کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ته‌مه‌ر كۆچه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانی (ميتان)ی بادينی داده‌مه‌زرينيت

Sunday, 22/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری دهۆك
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ راگه‌ياندنی لقی ١ی پارتی له‌ دهۆك ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان ناسراو به‌ ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆك به‌ پشتيوانی نێچيره‌ڤان بارزانی له‌ قۆناغی كۆتايی دامه‌زراندنی كه‌ناليكی ئاسمانیيه‌ به‌ناوی (ميتان) به‌ زاری كرمانجی ژوورەوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان كه‌سايه‌تيیه‌كی ئيعلامی نیيه‌، به‌ڵام وه‌ك په‌رچه‌ كردارێك به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی بەدنانساتی يه‌كێتی و وه‌ك سه‌كۆيه‌ك بۆ دژايه‌تی ئيسلاميه‌كان ئه‌و كه‌ناله‌يان دامه‌زراندووه‌.
پێگه‌و باره‌گای ئه‌و كه‌ناڵه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ره‌كی حی عه‌سكه‌ری له‌ دهۆك، ئه‌وه‌ی زياتر جێگای باسكردنه‌، ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان پارێزگاری دهۆك ئه‌وه‌ی دركاندووه‌ كه‌ حاجی مه‌شهور شه‌ريكی نێچيره‌ڤان بارزانی ئاماده‌يه‌ی نيشانداوه‌ بۆ دژايه‌تی ئيسلاميه‌كانی سنوری بادينان بری ٢٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاری به‌خشيوه‌ته‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ نويه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی و له‌لايه‌ن ته‌مه‌ر كۆچه‌ره‌وه‌ ٥٠٠٠ هه‌زار مه‌تر زه‌وی بۆ ته‌رخان كراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە