کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەكێتى لەگەرمیان بۆ واى لێهات ؟ بەشی دووەم

Thursday, 15/05/2014, 12:00

1584 بینراوە




كوتلەكانى یەكێتى بەچەند شێوەیەك كەوتنە ركابەرى یەكترى ، ئەمەش دواى بەشێك لەیەكێتیە گەندەڵەكان چوونە نێو گۆرانەوەو ، دەستەكان زیاتر واڵابوون بۆ ركابەرى یەكترى ، شەر لەسەرەتاوە لەسەر پۆستە حزبیەكان بوو ، بەڵام دوای ئەوەى دەركەوت كە پۆستى حكومی ئایندە دارە ، تەكەتولەكان پەلامارى پۆستە حكومیەكانیان دا ، بەتایبەت كاتێك سەڵاح كوێخا بووە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان ، پۆستەكان بەش كران ، مەحسوییەت و مەنسوبیەت تەنها قسەیەك بوو سەڵاح كوێخا لەسەر زمانى بوو ، كەخۆشی ماناكەى نەدەزانى ، تارادەیەكی زۆر سەڵاح كوێخا گۆڵی لێكرا ئەویش لەلایەن شێخەكانەوە ،بەڵام شێخەكان پشتیان بە عەلی شەهید مەحەمەد بەست ، هەریەك لە عەدالەت لەتیف و هێرش فەیزوڵا و مامۆستا كاوە، هەر پۆستێك بوایە هەرزوو سیڤیان پێشكەش دەكرد ، بەشێوەیەك داواى ئەم پۆستانەیان كردووە " بەرێوبەرى گشتى پەروەردەى كەرمیان ، گەشتوگوزارى گەرمیان ، رۆشنبیری گەرمیان ، چاودێری كۆمەڵایەتى گەرمیان ، شارەوانى كەلار ، كاروبارى شەهیدان ، كەئێستاشی لەگەڵدا بێت سیڤیەكانیان لەمەڵبەندى كەلار و مەكتەبی رێكخستنى یەكێتیە ، بەهەرحاڵ تەكەتولەكانى تر بێدەنگ نەبوون ، كاتێك هەرزوو شەرى پۆستى پەروەردەى گەرمیان بۆ دارا ئەحمەد كۆتایی هات و رۆشنبیری بۆ عەباس عەبدول رەزاق ، شارەوانى بۆعەتا حەمە ساڵەح ، بەڵام چاودێری كۆمەڵایەتى درایە هێرش فەیزوڵا و كاوەش كرایە جێگری ، هەر ئەم تەكەتولە كەسێكیان داناوە بۆ جێگری بەرێوبەرى گومرگی گەرمیان بەناوى ئاراز خەلیقە كەبراى توانا خەلیفە و جێگر خەلیفەیە كە كاوە گەرمیانیان شەهید كرد ، تەواوى مەرزی پەرویزخان لێی نارازیە و سوكایەتى و تورەبوون بەسەر فەرمانبەرانى مەرزدا دەكات و دواى ئەوەى سكاڵای لەسەر كراوە لەكۆمیتەى كارمەندان ، عەدالەت لەتیف بەرپرسی كۆمیتەى كارمەندان كە كوتلەى شێخەكانە . وتویەتى من كەسی لەوم باشتر دەست ناكەویت راپۆرتم بۆ دەنوسێت و هەرچیەكەم بوێت لەمەرزەكە بۆمی دەكات ، ئەمەش لەكاتێكدایە زانیارى هەیە كە تەواوى وردەكارى پارەى نەوت كە عەلی شەهید مەحەمەد دەستى تیا هەیە ئەو رایدەپەرێنێت ، (ئاخ یەكێتى) ، ئەمە جگە لەوەى هەریەك لەهێرش فەیزوڵا و مامۆستا كاوە و عەدالەت لەتیف هەریەكێكیان باخێكی گەورەیان هەیە و هەر لەدواى دەوامەوە تاوەكو درەنگانى شەو رابواردنى تێدا دەكەن ، بەشێوەیەك شوێنى سەماى ئافرەتیشیان تێدا دروست كردووە ، حكە لەوەى كاوەو عەدالەت لەكاتى كردنەوەى كۆلێژی پەروەردەى كەلار بە قبوڵ خاس خوێندنیان تەواوكردووە ، بۆیە ئێستا و دواى دەنگ نەهێنانى یەكێتى ئەو كوتلەیە هەر بەردەوامە بۆ دەست گرتن بەسەر ئیمتیازاتەكانى یەكێتى لەو سنورە واتە ئیدارەى گەرمیان ،بەشێوەیەك لە سنورى هەردوو كۆمیتەى كارمەندان و مامۆستایان دەنگى یەكێتى بەشێوەیەكی زۆر خراپبووەو زەربەى گەورەى بەیەكێتى گەیاندووە ، جگە لەوەى ژمارەیەكی زۆر لەگەنجانى ناو یەكێتى بەڵێنیان بەلاهور شێخ جەنگى داوە ، گەر گۆرانكارى لەئیدارەى گەرمیان نەكەن ئەوە دەست لەیەكێتى هەڵدەگرن و دەچنە نێو حزبەكانى ترەوە ... هەر لەناو ئەم باڵە پیاوێك هەیە بەناوى سەید جواد بەرێوبەرى گشتى شارەوانیەكانى گەرمیان ، ئەو پیاوەى یەكێتى بەتەواوى لەگەرمیان تووشی رووخان كردووەو سەدان دەنگى یەكێتى بەهۆی توندەرەوى و گەندەڵیەكانى ئەم پیاوەوە لەدەست چووە ، سەروەتەكانى ئەم پیاوە (7 خانووى هەیە لەگوندی ئەڵمانى ، 11 پارچە زەوى رووكنى هەیە ، 7 سۆپەرماركێت و 2 كارگەى بلۆك و دوو محەلی گەورەى لەناوچەى پیشەسازى كەلار هەیە ، خانوویەكى هەیە لە ناحیەى كوڵەجۆ ، كە بەپارەى ئیفاد و نەسریەى شارەوانى تەواوى كردووە ، ئەم سەید حوادە لەماوەى 7 ساڵ بەرپرس بوونى (6 جار) چووەتە ئەڵمانیا بۆ كارى رابواردن ، 11 جار چووەتە ئێران و لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی ترى گەرمیاندا بۆ كارى رابواردن لەكرماشان ، ئەویش لەسەر پارەى شارەوانى و قووتى خەڵكی بەدبەختى گەرمیان . وردەكاریەكان لەبەشەكانى تر دەخرێنەروو ...


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)