مه‌هاباد قه‌ره‌داغی له کوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، خانوومان بۆ ئه‌کڕێ
Saturday, 28/02/2009, 12:00
2428 بینراوە
پێش چه‌ند هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر نووسینێک له سه‌ر مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، نووسرابوو، کوردستانپۆستیش وێنه‌یه‌کی ئه‌و ژنه‌ی دانابوو، من یه‌کسه‌ر بۆ ڕاگرتنی پیرۆزی و جوانی کوردستانپۆست نامه‌یه‌کم بۆ نووسین، داوام لێکردن، که حه‌یفه وێنه‌ی ئه‌و ژنه قه‌له‌مفرۆشه‌ی کورد له ڕووپه‌ری ماڵپه‌ره‌که‌یاندا دیاربێت، خۆش به‌ختانه به‌قسه‌یان کردم و وێنه‌که‌یان یه‌کسه‌ر لابرد، بۆیه هیوادارم له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌ی منیش‌دا کوردستانپۆست که‌ره‌م بکات، وێنه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵیدا دانه‌نێت، بڕوا بکه‌ن ئه‌مه خواستی من نییه، به‌ڵکو هی زۆرینه‌ی خوێنه‌ر و نووسه‌ره به هه‌ڵوێسته‌کانه، که نایانه‌وێت ئه‌و نووسه‌ر و شاعیر و قه‌له‌مفرۆشانه‌ی وه‌کوو حه‌مه‌سه‌عید و مه‌هاباد و ده‌یان که‌سی تر ببینن، ئه‌وانه نه‌ک ته‌نها خۆیان، به‌ڵکو ڕه‌زای قه‌له‌مه‌کانیشیان گرانه، ئینجا بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه‌ی خواره‌وه‌دا:
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی بۆ مانگێک ده‌بێت گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سوید، به‌ڵام به ده‌ستیی به‌تاڵ نا، به‌ڵکو به پاره‌یه‌کی زۆره‌وه، من ده‌ستم به گیرفانیدا نه‌کردووه، ناشزانم چه‌ند له جزدانه‌که‌ی، ته‌نانه‌ت له گیرفانییدا هه‌یه؟ نازانم به چه‌ند هه‌زار دۆلاری دزراوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه؟ لێ ئه‌وه‌نده ده‌زانم، که ئه‌و ژنه ناوشیاره، به هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ڵپه‌ڵپی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا که گه‌ڕاوته‌وه بۆ سوید، به‌وه‌ی که‌عه‌وداڵی گه‌ڕانه بۆ کڕینی ڤیلا، ده‌زانم پاره‌یه‌کی باشی له هه‌ولێری مناره‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، ده‌ڵێ: ئه‌مه‌وێت خانوویه‌ک بکڕم، لێیان پرسی باشه پاره‌ت له‌کوێ بوو؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵی: ئاخر له بانک قه‌رزی ده‌که‌م.
له سوید و زۆربه‌ی وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکاش، هه‌موو هاوڵاتییه‌ک ده‌بێت، ساڵانه، کۆی مووچه، ده‌ستکه‌وت و داهاته‌کانی بخاته ڕوو، له‌و ساڵه‌دا چه‌ندی ده‌رامت بووبێ، ڕێژه‌یه‌ک بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت لێده‌سته‌نن، واته زه‌کاتی لێده‌دات، به‌پێی ده‌رامه‌تیی ئه‌و ساڵه‌ش، ئیتر ئه‌و که‌سه بۆی هه‌یه بای باڵی خۆی بدات، ئه‌وسا ڕووی دێت بچێت له بانک، یان له کۆمپانیا، یاخود له بازاڕێک ئه‌گه‌ر بیه‌وێت شتێک به قه‌رز بکڕێت. مه‌هاباد قه‌ره‌داغی بۆ زیاد له 3 ساڵه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ کوردستان، له هه‌ولێر بۆ خۆی ده‌له‌وه‌ڕێ، واته له سوید هیچی له سه‌ر تۆمار نه‌کراوه، ده‌رامه‌ته‌که‌ی سفری بۆ نووسراوه، واته ناتوانێت، هیچ شتێک به قه‌رز بکڕێت، لێره‌دا ئه‌مانه پرسیاری زۆر به دوای خۆیدا ده‌هێنێت: باشه تۆ که دێیته‌وه سوید، له کوێ داده‌به‌زیت؟ ئایا شوقه‌که‌ی سویدت ماوه؟ که ماوته، پاره‌ی کرێی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ت، که‌ی و چۆن داوه؟ ئایا داوته به کرێ و که‌سێکی تری تێدا بووه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش بێت ئه‌وه به‌ره‌و ڕووی کۆمه‌ڵی کێشه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه، بۆیه واز له‌مه‌یان ده‌هێنین و قسه‌ی له سه‌ر ناکه‌ین.
به هه‌رحاڵ، با بێینه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خانووکڕینه‌که، ئه‌گه‌ر مه‌هاباد بییه‌وێت له سوید خانوو بکڕێت، یان به سه‌رقفڵانه بچێته ناو شوقه (فلات)ێکه‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌ک وتمان بیه‌وێت تاقمێک قه‌نه‌فه، ته‌له‌فیزیۆنێک، مێز و کورسییه‌ک به قه‌رزیش بکڕێ، ئه‌وه بلیتیی سوتاوه، هیچ که‌س به قه‌رز شتێکی ناداتێ، مه‌گه‌ر براده‌رێکی پارتیی فریای بکه‌وێت، ببێت به زامن (که‌فیل)ی و له سه‌ر متمانه‌ی ئه‌و قه‌رزی بده‌نێ، به‌ڵام بۆ قه‌رزێکی گه‌وره‌ی وه‌ک خانوو و فلات ئه‌وه هه‌ر هیچ، چونکه ده‌بێت له هه‌مان کاتدا کارێکی هه‌میشه‌یی هه‌بێ، دیاره مه‌هاباد هیچ کام له‌مانه‌ی نییه. ئیتر چۆن ده‌یه‌وێت خانوو بکڕێ؟ چۆن چی و چی؟ ئه‌وه هه‌ر خۆی و خوای خۆی و مام نێچیر و بابۆ و کاک مه‌سعود ده‌یزانن.
ئینجا خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، من ده‌رگای باسه‌که‌م بۆ ئێوه کرده‌وه، خۆتان بزانین مه‌هاباد خانی فیمینیست به چی و چۆن ده‌یه‌وێت خانوو بکڕێت؟ ئه‌وه گیرفان و جزدانه‌که‌ی ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ستی ئێوه، چونکه من تاقه‌تی پشکنینیم نییه.
تێبینی: مه‌هاباد ره‌نگه پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌م هه‌وڵ بدات به‌درۆم بخاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆ ماوه‌یه‌ک کڕینی ڤیلاکه‌ی دوا بخات و ڕێگایه‌کی تر بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیشارێته‌وه و ئاشکرای نه‌کات، جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌درۆم بخاته‌وه، هاکا وه‌ڵامێکمان تێده‌گرێت و ده‌ڵێ شتی وا نییه، ده‌سا چاوه‌ڕێ بکه‌ن.