په‌رتکه و زاڵ به....
Friday, 08/04/2011, 12:00
یه‌کێک له دڕنده‌ترین ده‌سه‌ڵاته‌کانی جیهان کۆماری ئیسلامی ئێرانه ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له یه‌که‌م ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتیه‌وه سیاسه‌تی ئیعدام و کوشت‌وبڕ و تیرۆری په‌یڕه‌و کردووه ، هێشتا چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداریه‌که‌یدا ده‌رباز نه‌ببوو که فتوای جیهادیان دژ به کوردان ده‌رکرد و کوردستانیان کرده زه‌لکاوی خوێن . بۆ بره‌ودان به‌م پیشه‌یه‌ش سیاسه‌تی " په‌رتکه و زاڵ به "یان په‌یڕه‌و کردووه .
پاش نه‌مانی ده‌سه‌ڵاته تاغوتهکهی په‌هله‌وی ، کوردان بوونه خاوه‌ن هێزێکی به‌رفره له ڕووی هێزی چه‌کداری و ئابووری و ناوچه‌ی ئازادکراوه‌وه ، ئه‌م هێزانه‌ش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا بوون . له‌و کاته‌شدا هێزێکی سیخوڕی ئه‌وتۆی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی نه‌بوو له کوردستاندا تاوه‌کو ڕاستیه‌کان چه‌واشه بکه‌ن ، هه‌ر بۆیه سیاسه‌تی "په‌رتکه و زاڵ به"یان به بنچینه وه‌رگرت و زۆریش تێیدا سه‌رکه‌وتوو بوون .
واته کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌ک لایه‌نه دانووستانی له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکرات‌دا ئه‌نجام ده‌دا و حیزبی دیموکراتیش وه‌کو لایه‌نێکی بێ پڕه‌نسیب هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی بۆ سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی نه‌بوو " واته کۆماری ئیسلامی ئێران به زانابوون داڕێژه‌ری سیاسه‌تی په‌رتکه و زاڵ به بوو له‌و کاته‌دا و حیزبی دیموکراتیش به نه‌زانانه جێبه‌جێکه‌ری سیاسه‌ته‌که بوو " ، ئه‌نجامی ئه‌م بێ پڕهنسیپیهش شه‌ڕی خوێناوی نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی لێ به‌رهه‌م هات که به‌رهه‌مه‌که‌ی ئۆردوگانشینی هه‌ردوو لایه‌ن و فه‌رامۆشکردنی کوردستان بۆ داگیرکه‌ر و هه‌زاران کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه له هه‌ره دڵسۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان .
ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوای ئۆردوگانشینی دیموکرات و کۆمه‌ڵه :- پاش خۆ ئۆردوگانشینکردنی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوه‌ڵا بوو بۆ سه‌رکوت و ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه و بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کان له نێو کوردان‌دا ، له هه‌مان کاتدا پێشکه‌وتنه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له باکوور و بوونی ناوچه‌یه‌کی ئازادکراویش له باشووردا کاریگه‌رییه‌کی زۆریان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان داده‌نا ، ئه‌م کاریگه‌ریانه‌ش هۆکارێک بوون بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌که‌مان بیر له دامه‌زراندنی پارتێکی شۆڕشگێڕ بکاته‌وه و چیدیکه له چاوه‌ڕوانی ئه‌و لایه‌نانه‌دا نه‌مێنێت که له هه‌وڵی بژێوی خۆیاندا بوون و ڕۆژهه‌ڵاتیان فه‌رامۆش کردبوو بۆ داگیرکه‌ر و ژیانی ئۆردوگانشینیان له باشووردا به‌سه‌ر ده‌برد . پێشه‌نگی ئه‌م شۆڕشگێڕانه‌ش بریتی بوون له خوێندکارانی زانکۆ و په‌یمانگاکان و له 4-4-2004دا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک "یان دامه‌زراند به ئایدۆلۆژیایه‌کی نوێوه . کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی له پژاکدا هه‌بوو که نامۆ بوو به لایه‌نه کلاسیکیه‌کان وه‌ک :-
1- تێکشکاندنی ئه‌قڵیه‌تی ناوچه‌گه‌رێتی و بنه‌ماڵه‌چێتی و لههجهچێتی و مه‌زهه‌بچێتی و ...هتد . پژاک ته‌نها هێزێک بووه که بتوانێت ڕۆڵ بگێڕێت له نێو کورده‌کانی باکوری خۆراسان و ئیلام و لوڕستان و کرماشان‌دا .
2- ئیعتیمادکردنه سه‌ر هه‌موو شێوازه‌کانی خه‌باتکردن وه‌ک خه‌باتی ئایدۆلۆژی و چه‌کداری و مه‌ده‌نی و سیاسی و دیپلۆماسی و ڕاگه‌یاندنی و ...هتد .
3- هه‌وڵدان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کوردی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له‌یه‌کتری و ته‌نانه‌ت ئه‌و غه‌یره کوردانه‌ش که بڕوایان به ئازادی گه‌لان هه‌یه . له چاوی پژاکه‌وه کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه و کوردی هیچ به‌شێک نامۆ نییه به به‌شێکی دیکه به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که نامۆیه به کوردستان بریتییه له‌و داگیرکه‌رانه‌ی که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه .
4- تێکشکاندنی ئه‌قڵیه‌تی نێرسالاری و بره‌ودان به خه‌بات و تێکۆشانی ژنان وه‌کو چه‌وساوه‌ترین چین له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا .
5- خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له خوێنی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و ئیعدامکراوان و زه‌حمه‌تکێشان . پژاک جیاوازی دانه‌ده‌نا له نێوان شه‌هیدان و ئیعدامکراواندا به‌هۆ جیاوازی بیرکردنه‌وه‌یان ، بۆ نموونه ئه‌و خاوه‌نداریه‌تییه‌ی که له ئه‌ندامه‌کانی پژاکی ده‌کرد هه‌مان خاوه‌ندارێتی له‌وانه‌ش ده‌کرد که ئه‌ندامی لایه‌نه‌کانی دیکه بوون وه‌کو خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له ئیحسانی فه‌تاحیان و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه که له ساڵی ڕابردوودا شه‌هید کران .
به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م هۆکارانه ترسێکی زۆری خسته دڵی داگیرکه‌رانی کوردستان به‌گشتی و کۆماری ئیسلامیش به‌تایبه‌تی ، ئه‌نجامی ئه‌و ترسه :- دوو ده‌وڵه‌تی ته‌واو جیاوازی ئێران و تورکیا ده‌بنه هاوپه‌یمان - کۆماری ئیسلامی ئێران و لایه‌نه کلاسیکیه‌کان ده‌بنه هاوهه‌ڵوێست دژ به‌م لایه‌نه - ئه‌مریکا ناچار ده‌بێت هه‌وڵی سیخوڕی و زانیاری کۆکردنه‌وه بێت له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه - تیرۆری پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه کلاسیکیهکا کۆتایی پێ ده‌هێنرێت له باشووری کوردستاندا هه‌وڵی زیندوکردنه‌وه‌ی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان ده‌درێت له ڕێگه‌ی کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و پاره به‌خشینه‌وه به‌سه‌ریاندا هه‌وڵی دروستکردنی دیوار بدرێت له نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتدا و ..هتد .
ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا به هه‌زاران کورد له سێداره ده‌دران و هیچ هه‌ڵوێستێکیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کرده‌وه دڕنده‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا وه‌رنه‌ده‌گیرا ئه‌وا له دوای دامه‌زراندنی پژاکه‌وه نه‌ک هه‌ر خوێنی شه‌هید و ئیعدامکراوان بێ تۆڵه نهدههێڵدران به‌ڵکو خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کان هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و ته‌واوی جیهانیشی ده‌له‌رزاند ، وه‌کو له دوای له سێداره‌دانی کادره‌کانی پژاک فه‌رزاد و فه‌رهاد و شیرین و عه‌لی و حوسه‌ین خزرییه‌وه بینیمان .
ئه‌م تۆڵه کردنه‌وه‌یه‌ی پژاک هه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێرانی بێزار نه‌کرد به‌ڵکو بازرگانانی خوێن و فرمێسکیشی به شۆکدا هێنا و به‌جۆرێک که‌وتنه فرمێسک هه‌ڵڕشتن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران که هاوشێوه‌ی ئه‌و سه‌رگوزشته‌یه‌ی مامۆستا عه‌لادین سه‌جادییه که له "ڕشته‌ی مرواری"دا ده‌ڵێت :-
{ کابرایه‌ک ڕێی ده‌که‌وێته گوندێک ، خه‌ڵکی گونده‌که به ژن و پیاوه‌وه ، به گه‌وره و بچوکه‌وه له‌شه‌ڕی یه‌کتردان . خه‌ڵکه‌که هه‌موو گیانی یه‌کتریان خه‌ڵتانی خوێن کردووه و که‌سیش نییه ناوبژییان بکات ، کابراش هه‌رچی ده‌کات که‌سێک نابینێت که له‌و شه‌ڕه‌وه نه‌گلابێت و پرسیاری هۆکاری ئه‌و شه‌ڕه خوێناوییه‌ی لێبکات . ناچار ده‌بێت ملی ڕێ بگرێت و بڕوات ، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی له گوند ده‌ربچێت له‌سه‌ر بانێک ژنێک ده‌بینێت که ته‌ماشای شه‌ڕکه‌ره‌کان ده‌کات و پێیان پێده‌که‌نێت . کابراش ڕوو ده‌کاته ژنه‌که و پرسیاری هۆکاری ئه‌و شه‌ڕه‌ی لێده‌کات . ژنه‌که‌ش ده‌ڵێت به‌خودا منیش نازانم بۆچی ئه‌م شه‌ڕه ده‌که‌ن ته‌نها هێنده ده‌زانم که ده‌ڵێن لاقه‌ی منیان کردووه} . واته که‌تنکه‌ره‌که ته‌ماشاکه‌ره و خه‌ڵکی گوندیش یه‌کتر کوژ .
تا ڕاده‌یه‌کی زۆر کۆماری ئیسلامی ئێران توانیویه‌تی هه‌م لایه‌نه‌کانی باشوور و هه‌م ئۆردوگانشینانیش بخاته ژێر کۆنترۆڵی خۆیه‌وه ، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر کاتێک پژاک وه‌ڵامی که‌تنه چه‌په‌ڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌داته‌وه ئه‌وا کۆماری ئیسلامیش هاوشێوه‌ی ژنه که‌تنکه‌ره‌که ده‌بێته ته‌ماشاچی و "ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور و ئۆردوگانشینانیش " ده‌که‌ونه مه‌حکومکردنی پژاک و فرمێسکیش بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵده‌ڕێژن . بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2687 http://rojhelattimes.org/read.php?id=2678 ئه‌گه‌ر مرۆڤ سه‌رنج بداته لێدوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی و لایه‌نه کلاسیکیه‌کان ئه‌وا هیچ جیاوازییه‌ک به‌دی ناکات له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی پژاک ، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م گوتهیهشم خوێنه‌ر ده‌توانێت به‌راوردی هه‌ردوو لینکی سه‌ره‌وه بکات له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا که هی موحسین ڕه‌زائی به‌رپرسی ده‌زگای ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانه :-
http://www.tabnak.ir/fa/news/156353/%D9%86%D8%A7%D8%A2%D8%B1%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D9%88-%D8%AE%D9%88%D9%86%D8%B1%DB%8C%D8%B2%DB%8C%D8%8C-%D9%87%D8%AF%DB%8C%D9%87-%C2%AB%D9%BE%DA%98%D8%A7%DA%A9%C2%BB-%D8%A8%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D9%85%D8%B1%D8%AF%D9%85-%C2%AB%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%C2%BB من هیچ گوته‌یه‌کم له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان نییه چونکه ئه‌وان هیچ کاتێک نکۆۆڵیان له په‌یوه‌ندیه پته‌وه‌کانیان نه‌کردووه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا و هه‌میشه‌ش به دۆستی ڕۆژی ته‌نگانه‌یان زانیوه و ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیان وه‌کو نیعمه‌تی خودا‌ش پێناسه کردووه . به‌ڵام ڕووی پرسیارم ده‌که‌مه لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان و ده‌ڵێم :-
چ هۆکارێک هانی داون که هێنده به په‌رۆش بن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوهه‌ڵوێستیان بن بۆ مه‌حکومکردنی پژاک ؟
- ئه‌گه‌ر په‌رۆشییان بۆ ئه‌و گوندنشینانه بێت که به‌هۆی تۆپبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه دووچاری زه‌ره‌ر و زیان هاتوون ئه‌وا ئه‌م پهرۆشییهیان جێگه‌ی بڕوا نییه چونکه له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا ته‌نها گوندێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ما که نه‌که‌وێته ژێر ڕه‌حمه‌تی گولله‌بارانی ئه‌و دوو لایه‌نه و دووچاری زه‌ره‌ر و زیانیان نه‌که‌ن !
- ئه‌گه‌ر په‌رۆشیان بۆ ئه‌وه بێت که له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا هه‌ندێک کوردی گرێ‌دراو به داگیرکهیشهوه ده‌کوژرێن ، ئه‌ی چ پاساوێکیان هه‌یه بۆ کوشتنی ئه‌و سه‌دان و بگره هه‌زاران پێشمه‌رگه‌یه‌ی که بوونه سوته‌مه‌نی شه‌ڕی نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه و ته‌نانه‌ت به ناشیرین‌ترین شێوه دیله‌کانی یه‌کتریشیان ده‌کوشت ؟
- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له‌وه بێت که باوی شه‌ڕی چه‌کداری نه‌ماوه و کاتی خه‌باتی مه‌ده‌نییه ، ئه‌ی بۆچی چه‌که‌کانی خۆیان فڕێ ناده‌ن و ڕووبکه‌نه‌وه نێو جه‌ماوه‌ر بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی ؟
- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له‌وه بێت که له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا کوردستان میلیتاریزه ده‌کرێت ئه‌وا ئه‌م مه‌به‌سته‌شیان زۆر دووره له ڕاستیه‌وه ، چونکه میلیتاریزه‌کردن ئه‌نجامی داگیرکراویه و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه داگیرکراوه !
- ئه‌گه‌ر پاساویان ئه‌وه بێت که له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا کۆماری ئیسلامیش درێژه به ئیعدام و تیرۆری کوردان ده‌دات ئه‌وا ئه‌م پاساوهشیان ناڕه‌وایه ، چونکه له بیست ساڵ ئۆردوگانشینی ئه‌و لایه‌نانه‌دا هه‌م ئیعدام بره‌وی هه‌بووه و هه‌م ڕێژه‌ی تیرۆره‌کانیش زیادی کردووه ، که باشترین نموونه‌ش تیرۆرکردنی سه‌دان کادرو پێشمه‌رگه‌ی خودی ئه‌و لایه‌نانه بووه له باشووری کوردستاندا !
- ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌و لایه‌نانه ئه‌وه بێت که پژاکیش پاڵبداته‌وه و خۆی ئۆردوگانشین بکات ، ئه‌ی به بیست ساڵ ئۆردوگانشینی و ژیانی نێو قه‌فه‌زی خودی ئه‌و لایه‌نه کلاسیکیانه چ به‌رهه‌مێکی باشی هه‌بووه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ؟
- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له دژایه‌تیکردنی پژاک بێت ئه‌وا هیچ هۆکارێک نییه بۆ ئه‌م دژایه‌تیکردنه ، چونکه تاوه‌کو ئێستا نه‌ک هیچ زیانێکی پژاک بۆ ئۆردوگانشینان نه‌بووه به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکی پژاک بۆ یه‌کخستن و هاوهه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌نه‌کان بووه .
ئه‌ی هۆکاری په‌رۆشی ئۆردوگانشینان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران چییه ؟
به باوه‌ڕی من ئه‌م ماسته موویه‌کی تێدایه و پێده‌چێت په‌یوه‌ندییه‌کی ژێر به‌ژێر له نێوان کۆماری ئیسلامی و به‌رپرسه ئۆردوگانشینهکاندا هه‌بێت ، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش کردنه‌وه‌ی فایل بۆ به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان و شێواندنی ڕاستیه‌کان بێت له‌ژێر ناوی کوردایه‌تیدا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست