رۆژنامه‌ی ئیکسترا بلادتی دانیمارکی ناوی یاساناسێکی ئاشکرا کرد، که سه‌ر به یه‌کێتییه فێڵ و ساخته‌ی له حکومه‌تی دانیمارکی کردووه
Saturday, 18/12/2010, 12:00
ئه‌مڕۆ ناوی ده‌سه‌ڵاتدارێکی دیکه‌ش له دانیمارک ئاشکرابوو، که ئه‌میش له حکومه‌تی دانیمارکی موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێت و له لای ده‌سه‌ڵاتی کوردیش مانگانه 23000 کڕۆنی دانیمارکی وه‌رده‌گرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی دانیمارکی ئاگادارکردبێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئیکسرا بلادتی دانیمارکی ناوی ئه‌و که‌سه‌ی ئاشکراکردووه که ناوی عادل محه‌مه‌د جوانه، یاساناس و دادوه‌ره له شاری سلێمانی، ته‌مه‌نیشی 58 ساڵه. هه‌روه‌ک رۆژنامه‌که باسی کردووه، عادل محه‌مه‌د جوان ئه‌مه‌ی له حکومه‌تی دانیمارکی شاردۆته‌وه که مانگانه بڕی 23000 کڕۆنی دانیمارکیی، که ده‌کاته نزیکه‌ی 4600 دۆلار وه‌رده‌گرێت، ده‌بوو داوی بکردایه، که موچه‌ی خانه‌نشینییه‌که‌ی له دانیمارک ببڕدرێت له‌و پاره‌یه‌ی که له کوردستان وه‌رده‌گرێت زه‌کاتیشی بدایه.
شایانی باسه عادل محه‌مه‌د جوان هه‌ر وه‌ک په‌رله‌مه‌نتاره‌کانی دیکه که ساڵی رابردوو ناویان ئاشکراکرا، که له‌لایه‌ن حکومه‌تی دانیمارکییه‌وه سزایه‌کی زۆری مادیی دراون و بڕیاری گرتنیان بۆ ده‌رچووه، ئه‌میش چاره‌نووسی هه‌ر ئاوا ده‌بێت، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌لایه‌ن پۆلیسی ئهنتهرپۆلهوه فه‌رمانی گرتنیان جێ به‌جێ بکرێت.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه عادل محمه‌د جوانه که له ته‌نیشت د. به‌رهه‌مه‌وه راوه‌ستاوه و وێنه‌که له رۆژنامه‌ی ئیکسبلادتی دانیمارکیی وه‌رگیراوه.
بۆ بینینی رۆژنامه‌که و خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://ekstrabladet.dk/nyheder/samfund/article1472111.ece
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست