جاوە كانی مسعود بارزانی زۆرڕقاوین مەترسی كوردكوژیەكی تری لێدەكرێت
Saturday, 27/08/2011, 12:00
لای هەموو كەسێك دیارە ئەوپەلامارە دڕندانەیەی لە و ڕۆژانە دوایی كوردستانە بێخاوەنەكەی خۆمان دوچاری بوە تەنها هۆیەكەی ڕقوقینەی دوژمنانی كوردە ،چاوهەلنەهاتنە بەو هەرێمەی كوردستانی باشور كە بوەتە ئەمری واقع كە خەونی میژویی گەلی كوردە لە باشوور .
بونی گەریلاكانی پژاك وپەكەكە پاساونیە بۆ ئە وهەموو كاولكاریە جونكە ئە و دوڕژیّمە دەتوانن لە ناوخاكی ئێران و توركیاش ئە وشەڕە بكەن بەلام وادیارە دەیانەوێ بە یە ك بەرد دووچۆلەكەبكوژن شەری گەریلاكان لە لایە ك و وێران كردنی باشوری كوردستانیش لەلایەكی تر.
ئەوەی لێرە مەبەستە هەلوێستی سەرانی پارتی ویەكێتیە كەدەیانەوێت گوناهی ئە و هەموو كاولكاریە بخەنەئەستۆی گەریلاكان ئەوەش زۆربەڕونی لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەی نیچیروان بارزانی بەدیدەكرێت دوای گەڕانەوە ی لە تاران.
بە بۆچونی من كەسەیری دەم وچاوی مسعودبارزانی دەكەم دەیەوێت دیسان شەرێكی كورد كوژی هەلبگیرسێنی،وای بۆدەچم دەیەوێت لەجیاتی توركیاشەڕی پەكەكەبكات ئەویش لە بەرچەندهۆیەك:-
1- مسعودبارزانی هەست بەشەرمەزاریەكی زۆر دەكات لەوەی كوردستان لەوبارەنارێكەدادەژیت ڕۆژانە بوردومانی فرۆكەی جەنگی و تۆبارانی سەرزەوی و هەڕەشەی هێرشی زەمینی ئەویش دەستەوەستان وەستاوە نەك هەرناتوانی هیچبكات بەلكو ئیدانەی چالاكی گەریلاكان دە كات كە لە ناو خاكی توركیا ئە نجامی دەدەن ئەویش لەترسی تێكچونی بەرژەوەندیە بازرگانیەكانی كەهەیەتی لەگەل توركیا یان ئەمریكیەكانیش دڵگیربن .
2- لەناوە وەوافلاسی كردوە حكومەتەكەی فەشەلیهێناوە هەروەها حزبەكەی ،هیچ كەس گوێ بە فەرمانەكانی نادات هیچی بۆجێبەجێناكەن .ناتوانێت كادیرێك لەجێگایەك بۆجێكایەكی تر بگوازیتەوە تاڕادەیەك دەسەلاتی بەسەرئەندامانی بنەمالە بارزانیشدانەماوە
3- ئەوپالە پەستۆیەجاماوەرییەی ڕوبەڕویبوەتەوە لەلایەن ئۆپۆزۆسیۆن و جەماوەر بەرامبە ئەوپاشاگەردانیەی هەیەلە ولات لەگەندەلی وناعەدالەتی و ودزی وحیزی لەناو حزب و حكومەت
4- وەك وەفاداریەك بۆ ادریس بارزانی كاكی و جێبەجێكردنی وتە بێنرخەكەی كەدەلێ (ئەگەر شۆڕشیشمان پێنەكرێت دەتوانین شۆڕش تێكبدە ین)
بەبۆچونی من بۆدەربازبونی مەسعودبارزانی لەوهەمووقەیرانەی تێیكەوتوە دوورنیە دیسان شەڕێكی كورد كوژی هەلبگێرسێنی لەنیوان حكومەتی هەریم و گەریلاكان .لەولاشەوە جەلال تالە بانی هەموو كات ئامادەیە بۆشەڕوئاژاوەو ئابڕوبردنی كورد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست