کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەرگێک لە پایتەختی کوردایەتیدا

Tuesday, 13/09/2011, 12:00



پێشکەشە بە گیانی پاکی بەناز جواد


ئەی بەنازی دڵ بێ ئۆقرە لەپێناوی لەتێک ناندا
لەپێناوی تێر کردن و دڵ ئارامی خێزانێکدا
تۆ چیت نەکرد
لەبارەگای شەرم و عاری کاربەدەستی خۆماڵیدا
ساڵ و نیوێک لەپێناوی ئیمزایەکدا.......
ئیمزای ژیانی یانزە ئەندام
گەورەو بچوک لەهەناوی سفرەیەکدا
سفرەی تازەی یەکەم معاش
یەکەم تاسەی پڕ لەهیوا
بە مردنت بێ ڕەنگ کرا...
بزەو خەندەی یەکەم معاش
لەڕوخساری
بێ تین و تاوی باوکتدا
لە هەناوی پڕ ناسۆری
دایک و برا
بۆ ژیانی نوێ
وا ئەمجارەش چۆڕ بڕ کرا...
زەنگی مەرگت
ڕاچڵەکینە بۆ هەموومان
بۆ ئێمەیەک
ساڵ دوانزەی مانگ سک دەگووشین
لەتام و بۆی بێ ڕەونەقی
سفرەی کون و لەهەزار لاوە دڕاو...
بۆ ئێمەیەک
ئەگەر بێتوو دەست لەناو دەست
بۆ یەک ئامانج بێێنە مەیدان
چیمان هەیە لەدەستی دەین
وەک قومارچی یان وەک دۆڕاو !؟
ئەگەر بێتوو خۆش باوەڕی
ئینشائەڵڵا و کوردایەتی
لە زەینماندا ... لەهۆشماندا
ئەنفال نەکەین !
هەرگیز ناگەین بەو ئاواتەی
بڵێێن ئۆخەی
ئەوە ئێمەین
لەساوپەنای ئازادیدا
بێ برسێتی و بەبێ ئەوان
لەچوار چێوەی حوکمی خۆدا
بە ژیان ئەگەین.....



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە