کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی فشارده‌خاته‌ سه‌ر کاندیده‌ رکابه‌ره‌کانی تا درێژه‌ به‌ خۆ پالاواتن نه‌ده‌ن

Friday, 05/06/2009, 12:00


یه‌کێک له‌و کاندیدانه‌ی که‌‌ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌لبژاردبوو ئه‌ندام و به‌رپرسیكی بچوکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌ به‌ ناوی ئه‌حمه‌د کورده‌، ئه‌مه‌ش وای کرد، ‌ که‌ مه‌سعود بارزانی ته‌له‌فۆن بۆ تاله‌بانی بکات و ره‌خنه‌ی لێ بگرێت که‌ ئه‌وان په‌یمانیان دابوو هیچ کاندییدیان نییه‌، که‌چی ئه‌وا ئه‌حمه‌د کورده‌یان هه‌یه‌، بۆیه‌ تاله‌بانیش په‌یمانی پێ ده‌دات ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکات و ته‌له‌فۆن بۆ کۆسره‌ت ره‌سول ده‌کات و داوای لێ ده‌کات به‌ هه‌ر شیوه‌یه‌ک بێت ده‌بێت هه‌ولبدات ئه‌حمه‌د کورده‌ خۆی له‌ کاندیدکردن بکێشته‌وه‌ ، بۆیه‌ کۆسره‌ت به‌په‌له‌ به‌دوای ئه‌و کاندیده‌ ده‌نێرێت و داوای لێده‌کات ده‌بێت هه‌ر ده‌ست بکێشیه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی کۆتاییدا ئه‌و کاندیده‌ بڕیاری دا ده‌ستی خۆی بکێشته‌وه‌، شایه‌نی باسه‌ د. که‌مال میراوده‌لیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ کۆسره‌ت ره‌سول داوای لێ کردوه‌ که‌ ده‌ست بکێشته‌وه‌.
بارزانی باش ده‌زانێت خۆپلاوانی ئه‌ندامێک ئه‌گه‌ر ده‌نگیش نه‌هێنێت ئه‌وا مانای ته‌حه‌دا کردنی ئه‌وه‌ و سه‌ره‌تایه‌کی مه‌ترسیداره‌ که‌ خه‌لک ئاوا بوێرانه‌ له‌به‌رامبه‌ری بوه‌ستیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە