کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگر و چیا..ژیان نامه‌ی.... ڤیان جاف

Friday, 11/12/2009, 12:00












ناسنامه

*****‌

ڤیان جاف

ناوی کیژه‌ گه‌ریلایه‌کی کورده‌

دوای چه‌نده‌های ساڵی خه‌بات

بڕیاری دا

خۆی خه‌ڵات کات

به‌ چیا سه‌خته‌کانی گشت وڵات

کڵپه‌ی ئاگر...بکاته‌ ده‌زگیرانی

به‌ پروسکی... ئه‌وینیک دروست بکات

دژی کێنه‌ی چینه‌کان

دژی ده‌سته‌ڵاتی زۆردار

دژی چه‌پڵه‌ی تاوانبار

دژی جاره‌نوسی... کۆیله‌یی سه‌رۆکی کورد

پێش قوربانیت

بۆ سۆزی یادی نیشتمان

چه‌ندها ساڵ هاوڕێی شاخ بووی

دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ چه‌وتانه‌ی

بۆ له‌ ناو بردنی ره‌گه‌زی کورد

ڕاوه‌ستای

به‌ نیشانه‌ی ئاگری جه‌سته‌ت

هه‌سته‌کانت ده‌ربڕی

******

ئه‌ی ئاڤان خان به‌ فیدات بێت

هه‌زاران ...پیاوانی خۆ ڕسکی جرجی گیرفان

به‌فیدات بێت

هه‌زاران ...سمێل بابڕی ئه‌کته‌ری گشت ده‌وره‌کان

به‌ فیدات بێت

خوێنی سوری ئه‌ خۆڵه‌ی دات ده‌پۆشێت

سو‌رمه‌ی کلی نیشتمان

له‌ دوا نامه‌که‌تدا ده‌ڵێت

داوای ماڵ ئاوایی ده‌که‌یت

له‌ دایک و باو ک ...له‌ ده‌سته‌ی خوشکی نیشتمان

دایه‌ی ئاڤان

ئاڤان خان په‌یکه‌رێکه‌ له‌ سه‌ر به‌رزی نیشتمانه‌

ڕۆحی ئه‌وه‌‌ داڵده‌ی هه‌موو شه‌هیدانه‌

گه‌ردن ئازایی لێ بکه‌ن

رۆحی ئه‌وه‌ ئه‌بێته‌ تۆپه‌ڵێک توف

بۆ ناو چاوی دوژمنان

دایه‌ی ئاڤان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە