کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆواى لێهات

Monday, 02/09/2013, 12:00

1889 بینراوە




دوێنێ هەرچى مرۆ دۆست بوو برامان بوو
لە شەوانى نوتەكەدا
بۆ ڕێگاى پڕ هەڵەت و لێژ چرامان بوو
دۆستى دوێنێ دۆستى نەوت و دراو نەبوون
دۆستى دوێنێ لە نیشتمانى خۆیاندا بێزراو نەبوون
دۆستى دوێنێ زامى ئێمە ئازاریان بوو
وەكو مرۆڤ لە گەڵمان بوون
دڵیان بۆ ئێمە ئەسوتا
كۆستى ئێمە هاواریان بوو
دۆستى دوێنێ لە گەڵ مەرگى خۆرەتاوى هەڵەبجەدا
لەگەڵ سوتانى گوێسوانەو
هەڵقرچانى جریوەدا
لە گەڵمان بوون
بە كوڵ ئەگریان بۆ ئێمە
بەڵام ئێستا
بۆ هەر هەموو مشەخۆرو سەركردەكان
بۆ ئەوانەى گوێیان لێمە
دۆستى ئەمڕۆ
گەرچى زۆرترن لە دوێنێ
لە ئۆتێلى پێنج ئەستێرەو
لە میوانخانەو نێو باڕ و
لەماركێت و لە مۆڵەكان ئەیانبینین
ئەیانبینین لە گشت شوێنێ
لێ ئەوانە دۆستى پارەن
دۆستى بۆنى نەوت و گازن
خەمى گەورەیان كۆمپانیاو
گیرفانى پڕ لە دۆلارە
هەرچیان دەست كەوێ ئەیبەن
وەك دەرگاى جەهەنەم وازن
كەسیان هەڵەبجە ناناسن
ئەنفالیان لا كوتكە دارە
لە نێو وڵاتى خۆیاندا
دزو دڕدۆنگ و دزێون
ئەگەر پارەى ئێرە نەبێ
لەوێ لە وڵاتى خۆیان
عامودەكان دەژمێرن
بە پێ ڕێگاكان دەپێون
دۆستەكانى ئەمڕۆى ئێمە
دۆستى هەڵدڕینى خاكن
وەك شۆفەڵى سەردەمى بەعس
بە تەنها بۆ تێكدان چاكن


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)