت كە هەوڵ بدات لایەنەكان رازى بكات كورد نەبێتە لایەن لە نێوان شیعەو سونەداو لە بەرژەوەندى كوردە هاوكێشى نێوان سونەو شیعە رابگیرێت و شیعەكان بە تەنها حوكمى عێراق نەكەن، ئەگینا لە ئەنجامى كۆتاییدا لە گەڵ ئێراندا هاوكارى یەكتر دەكەن و ناهێڵن چەك بە دەستێكى كوردیش لەسەر سنورەكان بمێنێتەوە، جا بۆیە ئەگەر بوچوونەكەى كاك رەفعت راست بێت ئەوە تاڵەبانى یارى بە ئاگرێك دەكات خۆشى دەسوتێنێت پێش هەر كەسێكى دیكە، ئەمە حاڵەتێك، لە حاڵەتێكى تردا پەراوێز خستنى سونەكان لە پرۆسەى سیاسى عێراقدا دەرئەنجامى زۆر خراپى دەبێت و نە ئەمریكاو نە توركیاو نە سەرجەم دەوڵەتە عەرەبیەكان رێگا بەوە نادەن شیعە بەو جۆرە كۆنترۆڵى عێراق بكات، لەمەدا بە پێى بۆچوونەكەى كاك رەفعەت پارتیش دەبێتە بە شێك لەم هاوپەیمانییە لە ئەنجامیشدا بە هۆى بیروباوەرى ئاینییەوە كۆمەڵ و یەكگرتوش پاڵ دەدەنە ئەم هاوپەیمانییەوە، زەحمەتە حزبە ئیسلامیەكانى كوردستان لە حاڵەتێكى وادا بچنە پاڵ شیعەكان، كە ئەم بەرەیەش لە گەڵ كەمە نەتەوەكانى كوردستان لە گەڵ پارتیدا لە باشوورى كوردستان زۆرینە پێك دێنن و دەتوانن خۆیان كاروبارى باشوورى كوردستان بەرێوە بەرن، لە هەردوو حاڵەتەكەدا چى شیعەكان كۆنترۆڵى هەموو عێراق بكەن چى شەر لە نێوان شیعەو سونە دروست بێت تاڵەبانى هەر لایەنە دۆراوەكە دەبێت,
ئەوەى راستى بێت ئەو سیناروێیەى كاك رەفعەت باسى دەكات لە ئیشى سەركردەكانى كورد دەچێت، ئەگەر تەماشاى سیاسەتى تاڵەبانى بكەیت هەر لەسەرەتاى روخانى سەدامەوە بەو پێیەى سەرۆك كۆمار بووە فرە خۆى بە خاوەن كێشەكانى كورد نەكردووە ، دوریش نییە ئەم رەوشە بەدەرفەت بزانێت بۆ تەسفییەى حیسابات لە گەڵ دوژمنە دێرینەكەى كە بنەماڵەى مەلا مستەفایە، بەڵام ئەگەر لە كاتێكدا بۆچونەكەى ئەو بەرێزە راست بێت لەوە ناچێت نە نەوشێروان و هاورێكانى نە یەكگرتوو كۆمەڵیش بەوە رازى بن.
هیوادارین لە حاڵەتى وادا ئەگەر یەكێتى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى و ئەنجومەنى ناوەندى بە فیعلى هەیە بێنە دەنگ و بە تاڵەبانى بڵێن ((ئەگەر حوكمى شیعەكان لە عێراقدا چەسپا، ئەى دواى ئەوە چى، جاران سەدام دەمانیكوشت وەك و كورد ئینجا شیعەكان دەمانكوژن هەم وەك و سونە هەم وەك وكورد)).
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە