کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وانه‌ی به‌ ناوی بزوتنه‌وه‌ی لاوان 17 شوبات ناوی خۆیان ئاشكرا كردووه كێن ؟‌

Wednesday, 27/07/2011, 12:00



به‌رێزان من هه‌رگیز پێم باش نه‌بووه‌ له‌ سه‌ر كه‌سایه‌تی و توانای معریفی هیچ هاولاتیه‌ك لێدوان یان ڕه‌خنه‌ پێشكه‌ش بكه‌م كه‌ له‌ ئاستی به‌رپریسارێتی سیاسیدا نه بووبێت ،هه‌روه‌ها هیچ كاتێك حه‌زم له‌ ناوزراندن نه‌بووه‌ تا ئیستاش , له‌وه‌ته‌ی بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌نوسم یان لێدوانم پێشكه‌ش ده‌كه‌م ،به‌لام به‌داخه‌وه‌ كۆمه‌لێك كه‌س كه‌وتونه‌ته‌ سه‌نگه‌ر گرتنه‌وه‌ لێم به‌ نیازن تیرۆری كه‌سایه‌تی من و هه‌موو ئه‌و هاوخه‌مانه‌ی شه‌قام بكه‌ن كه‌ له‌ رۆژانی 17 شوبات و پاشی ئه‌و وه‌ك خوپیشانده‌ر ئاماده‌بونیان هه‌بوو چ قه‌له‌مه‌كانیان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنت به‌ چه‌ندین بابه‌ت بۆ پشگیری له‌ خۆپیشاندانه‌كانی 17 شوبات نویسویانه‌ چ به‌لگه‌ ئه‌رشیفیه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌لێت كه‌ لاوانی 17 شوبات كێن و چێن به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی لاوانی 17 شوبات خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌ نه‌ خاوه‌نی ئه‌و ئاسته‌ رۆشنبیریه‌ن نه‌ له‌ بواری سیاسه‌ت و معریفی شاره‌زاییان هه‌یه‌ نه‌ هه‌ندێكیان له‌ رۆژانی خۆپیشانداندا خاوه‌نی سه‌رقه‌له‌مێك له‌ بوێری و هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ری بوون وه‌ك سه‌رجه‌م رووناكبیر و توێژه‌رو سیاسی یان وه‌ك نوسه‌رانی پشگیر و هاوهه‌ڵوێست بۆ خۆپیشانده‌ران بوونایه‌ ئیتر ئه‌وانه‌ ئه‌بێت كێ بن و كێ ده‌یانناسێت ؟خۆزگه‌ كه‌سانی رۆشنبیری وه‌ك مامۆستا یان پارێزه‌ر یان نوسه‌ر بوونایه‌ تا من به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پیروزبایم ئاراسته‌ بكردنایه‌ به‌ ناوی من و ئێوه‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵوێستیان هه‌بووایه‌ و ڕابه‌ر و پیشره‌وه‌ی سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران و بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات بوونایه‌ .


پارێزه‌ر كارزان عمر

ووته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات
28|7|2011‌‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە