کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێکەوتنی 29/4 نێوان نێچیرەوان و مالیکی

Thursday, 02/05/2013, 12:00






رێکەوتنی سیاسی لە نێوان ناوەندو هەرێم بۆ چارەکردنی جیاوازیەکانی نێوانیانو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشەو گرفتەکان پێویستدەکا بخرێتە چوارچێوەی دۆکیومێنتێکی فەرمی، بکرێ بە پرۆتۆکۆلێکی پرۆفیشینالی واژو کراو لە نێوان لایەنەکان و مۆری فەرمی سەڕۆک وەزیرانی عیراقی پێوەبێت، تاوەکو بتوانرێ دوای بکرێ بە بڕیاریکی فەرمی و بخرێتە بەر دەستی میللەتو پەرلەمانو ئۆپۆزسیۆن و میدیا.تاوەکو ئێستا دۆکیمێنیێکی لەو جۆرە نە خراوەتە بەردەست. ئەوەی دەوترێ دەماودەم لە حەوت خاڵ بەرجەستە کراوە خراوەتە سەرلاپەرەیەکی سپی.
هەر نوسراوێک کە خاڵبەند دەکرێ ، ریزبەندی خاڵەکان بە گوێرەی گرنگی خاڵە هەستیارەکانو سەرەکیەکان دەبێ، ئەگەر باش وردبینەوە لە ریزبەندی خاڵەکان بۆماندەردەکەوێ کە خاڵی یەکەمودوەم لەو نوسراوە مەسەلەی یاسای نەوتو غازو یاسای بودجەی هەرێمی ساڵی ٢٠١٣یە لە رێزبەند کردن لە رێزی هەرە پێشەوەن، ئەمە ئەوە دەردەخا کە مەسەلەی سەرەکی لای وەفدەکەی هەرێم ئەو دو مەسەلەیە بوەو وە لەوەوە دەستایان بە گفتوگٶ کردن کردوە لەگەڵ ناوەند بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانو وەکو خاڵی سەرەکی خستویانەتە بەردەستی سەرۆک وەزیرانی عیراق.
خاڵی سێیەم هەر وەکو لە نوسراوە کە هاتوە (ئیدارەدانی دۆسیەی ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکان، چارەسەرکردنی کێشەی فەرماندەییەکانی دیجلە و نەنیەواو جزیرە بە شێوەیەکی هاوبەش لە نێوان هەرێمو بەغداد).
هەڵوەشاندنەوەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە و کشانەوەی سوپا لە پارێزگای کەرکوک و نەمانی هێزی پێشمەرگە لە حاڵەتی ئامادەباشیو گەرانەوەی ئارامو ئاسایش لە پارێزگای کەرکوک بە پەلە و دڵنەوایی کردنەوەی خەڵکی سیڤلی ئەو پارێزگایە و ناوچەکانی تر، جیاوازیەکی ئێجگار زۆری هەیە لەگەڵ ئەوەی بڵێی چارەسەرکردنی کێشەی فەرماندەییەکانی دیجلەو لە نەینەوا بە شێوەیەکی هاوبەش. باشە ئەو چارە سەریانە چین؟ بۆ نمونە بە دوقۆڵی بەرەنگاری سونەی ئەو ناوچانە دەبنەوە؟ یان دابەشکردنی عیراق بەسەر سێ هەرێم؟ ئەو چارەسەریە چیە کە لە بەرژەوەندیە نیشتمانیو نەتەوەیەکانی میللەتی کوردە لەو ناوچانە؟ کە پێویستە ئەنجامبدرێ و حکوماتی ناوەند رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە؟
خاڵی چوارەم هەر چۆن لە نوسراوەکە راگەینراوە :کار کردن بۆ پەسەندکردنی پرۆژەی یاسای راستکردنەوەی سنوری ئیداری ئەو شارو شارۆچکە ناوچانەی کە لەسەردەمی رژێمی پێشوبە مەبەستی تەعریبو تێکداانی باری تەکنیکیەوە گٶرابونە بەپێی ئەو پرۆژە یاسایەی کە پێشتر جەلال تاڵەبانی سەرۆکی کۆماری عیراق پێشکەشی پەرلەمانی عێراقی کردبو.
ئەم پرەگرافە ئەوە دەسەلمێنێ کە ئەو پرۆژەیە دوای ئەو هەمو ساڵە هێشتا پە سند نەکراوەو کاری بۆ نەکراوە، تەنیا مەرەکەبی سەرلاپەرەیەکی سپییە، پرۆژیەکە خراوەتە ناو فایلەکی مردو، بەدرێژای چەند ساڵانەی رابردو نە دەسەڵاتدارنی هەرێمو نە دەسەڵاتدارە کوردەکانی بەغداد هیچ هەنگاوێکیان نەهاویشتوە بۆپەسندکردنو بە پراکتیک کردنی ئەو پرۆژەیە، دەسەڵاتدارانی ناوەند زۆر لە کورد باشترئەو راستیەیان دەرکپێکردوەو دەیزانن. لەلایەکی تر جیاوازی هەیە لە نێوان کارکردن بۆ پەسندکردنی ئەو پرۆژەیە ،لەگەڵ ئەوەی پێداگرنو بڵێن دەبێ بکرێ و دەمانەوێ هەقی خۆمانە ئەو ناوچانە بەشێکن لە کوردستان دەبێ بگەرێنەوە سەر نەخشەی کوردستان دەنا ئیمە هەڵوێست وەردەگرین.
خاڵی شەشەم :حكومه‌تی به‌غدا قوربانیانی كیمیاباران، ئه‌نفال، راپه‌ڕینی شه‌عبان و ئاواره‌كانی كورد كه‌ له‌ ساڵانی شۆڕشدا ناچار بون په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر ئێران و وڵاتانی تری دراوسێ قه‌ره‌بو ده‌كاته‌وه.
ئەمە ئەوە دەردەخا کە سەرەرای فرۆشتنی ئەو هەمو سەروەتو سامانەی کوردستان بە تایبەتی نەوتو وزە، دەرامەتی گومرگەکان و بودجە ی ١٧%ی هەرێم، پشکی قوربانیانی کیمیاباران، ئەنفاڵ، راپرینی شوعبانو ئاورەکانی کورد کە لە ساڵانی شۆرشدا ناچار بون پەنا ببەنە بەر ئێرانو وڵاتانی تری دراوسێ، هیچیان بەر نەکەوتوە. وە لە سەر ئاستی بەغداد بە درێژایی ساڵانی رابردو ولێپرسراوە کوردە دەسەڵاتدارەکانی بەغداد کاریان بۆ ئەو مەبەستە نەکردوە وە بۆیەش ئەوە ئەو راستیە دەسەلمێنی کە کەسوکاری شەهیدانو ئەنفالکراوەکان دەڵێن هیچمان بۆ نەکراوە. سەرەڕای ئەوەش ئەو قرەبوکرنەوەیە کەی دەخرێتە بواری کارپێکردن؟چۆنەو کەی دەست پێدەکاو چەندە؟‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە