داعش لە رێگای پارتییەوە نەوت بۆ تورکیا دەنێرێت
Saturday, 05/07/2014, 12:00
1902 بینراوە
پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر
یەکێک لەو خاڵە نهێنیانەی کە پارتیی و داعش لەگەڵ حکومەتی تورکیا لەسەری رێککەوتوون، داگیرکردنی ئەو ناوچانە نەوتیانەیە، کە ژێر کۆنترۆڵی داعشەوە و لەوێوە دەچیتەوە سەر تورکیا، کە دەبێت هەر سێ لایان پەیوەندی خۆیان پتەوبکەن بۆ پاراستن و چالاککردنی ئەو بۆریە غازییانە و هەناردەکردنی لە ڕێگای پارتیەوە، کە هاسانکاری بکات بۆ ناردنی نەوت بۆ تورکیا.
سەرچاوەیەک لە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەم پەیوەندییە نیگەرانی خۆی پیشان دا، وتی داعش لە پاشەڕۆژێکی نزیکدا کە توانی ئابووریەکی بەهێز بۆ خۆی دابین بکات و لەسەر پێی خۆی وەستا، دڵنیام لەگەڵ تورکیادا رێکدەکەون، ئەو هاوپەیمانییە لەگەڵ پارتییدا هەیانە تێک دەشکێنن و دژی کورد هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەن، چونکە ئەمە پلانی داهاتووی سونییەکان و بەعسییەکانی عێراقە، کە دوای ئەوەی جێ پێی خۆیان توند و تۆڵ کرد، ئەوا هێرش دەکەنەوە سەر کوردستان و ئەنفالێکی دیکە بە کورد دەکەن. سەرچاوەیەک باسی لەوە کرد، کە ئیستا داعش دەستی کردووە بە فرۆشتنی نەوتی ژێر کۆنترۆلی خۆی، پارتی بۆ ئەو مەبەستە یارمەتی دەدات، ئەوەندەش مەترسیدارە، کە داعش ببێتە خاون ئابورییەکی بەهێز
مەترسی زیاتر لەسەر ناوچەوکەوە عێراق دروست دەکات. ئەوە جگە لەوەی هەواڵی ئەوەش هەیە لەکاتی تێکشانیاندا، هەڕەشەی ئەوە دەکەن، کە بە نیازن بەنداوی موسڵ بتەقێنەوە، بەغدا ژیر ئاو بخەن.