کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بیست و سێ گه‌نج و پیاوێکی پیر ده‌یانه‌وێت به ‌مۆسیقا چیمان پێ بڵێن

Friday, 07/08/2009, 12:00


په‌یامنیری کوردستانپۆست/ گۆتنبرگ- سوید:

گروپی مۆسیقای ژێدار ئه‌و گروپه‌ن، که‌ شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌یشتنه‌ ‌ستۆکهۆڵمی ‌پایته‌ختی سوید به‌و نیازه‌ی که‌ لێره‌ له‌و هاوینه‌ په‌مه‌ییه‌ی سویددا کۆنسێرت بگێڕن، به‌ڵام گه‌نجه‌ مۆسیقژه‌نه‌کان مامه‌ڵه‌ی کۆیله‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، له‌کوردستان ڤیزه‌ی دووهه‌فته‌یان بۆ وه‌رگیراوه‌ ئه‌وانیش بۆ گه‌یشتن به ‌سه‌ر زمینه‌که‌ی ئه‌وروپا . بۆ دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ نیشتمان گوێیان به‌هیچ نه‌داوه‌ ، یه‌کێک له‌گه‌نجه‌ مۆسیقژه‌نده‌کان ووتی: من بۆئه‌وه‌ی بێم هیچ پرسیارێکم نه‌کردوه‌ ، به‌گه‌یشتنیان بۆ وڵاتی سوید له‌لایه‌ن (هه‌ردی کورده)‌ی زاوای عه‌باس عه‌بدول ڕه‌زاق‌ (عه‌باسی ڤیدیۆ)، که‌خۆی دانیشتوی وولاتی سوئیده ‌و له‌ساری یۆته‌بۆری نیشته‌جێیه‌ پاسپۆرته‌کانیان لێسه‌نراوه‌ و له ‌ئوتێلێکی هه‌رزان به‌هایان خزاندوون، ته‌نها ئه‌و کاته‌ ده‌یان هێننه ‌ده‌ره‌وه، که‌‌ ‌ده‌یانبه‌ن مۆسیقا لێبده‌ن، کاتێک منیش وه‌ک په‌یامنێری کوردستانپۆست له‌ شاری یۆته‌بۆری سوید، ئه‌و هه‌واڵه‌م پێگه‌یشت، حه‌زم کرد، بچم و ئه‌و کۆنسێرته‌ ببینم، هه‌ڵبه‌ته‌، زانیارییم له‌ سه‌ر که‌سه‌کان و چۆنێتی ئه‌و گروپه‌ نه‌بوو، نه‌م ده‌زانی کێ له‌ پشت ئه‌و چالاکییه‌وه‌یه‌ وه‌ستاوه‌.
بۆ تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته‌ ده‌بێ به‌ناو که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌م بانده‌ مافیایه‌دا گوزه‌رێک بکه‌ین، که‌ دوایی بۆم ده‌رکه‌وت، کێن و چۆن هاتوون:
عه‌باس عه‌بدول ڕه‌زاق ناسراوه‌ به‌عه‌باسی ڤیدیۆ . ئیستا به‌ڕیوبه‌ری گشتی ڕۆشنبیریه‌ له ‌سلێمانی. هه‌ردی کورده‌ زاوای عه‌باسه کچه‌که‌شی ناوی خه‌باته‌ و مۆسیقژه‌نه، کورده‌ دوبرای قاچاخچی هه‌بوو له ‌یۆنان، که‌ سوکایه‌تی دنیایان به‌ کورده په‌نابه‌ره‌کان ده‌کرد ‌ناویان ستار کورده‌ و ده‌رسیم کورده‌یه، ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی که‌وتبێته‌ گرێکلاند (یۆنان) ده‌زانێ ئه‌مانه‌ کێ بوون، کاتێکیش ئه‌م گروپه‌ له‌ڕێگه‌ی مه‌کته‌بی ڕێخراوه‌ دیمکراتییه‌کان و مه‌ڵبه‌نی سلێمانی واته‌ به‌رزانی ئه‌حه‌ سمێڵ مۆڵه‌ت بۆ هاتنیان جێبه‌جێ کراوه،‌ گرفتی پاره‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه،‌ بۆیه‌ بۆ لای خانمی یه‌که‌می ئێراک ده‌چن، ئه‌ویش ڕازی ده‌بێ به‌ پاره‌دانه‌که ‌و که به‌‌ 18 ده‌فته‌ر دۆلار ته‌خمین کراوه‌.
به‌ڵێ ئه‌م گه‌نجانه‌ له‌ناو تراژیدیادا ده‌ژین و هه‌موو ئازادییه‌کیان لێزه‌وت کراوه،‌ ڕۆژانه‌ 140 کرۆنی سوئیدیان ده‌ده‌نێ، بۆ ئه‌وه‌ی نانی پێبخۆن، له ‌کاتێکدا ئێمه‌ پرسیارمان کرد، که‌ داخۆ بۆچی پاسپۆرته‌کانیان لێوه‌رگیراوه‌؟ یه‌کێک له‌گه‌نجه‌کان ووتی: ده‌ترسن له‌وه‌ی نه‌وه‌ک بیر له‌وه‌ بکه‌ینه‌وه‌ بچین به‌ره‌و ووڵاتێکی تر و له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌ری‌ی بکه‌ین. کاتێکیش ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ که ‌وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان په‌یوه‌ندیی پێوه‌ کردوون که ‌ده‌توانێ یارمه‌تیان بدات؟ عه‌باسی ڤیدیۆ توڕه‌بوه ‌و پێی ووتوون ئێوه‌ موڵکی یه‌کێتن و بۆتان نییه‌ به ‌هیچ لایه‌کدا بڕۆن. عه‌باس پێی ووتوون ئێمه‌ زانیارییمان هه‌یه،‌ ده‌زانینن هه‌ندێکتان سه‌ر به ‌لیستی گۆرانن، به‌ڵام با بگه‌ڕێینه‌وه‌ قسه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌که‌ین.
ئه‌م گه‌نجانه‌ مۆڵه‌تیان هه‌یه‌ تا دوو هه‌فته‌ له ‌وولاتی سوئید بمێننه‌وه،‌ به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه‌ کاتژمێر هه‌شتی شه‌و له‌ ستۆکۆڵمه‌وه‌ ده‌یان گه‌ڕێننه‌وه،‌ خۆشیان نازانن بۆ ‌ دوو هه‌فته‌؟ که‌ له‌ ڕاستییدا ده‌بێته‌ یه‌ک هه‌فته.
‌ ئه‌م دزانه‌ کاتێک ئه‌م ‌گروپه‌یان هێناوه‌ پێیان ووتون .ئامێری (چه‌لۆ) له‌گه‌ڵ خۆتاندا مه‌هێنن، ئێمه‌ له‌ سوید به ‌هه‌رزان قه‌رزی ده‌که‌ین، چونکم ترانسپۆرتی گرانه، واته‌‌له‌ سوید قه‌رزیان کردووه‌
ئێمه‌ بۆ زانیاریی و به‌دواداچوونی زیاتر چووینه‌ ئه‌و دوکانه‌ی که ‌ئاله‌ته‌کانیان لێ قه‌رز کردوه،‌ پرسیارمان کرد پێیان ووتین: قه‌رزکردنی ئه‌و ئامێره‌ مۆسیقایه‌ (چه‌لۆ) ته‌نها بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌کاته‌ 1800 کرۆنی سویدی،‌ به‌ڵام که‌سێک له‌ناو گروپه‌که‌دا زانیاریی داینێ، که‌ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیان بۆ ئه‌و چه‌لۆیانه‌ نووسیوه، واته‌ وه‌سڵێکی خه‌یاڵییان ئاماده‌کردووه‌، که‌ گه‌ڕانه‌وه‌، تا بڵێن به‌وه‌نده‌ قه‌رزمان کردووه، سه‌مه‌ره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ کچه‌که‌ی عه‌باس، که‌ خۆی ئامێری چه‌لۆی هه‌یه‌ له‌ماڵه‌وه له‌ دوای سێ ڕۆژه‌که‌ داوێتی به‌مان به‌کرێ ، کاتێک سه‌رگه‌رمی پرسیارکردن بووین له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌کاندا یه‌کێک له ‌گه‌نجه‌کان خه‌ریکی مامه‌له‌کردن بوو بۆ ئه‌وه‌ی له ‌ڕێگه‌ی ماڵه‌خزمێکی مامه‌ڵه‌ی ژنی بۆ بکه‌ن، به‌گشتی گه‌نجه‌کان هه‌ڵگری هیچ باوه‌ڕێک نه‌بوون، کورد ووته‌نی ماده ‌و مه‌جد بوونه‌ته‌ دوو کۆڵه‌که‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵوێستیان و زۆریان ئینتمایان نه‌ بۆ نیشتمان نه‌ بۆ مۆسیقا نه‌بوو، به‌لام به‌هه‌موو مانایه‌ک ئه‌مانه‌ مۆسیقاژه‌ند بوون و هه‌موو که‌س که ‌چاوی ده‌نوقاند و گوێ ده‌گرت هه‌ستی به ‌ئارامی ده‌کرد ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و حیزبی گه‌نده‌ڵیی کوردی هه‌موو شتێکیان داگیر کردووه‌. کاتێکیش پرسیارمان کرد مه‌به‌ست له ‌هاتنتان چی بوو؟ له‌وه‌ڵامدا یه‌کێک له‌گه‌نجه‌کان به‌پێکه‌نینه‌وه‌ ووتی: ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ عه‌زیزی وه‌یسی شان به‌شانی به‌رهه‌م ساڵح و تاڵه‌بانی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن؟ ئه‌م هاتنه‌ی ئێمه‌ش هه‌مان پڕوپاگه‌نده‌یه‌ بۆ جوانکردنی ده‌سه‌ڵات، کاتێکیش مۆسیقژه‌نێکی ئه‌کادیمیستی کوردمان دواند، که‌ له ‌کۆنسێرته‌که ‌بوو زۆر نیگه‌ران بوو خۆشحاڵم که‌ که‌س نه‌هاتووه، چونکه‌ ئه‌مانه‌ مۆسیقایان ئه‌تک کردوه‌. ئه‌و ئازیزه‌ زۆر لایه‌نی کۆنسێرته‌که‌ی بۆ باسکردین، که ‌به‌ ڕاستی ئێمه‌ وه‌ک گوێگرێک ئه‌و شتانه‌مان نه‌ده‌دی، بۆیه‌ ووتی: گوێگره‌کان ته‌نها خه‌ریکی وێنه‌ گرتن بوو، نه‌ک گوێگرتن له ‌مۆسیقا، له ‌کۆتاییشدا یه‌کێتی خۆی کرده‌ خاوه‌ن کۆنسێرته‌که،‌ کاتێکیش ناوی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌دیان هێنا، که‌ ئه‌و هاریکاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی کردووه، ئیتر‌ ناو که‌نیسه‌که‌ چۆڵ بوو، ده‌تگووت ئاگر که‌وتۆته‌وه، ئێمه‌ باسی نوێنه‌ره‌که‌ی که‌ین، چونکه‌ له‌م شاره‌ی ئێمه‌دا ئه‌و که‌سه‌ی که‌ وه‌ک نوێنه‌ری یه‌کێتیی خۆی ناساند، ناسراوه‌ چ مه‌عده‌نێکه‌ بۆیه‌ که‌قسه‌ی ده‌کرد ، هه‌موو ده‌ستیان بۆ راده‌کێشا، چونکه‌ زانییان ناوێکی ره‌شی له‌ لای پۆلیس هه‌یه‌.
له‌ کۆتاییدا ئه‌م ڕێپۆرتاژه‌دا ده‌ڵێم: ئه‌شێ مۆسیقا ئاشمان بکاته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ک هه‌موو شتێک ده‌بێ مۆسیقا ئازاد بکه‌ین و له‌ ده‌ست ئه‌و چه‌تانه‌ی ده‌ربهینین.

بۆ خوێندنه‌وه‌ و هه‌واڵی چالاکی ئه‌و گروپه‌ له‌م ماڵپه‌ره‌ی خواره‌وه‌دا که‌مێکی له‌ سه‌ر نووسراوه‌:

http://www.ikan.se

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە